کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تەقاندنی بۆمبەکە، یان ئیتیکی رۆژنامەگەریی.؟

Thursday, 22/01/2015, 12:00


هەرکاتێک کێشەئابوری و سیاسیەکان قوڵدەبنەوە و، گەندەڵی ودزی و داوێن پیسی سەرانی مافیای هەردووبنەماڵەی بەرزانی وتاڵەبانی دەگاتە لوتکەی ستەمگەری وهەژاری وبرسێتی ونادادپەروەری برست لەخەڵکی کوردستان دەبڕێت، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان چردەبنەوەلێرەولەوێ هەندێک خۆبەرۆژنامەنووس دەکەونە قسەکردن لەسەرجۆری ناڕەزایەتیەکان وهەڵی خاوکردنەوەو بەلارێبردنی دادەن، چونکە خۆیان سودمەند و مەسینە هەڵگری ئەودەسەڵاتەمافیایەن، دەیانەوێت بەهەرجۆرێک بێت خەڵک بێدەنگ بێت و دەمیان داخەن، کاتێک ئەمەیان بۆناچێتەسەر رەخنەگران و رۆژنامەنووسانی ڕاستەقینە بە دەرچون لەئیتیکی رۆژنامەگەری تاوانبار دەکەن..
سەرانی مافیای کورد. هەرجارەی بەسیناریۆیەک وبەکۆمەڵێک مەسینەهەڵگروکاسەلێسەوە دەیەوێت درێژەبەمانەوەی خۆیبدات.ئەوکاتەی نارەزایەتیەکانی خەڵک لەلوتکەدایە دژی گەندەڵی دزی وداوێن پیسی ونادادپەروەری ودێنەسەرشەقام وداوای گۆرینی دەسەڵات دەکەن، سەرباری ئەوەی چەندین خۆپیشاندەر دەکوژن، کەمنداڵی تەمەن ١١سالێ تیایە، لەنموونەی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و رۆژانی دوایی.گەورەمافیا مەسعود بەرزانی بۆخامۆشکردنەوەی دەنگی ناڕەزایەتیەکان و بەرگری لەتاوانبارەکانی بکوژانی خۆپیشاندەران دەکات، کەچەتەکانی حیزبەکەی شەهیدی کردن، لەگەڵ ئەوەی داواکاریەکانیان، دژی بێمافیەکان بوو، کاتێک رووی ڕاستەقینەو مافیائاسای بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەبێت، کەنەک مافیان، بەڵکو ئینسان کوژیشن، دێت بۆفریودانی لایەنی سۆزداری خەڵکی کوردستان بانگەشەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی دەکات، لەوەش واوەتر دەڵێت، ئەگەر ٥٠هەزارکەس بڵێن تۆمان بەسەرۆک قبوڵ نییە، ئەوادەست بەرداری سەرۆکی هەرێم دەبم .زۆرلە٥٠هەزارکەس زیاتر ووتیان تۆمان بەسەرۆک قبووڵ نییە گەورەمافیا .بەڵام دەستی لەکارنەکێشایەوەو، بەڵکو بکوژانی خۆپیشاندەرانی خەڵاتکرد، لەوێنەی هیوائەحمەدی بەرپرسی ڕاستەوخۆی کوشتنی خۆپیشاندەرانی ١٧ی شوبانی بەردەم بارەگای حیزبە مافیاکەی.جگەلەوەی ئەم دەسەڵاتەمافیایە هەموو دەنگێکی نارەزایەتی بە فیشەک و کوشتن وەڵام داوەتەوە، پێڕێک بەناونووسەرورۆژنامەنووسی ماستاوچی وکاسەلێسی دەرستکردوە، لەسەرقووتی خەڵکی کوردستان کاریان سوکایەتی وناشرینکردنی نووسەران ورۆژنامەنووسان وڕەخنەگرانە لەسەرانی مافیای کوردوکارەقێزەوناکانیان و ناشرین کردنی دەنگی ناڕەزایەتیەکان وتاوانبارکردنیان بەدەستی دەرەکی، کەبیست وسێ ساڵە ئەم کاسەلێس و مەسینەهەڵگرانەی دەسەڵات ئەوەکاریانە.
کاتێک خەڵکی کوردستان، لەبوارێکی ناهەمواری ئابووریدا دەژیان وسەرانی مافیای کورد خەریکی ئاودیووکردنی ژیرخانی ووڵات وخۆدەولەمەندکردن بوون، یەکێتی بێکاران بانگەوازی خۆپیشاندانیان کرد بۆڕۆژی ١٩/٦/١٩٩٣، دژی برسێتی وبێکاری و باشکردنی ژیان، سەرانی مافیا بەهێنانی چەک وچەکدار و، راگەیاندنە رووزەردەکانیان بە شکاندن وتاوانبارکردنی رابەرانی بێکاران، لە تاوانبارکردن بەتابوری پێنج وئاژاوەچی پیاوی بەعس، کاری ئەم ڕاگەیاندنە رووزەردانە، تەنگا بۆداپۆشینی گەندەڵی و دزی وداوێن پیسیەکانی سەرانی مافیاو مانەوەیان بوو لەسەر کورسی دەسەڵات بوو، لەپای ئەوکارەشیان مشتێک پارەی دزراویان پێدرا.
بەخشینەوەی تۆمەت وشکاندنی کەسێتی رابەرانی نارەزایەتیەکان و ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان، کاری هەمەرۆژەی ئەولەشکرە مەسینەهەڵگرەبوو، کەناوی خۆیان ناوناوە نووسەرو رۆژنامەنووس، کەکاریان تەنها داپۆشینی گەندەڵی دزی وداوێن پیسیەکانی دەسەڵات وسەرانی مافیای هەردووبنەمالەیە.
لەکویێ دنیادا رۆژنامەنووس، پشتی لەداخوازی رەوای خەڵکە ومەسینەهەڵگری دەسەڵاتە، تەنها لە کوردستان نەبیت.
ئەم پێڕەلە مەسینەهەڵگر، هێندەبێباکن لەبەرامبەر خوێنی ڕژاوی خۆپیشاندەران دا، بەمافی ڕەوای دەسەڵاتی مافیای دەزانێت خەڵکی ناڕازی بکوژێت و رۆژنامەنووس تیرۆربکات، لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات ورۆژانی دوایی، ئەم لەشکرە لەمەسینە هەڵگرە، رۆژانە لەکەناڵەرووزەردەکانەوە هێرشیان دەکردە سەرخۆپیشاندانەکان ورێکخەری خۆپیشاندانەکان و درووست کردنی تۆمەتی نارەواو نامۆراڵی، خەڵکی کوردستان باش لەبیریانە، کەچۆن ئەم لەشکرە مەسینە هەڵگرە، لەمیدیا رووزەردەکانیان، بەبیسراوبینراوونووسراوەوە، سوکایەتیان بەکەسێتی رێکخەران ورابەرانی خۆپیشاندانەکان دەکرد.کاتێکیش وەڵامی ئەم کۆیلانە دەدرایەوە تاوانباریان دەکردین، بەدەرچون لەئیتیکی رۆژنامەگەری .
هەرکاتێک دەسەڵاتی مافیای هەردووبنەماڵە رووبەرووی ناڕەزایەتی بووبێتەوە، ئەم لەشکرە بەرژەوەندی پەرستەکەوتونەتەگیانی خەڵکی وبەنابەرپرس وشیواندنی ئاسایشی نیشتیمان و دەستی دەرەکی لەقوڵەمیان داون وپەلاماری رۆژنامەنووس ونووسەروچالاکە سەربەخۆکانیان داوەو سڵیان لەهیچ جۆرە جنێودانێک نەکردوەتەوە تائاستی دایک وخوشک وتیرۆرکردنی کەسێتی .
ئەم لەشکرە هەلپەرست وماستاوچی وگەندەڵانە، تەنهاکاریان پاساوهێنانەوەبوە بۆسەرانی مافیای هەردووبنەماڵە.کاتێک سەرانی هەردووبنەماڵە شەریان دژی پەکەکە، لەساڵی١٩٩٢هەلگیرسان، بەنوێینەرایەتی تورکیا، ئەم مەسینە هەڵگرانە بۆچەواشەکردنی خەڵکی کوردستان تۆمەتی بێڕەوشتیان دەدایە پاڵ میینە گەریلاکان ودەیان ووت ئەمانە بۆرابوردنی سێکسی لەو شاخانەن، ئەوەتا حەپی مەنعیان پێیە، سەیری بەدڕەوشتی ئەم مەسینەهەڵگرانە بکەن، چون هەرچی تەشهیری بەد ڕەوشتی هەیە دەیکەن، لەپێناو سەرانی مافیادا.
بەڵام ئەم خاوەن ئیتیکی رۆژنامەگەریانە دوای زەمەنێکی تر، سەرکردەمافیاکانیان، سەدان دەستدرێژیان کردە سەرژنان، نەک سەریان خستبوەناوگەڵیان و ملیان شورکردبوو، ئەوەی پەکەکەیان پێ تۆمەتبار دەکرد، سەرکردەکانی خۆیان دەیان کرد، بەڵام هێندەبچوک بوودەڵەبوون، لەبەردەم سەرکردەمافیاکانیاندا، نقەیان لەخۆیان بڕی بوو، کاتێکیش بەبەڵگەوە دەستدرێژەکان بڵاو کرایەوە، کە سەرۆقادر، یان زەعیم عەلی، یاخود مەحمودسەنگاوی، یاخود مدیری ئاسایشی دەربەبدیخان، یان بەرپرسی فلان لق، یان فڵان مەڵبەند وچی وچی تری ئەم دوو بنەمالەمافیایە، دەستدرێژیان کردوەتەسەرژنان و ئیستغلالیان کردوون، بەپارەوپۆست و دامەزراند، نەهاتن بڵێن بەرپرسەکانمان داوێن پیسن ودەستدرێژی دەکەنە سەرژنان، بەڵام دێن قسە لەسەر ئیتیکی رۆژنامەگەری دەکەن، بەوشێوەیە رێگری لە ئاشکراکردنی داوێن پیسیەکانی سەرکردە داوێن پیسەکان دەکەن و بەشکاندنی کەسێتی و تەشهیری لەقەڵەم دەدەن .بەڵام هێندە گەمژەو دەبەنگن، کاتێک بە دەکۆمێنت قسەلەسەر دەستدرێژی مەسئولەداوێن پیسەکان دەکرێت، بەهیچ جۆرێک دەرچون نیە لە ئیتیکی رۆژنامەگەری .لەخۆرئاوادا، هیچ هێلی سوور لەسەر بڵاوکردنەوەی تەحەروشی سێکسی، یان دەسدرێژی سێکسی نیە، ئەگەرخودی سەرۆکی دەوڵەت، یاخود سەرۆکی حکومەت بیکات و نموونەی کلینتون وبرلسکونی، تەواوی رۆژنامەکان قسەیان لەسەرکردو، کەسیش نەیووت، دەرچونە لەئیتیکی رۆژنامەگەری، کەسیش هەلنەسا وەک ئێوەی مەسینەهەڵگر، پاساو بۆکاری سەرکردەکان بهێنێتەوە و پەلاماری رەخنەگران ونووسەران بدات، کەقسەیان لەسەر ئەوکێشەیە کردوە.
ئەم لەشکرەگەمژەومەسینەهەڵگرە، بەتەنهاپاساو بۆداوێن پیسی وگەندەڵی ودزیەکانی سەرکردەمافیاکانیان ناهێننەوە، بەڵکوپاساو بۆکوشتنی رۆژنەمەنووسان دەهێننەوە، بەوەی گوایەهێلی سووروپیرۆزیەکانی سەرانی مافیای بەزاندووە.هەڵوێستەکانیان دووفاقی بووە.کاتێک سۆرانی مامەحەمە تیرۆردەکریت، کۆیلەکانی هەردووبنەماڵە یەکتریان تۆمەتباردەکرد، بەوەی لایەنەکەی تربوەوبەپێچەوانەشەوە، هەرئەودیزەبەدەرخۆنەکردنە وایکرد، تائێستا تاوانباری راستەقینەی تیرۆرکردنەکە دەست گیرنەکراوە کەس نازانێت کێ تاوانباری ڕاستەقینەیە .کاتێکیش سەردەشت عوسمان، بنەماڵەی مافیای بەرزانی تاوانبارە بەتیرۆرکردنی سەریان شۆردەکەن، بەڵام بنەماڵەی مافیای کورد تاڵەبانی دێت بەدەنگی بەرزئیدانەی دەکات و مەسینە هەڵگرەکانیشی وەک قازدەیڵینەوە.هەمان قازوهەمان بنەماڵەی مافیای کورد، کەتاوانبارن بەتیرۆری کاوەگەرمیانی، سەریان شۆردەکەن، بەڵام بنەماڵەی مافیای کورد بەرزانی دینەقسەو بەدەنگی بەرزئیدانەی دەکەن ومەسینە هەڵگروقازەکانیش دەیڵێنەوە، ئەوەیە ئیتیکی رۆژنامەگەری، لەلای ئەم لەشکرە دەبەنگ ومەسینە هەڵگرەی ناویان لەخۆیان ناوە رۆژنامەنووس.
بۆیە چیترنابێت رەخنەگران و رۆژنامەنووسانی وئازادیخوازهەرگیز سڵ نەکەنەوە، لەئاشکراکردنی گەندەڵی و دزی وداوێن پیسیەکانی سەرانی مافیای کورد، گوێ بەقیژەقیژی مەسینە هەڵگرو قازەکانیان نەدەن وهەربەڵگەو دۆکمێنتێک لەبەردەستیاندایە، لەسەر هەرسەرکردەوبنکردوە وەزیروگزیرومدیرعام ومدیرو هەرکەسێکی باڵادەستی سەرانی مافیای کورد بیانخەنە روو تاخەڵکی کوردستان، باش بزانن ئەم مافیایانە بیست و سێ ساڵەچیان بەخەڵکی کوردستان کردوە.تاداگیرکردنی ژنی بەمێردیش رۆیشتوە، لەکاتێکدا شتێک نەماوە ئەم سەرانی مافیای کوردە بەخەڵکی کوردستانی نەکەن، ئیتربێ دەنگی بەدەردمان ناخوات، دەیان هەزار میینە تیرۆرکران، سامانی ووڵاتیان لوش داوە، فەرمانبەر بەسێ مانگ موچەیەک وەردەگرێت، رۆژانە ئەم مافیایانە ژنان ئیستغلال دەکەن، سەدان مێینە بەهۆی ئیتغلال کردنی سەرانی مافیاو براوکورو خزمەکانیانەوە دوچاری بەدبەختی وناوزڕاندن هاتن ودواجارلەلایەن کەسوکاریانە و کوژران، کاتێک باسی ئەوحەقیقەتانە دەکەین، ئیدی عەقڵیەتی کۆیلەومەسینەهەڵگرەکانیان گردەگرێت و پیاماندا دەڕشینەوەوتەهدید دەکەن، ئەوەشیان بۆنەچوەسەر سەکایەتی بەدایک خوشک دەکەن، یان دەیانەوێت بەناوی دەرچون لەئیتیکی رۆژنامەگەری تاوانبارمان بکەن .بەکورتی هەموو رێگایەک دەگرنەبەر تابەرگری لە کارەقێزەونەکانی سەرکردەمافیاکانیان بکەن، مشتێک پارەی دزی لەسەر قوتی خەڵکی کوردستان وەرگرن، کەبەدڵنیایی، ئەم مەسینە هەڵگرانە، بەقەدەر سەرکردەکانیان تاوانبارن بەرامبەر بەخەڵکی کوردستان ومافەکانیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە