کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لادانی ده‌رویش ئاغای به‌رپرسی مه‌كته‌بی كۆمه‌لایه‌تی گشتی پارتی، هۆكاره‌كه‌ی گه‌نده‌ڵی بوو!

Tuesday, 09/11/2010, 12:00


ئه‌وه‌ی كوێره‌ خوینده‌واریه‌كی هه‌بێ، ده‌زانێ سودوو كه‌ڵكی كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌به‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی پارتی و یه‌كیتی بۆ چ مه‌به‌ستێكه‌؟!
هه‌ر دامه‌زراندن و كردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌بانه‌ ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پێشێل كردنی یاسا و بنه‌ماكانی ماڤی مرۆڤ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌یه‌، كه‌ بارزانی وه‌ك بنیشته‌ خۆشه‌ زوو زوو له‌ كۆڕو كۆبونه‌وه‌و یاده‌كاندا بۆ ئیستهیلاكی ناوخۆی به‌كاری دینیت!
یا ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی چه‌ندین جار باسی بوون به‌ موئه‌سه‌سات كردنی دام و ده‌زگا خۆجییه‌تیه‌كانی هه‌ڕیم ده‌كا، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ بڕه‌و به‌ گه‌شه‌و به‌رفراوانكردنی دیوه‌خانه‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌دات و، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی بۆ خۆی و بنه‌ماڵه‌و حزبه‌كه‌ی دامه‌زراندووه‌، تا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت دوور له‌ یاساو رێساكانی مه‌ده‌نیه‌ت، به‌ دیارده‌ی هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه‌و، پاره‌ به‌خشین و درێژه‌دان به‌ دیارده‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ قیزێونه‌كانی خویسن به‌ خوین و ژن به‌ ژن و گه‌وره‌ به‌ بچوك و، تا ئه‌وه‌ی ژن كوشتنیش هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی مه‌كته‌به‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ خوینه‌كه‌ی حه‌ڵاڵ ده‌كرێت و سوڵحه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامده‌درێت!
تا ئێستا چه‌ند لێبوردنی گشتی و تایبه‌تی بۆ به‌ندكراوانی هه‌وڵیرو دهۆك له‌لایه‌ن مه‌سعوده‌وه‌ ده‌رچووبێت، ئه‌وا مه‌ڕی سوڵحه‌كان له‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی پارتی سه‌ربڕاوه‌و، هه‌ر له‌ویش خواره‌و ، به‌رتیله‌ گران به‌هاكانیش هه‌ر خۆیان وه‌ریان گرتووه‌، ته‌نها خیزانه‌ كێشه‌داره‌كان به‌ هه‌ردوولایه‌نه‌وه‌ زیانلێكراوی ئه‌وكیشانه‌ بوونه‌و، براوه‌كانیش ته‌نها گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستی سیحری مه‌سعودو عه‌یاله‌كه‌ی بووه‌!
ئه‌وه‌ی جێگا باسكردنه‌و ، تا هه‌مووان بیزانن، نیهاد بارزانی برای مه‌سعود سه‌رپه‌رشتی ئه‌و مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ی كردوه‌و، ده‌رویش عه‌بدوڵره‌حمان ئاغاش وه‌ك به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كه‌ دانراه‌وه‌و، هه‌موو كاروباره‌كان بۆ نیهاد بارزانی به‌رز كراوه‌ته‌وه‌و، ئه‌وسا بریاری له‌سه‌ر دراوه‌!
بڕوانن نیهاد بارزانی برای مه‌سعودی مارشه‌لی ٣١ی ئاب، ده‌وله‌مه‌ند و سه‌رمایه‌دارو پاره‌دار نه‌ماوه‌ سه‌رانه‌ی لێوه‌رنه‌گرتبێ و، زه‌وی كشتوكالی و بازرگانی نه‌ماوه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا نه‌گرتبێ و، تا ئه‌وه‌ی تاوه‌ری كاره‌باكانی (تاقه‌ شه‌مسی) نێوان سه‌ڵاحه‌دین ..هه‌ولێر) به‌ بێته‌نده‌رو به‌ بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له‌ هۆشیار سیوه‌یلی وه‌زیری پیشووی كاره‌با و نه‌وزاد هادی پارێزگار، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی به‌ سه‌قه‌تی جیبه‌جێكرد، كه‌ هه‌ر تاوه‌رێك ١٠٠٠٠ دۆلاری بۆ ته‌رخانكراو، به‌شه‌ریكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای زاگرۆس و كوڕانی كه‌ریم خانی برادۆست خواردیان و، تا ئه‌یم نووسینه‌ ئه‌و تاوه‌رانه‌ به‌ قه‌ده‌ر مۆمیكی عیدی میلاده‌كه‌ی كوڕه‌كه‌ی مه‌سعود ڕوناكی نیه‌!١
نیهاد بارزانی گه‌وره‌ قومار كه‌رو دۆراوه‌ی گشت یاریه‌كانه‌و، براوه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵی نیو كوردستانه‌!

ئه‌مه‌ نمونه‌یه‌كه‌ له‌ خه‌رواری تاوان و پێشێلكاری و نایاسای و خۆسه‌پاندنی مه‌سعودو عه‌یاله‌كه‌ی!
ده‌یان ده‌وله‌مه‌ند ده‌ناسم نیهاد به‌ زۆر پاره‌ی لێسه‌ندوون و هه‌ره‌شه‌ی كوشتنی لێكردوون ، گه‌ر باسی بكه‌ن!
مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تیتان بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خیانه‌تو كوشتن و بڕین و ناشه‌رعیه‌ت كردۆته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ زیاتر له‌ ٢٢ ئه‌ندام مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتی پارتی، كۆنه‌ موسته‌شارو جاش خه‌فیفه‌و مه‌فره‌زه‌خاسه‌و ئه‌من و ئه‌نفالچیانی به‌عسن..و زیاتر له‌ ٤٨ خائینی گه‌وره‌ی وه‌ك بارامی شه‌مه‌ی هارون دیوه‌خانانه‌یان هه‌یه‌و، وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به‌سه‌ر هه‌ژاراندا ده‌خوڕن و، ده‌یان پێشمه‌رگه‌و كادیری شۆرشه‌كانی ئه‌یلول و گوڵان، به‌ هه‌زار نأرەخه‌تی نانی شه‌ویان چنگ ده‌كه‌ویت و، له‌ داخ زولم و سته‌مه‌ی مه‌سعودو عه‌یاله‌كه‌ی په‌شیمانن له‌وه‌ی بۆ كورد و كوردستانیان له‌ناو پارتیدا كردووه‌، چونكه‌ ئه‌مڕۆ پارتی جگه‌ له‌ سه‌ربازگه‌و دیوه‌خانانه‌ی جاش و موسته‌شارو ئه‌نفالچیه‌كان ، شتیكی دیكه‌ی پیناگووترێت!
ئه‌وه‌تا نه‌وزاد هادی گه‌نده‌ڵ و دزه‌ كه‌ی هه‌وڵێر، دوای ئه‌وه‌ی داڵده‌ی قاسم ئاغا داو، پاشانیش دیوه‌خانانه‌ی بۆ بڕیوه‌و، بۆ تاكتیك بۆ چه‌ند مانگیك بۆ توركیایان به‌ناوی خوازراه‌وه‌وه‌ ناردووه‌، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌ره‌ك جاشی موحه‌سه‌ن مه‌سعودی مارشه‌ڵی ٣١ ئاب، وا گه‌وره‌ترین بینایه‌ بۆ قاسم ئاغا له‌ گه‌ره‌كی دۆلاراوا به‌ ١٢٠ ده‌فته‌ر دۆلار كراوه‌!
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بڵێن...ده‌رویش عه‌بدوڵڕه‌حمان ئاغا، هه‌رچه‌نده‌ بۆ ڕۆژێك جاش نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆته‌ برا گه‌وره‌ی زیاتر له‌ ٢٨ جاش كه‌ له‌مه‌كته‌به‌كه‌ی ئه‌و موچه‌یان هه‌بوه‌و، میزانیه‌و ئاڵفیان لای ده‌رویش بۆ براوه‌ته‌وه‌!
ده‌رۆیش ئاغا به‌ هۆی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی كه‌ تێی كه‌وتووه‌، وحه‌زی زۆر له‌ دیاری و به‌رتیل بووه‌، له‌سایه‌ی ئه‌و زوڵم و نا دادپه‌روه‌ریانه‌ی له‌سایه‌ی ئه‌ودا له‌ مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی كردویه‌تی، بۆته‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین به‌نزینخان به‌ناوی(میر)ه‌وه‌ دواتر به‌ ٢٣٠ ده‌فته‌ر دۆلاری فرۆشته‌وه‌و، له‌سه‌ر رێگای كه‌سنه‌زان هه‌وڵیر ٥٠ پارچه‌ زه‌وی له‌ قه‌ره‌بووی مولكی سلیمانیدا وه‌رگرتووه‌، به‌ بێ ئه‌وه‌ی خانویه‌كیشی داگیركرابێ و، خۆ كاتی ڕاپه‌رینیش گونده‌كه‌یان جگه‌ له‌ گویدرێژی به‌ره‌ڵا هیچی دیكه‌ی لێنه‌ژیاوه‌و، ٢٣ خانووی له‌ هه‌ولێر داوه‌ به‌ كرێی و، ٥ مه‌زرعه‌ی له‌ چوارتاو سیته‌ك و شه‌قڵاه‌و دوكان كڕیوه‌و،تا ئه‌مڕۆ كرێی خانووی ئاواره‌ بۆ خۆی ٤٠ پاسه‌وان و كوڕو براو خزمه‌كانی وه‌ر ده‌گرێت و ئه‌وجاش كه‌سیان كرێچی نین، ٣ كۆمپانیای بازرگانی و ئاوه‌دانی بێ سنوری هیه‌و، له‌ پاڵ هۆشیار سیوه‌لی برای كه‌ وه‌زیر بووه‌، ٦ چڕۆژه‌ی چه‌قاندن و دانان و ڕاكێشانی كاره‌بای وه‌رگرتوه‌و، هه‌ر شه‌وه‌كه‌ی به‌ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی فڕۆشتویه‌ته‌وه‌و، له‌ سه‌ردانیكمدا بۆ نه‌مساو ئه ڵمانیاو سوێد وبه‌ریتانیا، هه موو خزمان له‌ شێخان و ئاغاكان باسی گه‌نده‌ڵی ده‌رویش ئاغایان ده‌كرد، تا ئه‌وه‌ی كوڕه‌كانی ناسر ئاغاو كه‌ریمه‌ بچكول و قادر ئاغ و ره‌سول ئاغا، په‌شیمانی خۆیان ده‌ده‌بڕی له‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ ده‌روێش پێشمه‌رگه‌بوونه‌و، ده‌رویش ئاغا ٦ ملیۆن دۆلاری له‌ بانكیكی به‌ریتانیا داناوه‌!
هه‌ر له‌م سونگه‌یه‌وه‌ مه‌سعود بارزانی ده‌رویش ئاغای بۆ مه‌كته‌ب سیاسیه‌كه‌ی لای عزه‌دین به‌رواری نارده‌وه‌، حسابی گه‌نده‌ڵكارانی وه‌ك نوری حه‌مه‌ عه‌لی و فه‌ریدون جوانڕۆی و دژوار فایه‌ق و دیاری حوسێن و سه‌لام عه‌بدوڵا وئه‌وانی دیكه‌ی بۆ كردن، كه‌ به‌ ٧ لق له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌ك كورسیان نه‌هێنا!
ئیتر بوونی ئه‌م ده‌رویش ئاغایه‌ چ سودیكی هه‌بوو، كه‌ له‌یكه‌مین ته‌قه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ به‌ دیل گیرا، ئه‌وسا هیچی نه‌بوو، ئه‌مڕۆش بۆته‌ خاوه‌نی مه‌لاین دۆلار...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە