کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گالَته‌جارِييه‌كانى كۆلێژى زمانى زانكۆى سه‌لاحه‌ديين وچه‌ند سه‌رنجێك

Thursday, 30/10/2014, 12:00


وه‌ك هه‌موومان ده‌زانين كه‌زانكۆ ناوه‌ندێكى زانستى و مه‌عريفي ئه‌وه‌نده‌ پيرۆزه‌ كه‌پێويسته‌ هه‌رده‌م به‌رِێزه‌وه‌ سه‌يربكرێت و ناوى بهێنرێت نه‌ك كۆمه‌لێك كه‌سى نابه‌رپرس و بێ مه‌عريفه‌ت وخۆفرۆش تيايدا بالاَ ده‌ست بن، بۆيه‌ لێره‌دا به‌ پێويستى ده‌زانم چه‌ند سه‌رنجێك بخه‌مه‌ سه‌ر كۆلێژى زمان بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ران هه‌ندێك له‌ رِاستيه‌كان بزانن، هه‌روه‌ها به‌رپرسه‌كانى سه‌روو خۆشيان ئه‌گه‌ر ده‌لَێن ئاگادارنين!!!! ئاگادارى رِاستيه‌كان بن.
1-رِاگرى كۆلێژى زمان كه‌ پرِِۆفيسۆرى ياريده‌ده‌ر دكتۆر (شادان جميل عباس)ه‌ ،ماوه‌ى چوار سالَ رِاگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ بوو دواتر گواستيانه‌وه‌ بۆ كۆلێژى زمان ئه‌مه‌ ماوه‌ى چوار سالَيشه‌ به‌ وه‌كاله‌ت رِاگرى كۆلێژى زمانه‌ ، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا به‌ پێى برِيارى سه‌رۆكايه‌تى زانكۆ نابێت هيچ رِاگرێك له‌چوار سالَ زياتر رِاگر بێت له‌وه‌ش كۆميدى تر ئه‌وه‌يه‌ ئه‌م به‌رِێزه‌ چوار سالَه‌ به‌ وه‌كاله‌ت له‌ كۆلێژى زمان رِاگره‌ جه‌ نابيان وه‌ك ته‌له‌فزيۆنه‌ لۆكالَيه‌كانى لێهاتوو ماوه‌ى چوار سالَه‌ (تێسته‌) به‌وه‌كاله‌ت رِاگره‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌م زاته‌ سه‌رده‌مى رِژێمى به‌عسى گۆرِبه‌گۆرِ ره‌فيق حزبى بوه‌وه‌ له‌شارى هه‌ولێر مالَ به‌مالَ گه‌رِاوه‌و ناوى خه‌لَكى نوسيوه‌ بۆ جه‌يشى شه‌عبى، ئێستا كراوه‌ به‌م پياوه‌و رِاگرايه‌تى كۆلێژى پێسپێردراوه‌ ، پارسالَ جه‌نابى به‌ناو فه‌رمانبه‌ران و مامۆستايانى كۆلێژى زمان سوراوه‌ته‌وه‌و داواى لێكردون واژۆ كۆبكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى داوا له‌ سه‌رۆكايه‌تى زانكۆبكات وه‌ك رِاگر بيهێلَنه‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا هێشتيانه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و بۆ سه‌رۆكى زانكۆى ده‌كات له‌ جانتا هه‌لَگرتن و ماستاو كردن كه‌س نايكات وه‌ك خه‌لَكى باسى ده‌كه‌ن چه‌ند جارێك سه‌رۆكى زانكۆ سوكايه‌تى پێكردوه‌و جنێوى پێداوه‌ به‌لاَم ئه‌م زاته‌ به‌رِێزه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وايه‌ نه‌باى ديبێت نه‌باران.
هه‌روه‌ها له‌لايه‌ن ئه‌م رِاگره‌وه‌ سێ سه‌رۆك به‌ش له‌م كۆلێژه‌ دانراون كه‌ بونه‌ته‌ خاوه‌نى به‌شه‌كان وا رِه‌فتار وهه‌لَسوكه‌وت ده‌كه‌ن وه‌ك بلَێيت خاوه‌نى كۆمپانيايه‌ك بن وكه‌س نه‌توانێت لێپێچينه‌وه‌يان له‌گه‌لَ دابكات كه‌ ئه‌وانيش بريتين له‌ هه‌ر سێ سه‌رۆك به‌شى كوردى و عه‌ره‌بى و ئينگليزى.
1-سه‌رۆكى به‌شى كوردى كه‌ناوى دكتۆر (ئيدريس)ه‌، ئيسلاميه‌كى توندرِه‌وه‌ كه‌ تائێستاش خه‌ون به‌ وه‌ده‌بينێت ده‌ولَه‌تى ئيسلامى لێره‌ هه‌بێت تاوه‌ك كارى جارانى خه‌لَك بتۆقێنێت و تيرۆر بكات ، جه‌ نابى مامۆستاو فه‌رمانبه‌رى ئافره‌ت له‌ به‌ش وه‌رناگرێت پێى وايه‌ ئافره‌ت به‌زمانى خۆيان (عه‌وره‌ته‌) ته‌نانه‌ت نابێت له‌مالَيش بێته‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌ك فه‌رمانبه‌رو مامۆستابێت.
2-سه‌رۆكى به‌شى عه‌ره‌بى كه‌ پرِۆفيسۆرى ياريده‌ده‌ر دكتۆر (يادگار)ه‌، كه‌ كۆنه‌ كاد يرێكى ئيسلاميه‌ توند رِه‌وه‌كان بووه‌ به‌ شاهێدى خه‌لَكانى نزيك له‌ خۆى، ئێستا به‌ رامبه‌ر خه‌لَكى نواندن ده‌كات و واخۆى پيشان ده‌دات كه‌ كه‌سێكى مۆدێرن و سه‌ رده‌ميانه‌يه‌، ئه‌ ويش وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌ دژايه‌تى هه‌موو كه‌سێك ده‌كات، ئاماده‌يه‌ قوتابى بكه‌وێنێت له‌ تاقيكردنه‌وه‌كان ئه‌گه‌ر وه‌ك خۆى نه‌بێت واده‌زانێت ئه‌و كه‌سێكى نموونه‌ييه‌ ده‌بێت خه‌لَكى چاوى لێبكه‌ن ، شتێكى زۆر گرنگ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ به‌پێى رِێنماييه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ نمره‌ى ماسته‌رى له‌ %70 كه‌متربێت له‌ دكتۆرا وه‌رناگيرێت كه‌چى ئه‌م به‌رِێزه‌ نمره‌ى ماسته‌ره‌كه‌ى ته‌نها (%65)ه‌، ئێستاش ئه‌وه‌ ماوه‌ى پێنج سالَه‌ سه‌رۆكى به‌شه‌ كه‌ ده‌بوايه‌ دواى چوار سالَ كه‌سێكى تر ببوايه‌ به‌ سه‌رۆكى به‌ش ،وه‌ك بلَێت به‌شى عه‌ره‌بى له‌م كۆلێژه‌ كه‌سى شياوترى تيانه‌بێت جه‌نابى سه‌رۆكايه‌تى و ئه‌نداميه‌تى كۆمه‌لَێك لێژنه‌ ده‌كات بۆنموونه‌ (سه‌رۆكى لێژنه‌ى زانستى به‌ش، سه‌رۆكى لێژنه‌ى اعترازات، ئه‌ندامى لێژنه‌ى تحقيقيى، ئه‌ندامى لێژنه‌ى ئه‌زموونه‌كان)ه‌.
3-سه‌رۆكى به‌شى ئينگليزى كه‌ پرِۆفيسۆرى ياريده‌ده‌ر دكتۆر(حمزه‌)يه‌ يه‌كێكى تره‌ له‌ ئيسلاميه‌ توند رِه‌وه‌كانى كۆلێژى زمان جگه‌له‌وه‌ى كه‌ زۆر بێ ئسلووبه‌ له‌گه‌لَ قوتابيان ئاستى رِۆشه‌نبيريشى زۆر نزمه‌ ده‌يان جار شه‌رِه‌ جنێوى كردووه‌ له‌ گه‌لَ قوتابيان و فه‌ رمانبه‌رانى ئه‌م به‌شه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە