عوسمانی حاجی مه‌حمود بۆ به‌غدا ناچێت. جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی
Saturday, 14/02/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له ڕووداوه‌کانی نێو مه‌کته‌بی سیاسیی هه‌ر ئێستا به په‌یامنێری کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که هه‌موو ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتیی نێشتیمانی کوردستان، له به‌یانی زووه‌وه له ماڵی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ کۆبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ڕێگه‌شی نه‌داوه، که ئه‌رسه‌لان بایزیش بێته ماڵه‌که‌ی و پێشوازی لێنه‌کردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌رسه‌لان چه‌ند جارێک ویستوویه‌تی بچێته ژووره‌وه، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کان ڕێگایان پێی نه‌داوه، ئیستا ماڵی کۆسره‌ت ره‌سوڵ جمه‌ی دێت له ئه‌ندامان و لێپرسراوانی یه‌کێتیی، به‌ڵام وه‌ک ئاگادارکراوینه‌ته‌وه، که کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت بڕیاری ته‌واویم داوه، و ناگه‌ڕێمه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌کیش په‌شیمان نابمه‌وه.
شایانی باسه هه‌روه‌ک له هه‌واڵه‌کانی شه‌وی ڕابردوودا ڕامانگه‌یاند، که عوسمانی حاجی مه‌حمود، بڕیاره ئه‌م به‌یانییه بچێته به‌غدا و به فه‌رمی نامه‌ی دوازهێنان ده‌ستکێشانه‌وه‌ی هه‌ر پێنجیان بداته ده‌ست جه‌لال تاڵه‌بانی، به‌ڵام ئه‌م به‌یانییه له‌وه‌ش په‌شیمان بۆته‌وه ، بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت، که ئه‌م ئێواره‌یه به په‌له جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ خۆی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی
هه‌ر هه‌واڵێکی نوێی دیکه‌مان ده‌ستکه‌وت به زووترین کات بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست