کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


مه‌سعود بارزانی وه‌ك مه‌لا به‌ختیاری به‌سه‌ر نه‌هات.

Friday, 29/01/2010, 12:00


ڕۆژی دوو شه‌ممه‌، مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ پارتیه‌کانی ده‌ڤه‌ری واشنتۆن دی سی کۆبۆته‌وه‌و ، جگه‌ له‌و قسه‌ سواوانه‌ی که‌هیچ به‌رهه‌مێکی نه‌بوه‌و نیشێتی، هیچی تری پێ نه‌بوه‌. ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ که‌جارێکی دی باسی له‌ناکامڵی حکومه‌ته‌که‌یی وساوایی ته‌مه‌نی وناده‌ڵه‌مه‌یی ئه‌زموونی کردوه‌.

سه‌رۆکی ته‌زویر باسی له‌ ڕۆڵی کوردی ئه‌مریکا کردوه‌، که‌پێوسته‌ چه‌ند له‌خزمه‌ت به‌رژوه‌ندی کوردا بن وهه‌وڵ بده‌ن هه‌وڵه‌کانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ زیاتر ڕووسپیکردنی ئه‌و ڕوو ڕه‌شیه‌ی که‌هه‌نووکه‌ میله‌تی کورد به‌ده‌ست ئه‌م مافیایانه‌وه‌ ئه‌یچێژن.

دیاره‌ هه‌موان ڕوداوی ته‌ماته‌ بارینه‌که‌ی مه‌لا به‌ختیار ئه‌زانین که‌ له‌شاری ئۆسلۆی نه‌رویجی ڕووی دا، بۆیه‌ ئه‌مه‌ی سه‌رۆکی ته‌زویریش خه‌ریك بوو بگاته‌ ئه‌و ئاسته‌. ..... ...

ئه‌م ڕووداوه‌ ،وای له‌سه‌رۆکی ته‌زوویر کرد که‌ بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌یه‌ك کاتژمێر له‌کۆبونه‌وه‌که‌ دوا بکه‌ویت وپاشان به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی کۆبونه‌وه‌که‌ به‌ڕێوه‌ چووبو، که‌جگه‌ له‌ کای کۆن و قسه‌و به‌ڵێنی ڕه‌نگاو ره‌نگ هیچی تری بۆ ئاماده‌بوان باس نه‌کردبو.

سه‌رنج و لێبووردن:
 کاکی نووسه‌ر ناوی ساقی بارزانی خستبووه‌ ناو هه‌واله‌که‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساقی بارزانی ئاگاداری ئه‌وه‌ نیی، بۆیه‌ به‌ داوای لێبوردن ناوه‌که‌مان لابرد و ده‌ستکاریمان کرد. ئه‌گه‌ر برای نووسه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کی هه‌یه‌ با بۆمان بنێرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە