کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سه‌نته‌ری‌ تێز بۆ ڕاپرسی‌ ڕاپرسی‌ ژماره‌ 1 به‌شی‌ ڕاپرسی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ناونیشان: میدیاى ئەلیكترۆنى كوردى.

Thursday, 30/04/2009, 12:00

1266 بینراوە


پێشەكى
ئاشكرایە كە ئەمڕۆ بە شێوەیەكى فراوان كایە ڕاگەیاندنەكان لە فراوانبووندانو لە گرنگترینیشیان بوارى ئەنتەرنێتو پێگەى ئەلیكترۆنییەكان، دیارە ڕۆژنامەوانى كوردى بە شێوەیەكى گشتى لەم بوارەدا بە شێوەیەكى فراوان كرانەوەى بە خۆیەوە بینیوە، ئێستا ئینتەرنێت بە مانا فراوانەكەىو پێگەى ئەلیكترۆنیە ڕۆژنامەوانییەكان بوونەتە وێستگەى زانیارى زۆرینەى خەڵكى كوردستان، بۆیەش و لە پێناو ئەوەى كە بتوانین چۆنیەتى ئەو پێگە ئەلیكترۆنیانە بزانین، (بەشى ڕاپرسى ئەلیكترۆنى ـ سەنتەرى تێز) لە ژێر ناونیشانى (میدیاى ئەلیكترۆنى كوردى) ئەم فۆڕمە دەخاتە بەر دەست تۆى بەڕێز كە یەكێكى لە سەردانیكەرە بەردەوامەكانى پێگە ئەلیكترۆنییەكان، بە هیواى دەرخستنى پێشینەیى لە كارداو خزمەتكردنێكى زیاترى ئەم بوارەى ڕاگەیاندنى كوردى، ئەوەى پێویستە بوترێت كە ئێستا ڕاپرسى كردن لە شارو شارۆچكەكانى كوردستان تەعبیرێكى واقیعى نابێت بۆ ئەم پرسیارانە، بۆیەش ئەم شێوازەى ڕاپرسیمان بە پێویست زانى:


پێشدەستى
دیارە كە ژمارەى پێگە ئەلیكترۆنیە كوردییەكان زۆرنو خوێنەرو سەردانیكەرەكانیش زۆرن، بۆ ئەوەى بزانین كە ئەم پێگانە چەندە سەربەخۆییەتى خۆیان پاراستووەو چەندەش بوونەتە جێگاى خواستەكانى خەڵكى كوردستان ئەم ڕاپرسییە لە نێوان پێگە سەربەخۆكانى كوردستاندا ئەنجام ئەدەین:

یەكەم: زیاتر سەردانى كام پێگەیە دەكەیت: (تەنها 3 دانە هەڵبژێرە)



دووەم: كام لەم سایتانە بە سەربەخۆ لە نوسینو بڵاوكردنەوە دەزانى؟ (تەنها 3 دانە هەڵبژێرە)



سێیەم: كام لەم سایتانە بوارى زیاتریان بە ئازادى ڕادەربڕین داوە؟ (تەنها 3 دانە هەڵبژێرە)


چوارەم: كام لەم سایتانە ئیتیكى ڕۆژنامەنوسییان ڕەچاو كردووە؟ (تەنها 3 دانە هەڵبژێرە)


پێنجەم: كام لە سایتانەى توانیویەتى ببێتە دەسەڵاتى چوارەم؟ (تەنها 3 دانە هەڵبژێرە)


شەشەم: كام لە سایتانە توانیویەتى داكۆكیكارى مافى هاوڵاتیان بێت؟ (تەنها 3 دانە هەڵبژێرە)



حەوتەم: كام لە سایتانە لە ڕووى دیزانو هونەرییەوە بە پێشكەوتوو ئەزانیت؟ (تەنها 3 دانە هەڵبژێرە)


تێبینى:
1. ئاشكرایە كە ژمارەى وێبسایتە كوردییەكان ژمارەیەكى چاوەڕواننەكراوە، بەڵام (سەنتەرى تێز) تەنها ئەو سایتانەى هەڵبژاردووە كە بە سەربەخۆن.
2. ئەنجامى ئەم ڕاپرسییە لە ڕۆژنامەو میدیا كوردییەكاندا ڕادەگەیەنرێت.
3. ناوو ئیمەیلى هەموو بەشداربووان لە (سەنتەرى تێز) پارێزراو دەبێت.
4. ئەم ڕاپرسییە لە 1ـ5ـ2009 تا 1ـ6ـ2009 بەردەوام دەبێت، فۆڕمەكان بەم ئیمەیلە دەگاتەوە دەستمان [email protected]
5. بەشداربوون بۆ هەمووانە.

لەگەڵ ڕێزدا



سەنتەرى تێز بۆ ڕاپرسى
[email protected]


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)