کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ری ئه‌ژده‌هاک

Wednesday, 06/03/2013, 12:00




ئه‌وه‌ی که‌ من ده‌یبینم
به‌س سه‌ری ئه‌ژده‌هاکه‌
ڕێگای گه‌لم تاریکه‌ و
ڕێگای ئه‌وان ڕوناکه‌
پاره‌ی هه‌یه‌ به‌ملیار
له‌ ده‌ست ئه‌وه‌ گشت بڕیار
حوکمی عه‌شیره‌ت گه‌ری
که‌ریش ده‌کات به‌سه‌ردار
خانو هه‌مو هی وانه‌
زه‌وی هه‌مو هیوانه‌
جه‌رده‌ و دز و بێ ئه‌خلاق
حوکمیان بۆ گیرفانه‌
له‌ خوا ده‌پاڕێ ینه‌وه‌
نه‌مینی ئه‌و تۆفانه‌
یه‌کێک ئه‌وا که‌وتوه‌
نازانین چی به‌ڵایه‌
کاتێک که‌ ئه‌ویش بمرێت
هه‌ر کوڕه‌که‌ی پاشایه‌
که‌ شتێکیش ڕو بدات
ئه‌وان دێن دایده‌پۆشن
له‌سه‌ر مێزی سیاسه‌ت
کورستان گشت ده‌فرۆشن
ئه‌وه‌ی که‌ من ده‌یبینم
به‌س سه‌رى ئه‌ژده‌هاکه‌
ڕێگای گه‌لم تاریکه‌ و
ڕێگای ئه‌وان ڕوناکه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە