کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نووسه‌ران و سه‌رکرده‌

Tuesday, 11/05/2010, 12:00



ئاشکرایه‌ نووسه‌ران به‌سه‌ر دوو به‌سته‌ڵه‌کی جیاوازدا دابه‌شبوون، یه‌که‌میان ئه‌وانه‌ی له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵاتدان و ئه‌وی تریان نووسه‌ری دژ به‌ده‌سه‌ڵات ، وه‌یان نووسه‌ری نه‌یار.

دیاره‌ مه‌به‌ستی ئه‌م ووتاره‌ باسکردن نیه‌ له‌نووسه‌رانی به‌سته‌ڵه‌کی یه‌که‌م و هه‌موان باش ئه‌زانین کێن ئه‌وانه‌و مه‌به‌ستیان چیه‌ له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌و مه‌ژاره‌دا و بۆچی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵئه‌په‌ڕن و له‌ هه‌موو شایی ولۆغانه‌کانیان به‌شدارن.

ئه‌زموونی هه‌ریه‌ك له‌ (مه‌لیك مه‌حمود ، قازی موحه‌مه‌د ، ئۆچ ئالان و نه‌وشیروان مسته‌فا) به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌زموونی هه‌ریه‌ك له‌ (مه‌لا مسته‌فا ، مه‌سعود بارزانی و جه‌لال تاڵه‌بانی) سه‌باره‌ت به‌ دۆزی کورد و مه‌سه‌له‌ ڕه‌واکه‌ی، نووسه‌ران ئه‌خه‌نه‌ به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌کی مێژووی قورس که‌ به‌ڕاستی نه‌توانن یاری به‌ویژدانی خۆیان و قه‌ڵه‌مه‌کانیان بکه‌ن.

له‌کاتێکدا مه‌لیك مه‌حمود بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌وت بۆ کورد ئه‌کا ، باجه‌که‌ی زامدارکردنی و دواتر دوورخستنه‌وه‌یه‌تی و ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌کانی هیندستان ئه‌کرێ. له‌کاتێکدا کۆماری مهاباد ئه‌ڕوخێنرێ ، قازی موحه‌مه‌د خۆی ئه‌کا به‌یه‌که‌مین پێشمه‌رگه‌و نایه‌وێ له‌جیاتی ئه‌و، هه‌موو میله‌ت له‌سێداره‌ بدرێ و خۆی به‌ره‌و په‌تی سێداره‌ ئه‌ڕواو گیانی ئه‌به‌خشێ. له‌کاتێکدا ئۆچ ئالان نایه‌وێ شۆڕشی کورد له‌باکوور بفه‌وتێ ، درێژه‌ به‌خه‌بات له‌زیندانی هه‌تا هه‌تایی ئه‌داو بره‌و گه‌شه‌ به‌شۆڕش ئه‌دا. له‌کاتێکدا نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ستی کرد ، گه‌نده‌ڵی کۆتایی به‌ ئه‌زموونی ڕاپه‌ڕین دێنێ، واز له‌هه‌موو پۆست و پله‌و پایه‌ دێنێ و جارێکی تر بۆ شۆڕش و کوردایه‌تی تێهه‌ڵئه‌چێته‌وه‌.

به‌رانبه‌ر به‌وه‌، کاتێ مه‌لیك مه‌حمود ڕائه‌په‌ڕێ دژی ئینگلیزه‌کان و به‌شه‌ڕ دێ له‌گه‌ڵیان، مه‌لا مسته‌فا دێت و له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێندا ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌ك به‌ناوی(حکومی زاتی) یانزه‌ی ئازاری ساڵی 1970 مۆر ئه‌کا و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌رفه‌ت ئه‌دا به‌حکومه‌تی عێراقی تا هه‌ڵبستێته‌وه‌و هه‌ره‌س به‌کورد بێنێ(هه‌ر وه‌کو هێناشی دواتر).

له‌کاتێکدا قازی نه‌مر به‌ره‌و په‌تی سێداره‌ ئه‌ڕواو ، ویژدانی پاکی ڕێگه‌ی پێنادا هه‌موو میله‌ته‌که‌ی سه‌رببڕێن به‌ده‌ستی په‌هله‌ویه‌کان، مه‌لا مسته‌فا پشتی تێئه‌کاو خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی له‌پشتی قازی وهه‌موو کوردی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌داو به‌ره‌و ڕووسیا تێ ئه‌ته‌قێنێت و ئه‌و ماراسۆنه‌ی شاخه‌کانی ئاراراتیش به‌ مه‌لحه‌مه‌و شانامه‌ی ئازایه‌تی بۆی ئه‌نووسنه‌وه‌.

له‌کاتێکدا هه‌ریه‌ك له‌ مه‌لیك مه‌حمود و ئۆچ ئالان هه‌موو تافی لاوی وگه‌نجێتیان له‌زیندان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن وله‌وێش خه‌بات درێژه‌ پێ ئه‌ده‌ن، مه‌لا مسته‌فا هه‌ره‌س به‌شۆڕشێکی سه‌رتا سه‌ری کورد دێنێ و به‌ بڕی 75 ملێۆن دۆلاره‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌مریکا هه‌ڵدێ.

له‌کاتێکدا مه‌لیك مه‌حمود ڕازی نابێ نوێژه‌کانی به‌عه‌ره‌بی بکا. مه‌سعود ڕێگای داوه‌ به‌چه‌ندین شێخ زانا و نمونه‌ی مه‌لا عه‌بدول خاڵقی ڕووناهی و چه‌ندینی تر وه‌ك گه‌رای قاعده‌و وه‌هابی له‌کوردستاندا چه‌که‌ره‌ بکه‌ن و خه‌ڵکی کورد تیرۆ بکه‌ن.

له‌کاتێکدا قازی نه‌مر ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خسته‌ فه‌رهه‌نگی به‌رخودانی کورده‌وه‌، مه‌سعود بارزانی سوپای داگیرکه‌ری به‌عسی له‌ 31 ئابدا هێنایه‌ سه‌ر شاری خۆشه‌ویستی هه‌ولێرو په‌رله‌مانی کرد به‌گه‌راجی ده‌بابه‌کانی سه‌دام.

له‌کاتێکدا هه‌موو کورد چاوه‌ڕوانی ووتارو چاوپێکه‌وتنه‌کانی به‌ڕێز ئۆچ ئالانه‌ له‌زیندانه‌که‌ی سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ناله‌باری کورد، جه‌لال تاڵه‌بانی له‌فه‌ره‌نسا و تورکیا ده‌وڵه‌وتی کورد به‌خه‌ونی شاعیران ئه‌چوێنێ.

له‌کاتێکدا نه‌وشیروان مسته‌فا دێت و گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵات به‌دۆکیومێنته‌وه‌ بڵاو ئه‌کاته‌و جارێکی تر ئه‌بێته‌وه‌ به‌ ئومێدی هه‌ژارانی گه‌له‌که‌مان، مه‌سعود و جه‌لال بودجه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته‌ بۆ خۆیان ئه‌دزن. له‌کاتێکدا نه‌وشیروان مسته‌فا لیستی گۆڕان جاڕ ئه‌دا و خوێنێکی نوێ به‌جه‌سته‌ی کوردا ئه‌به‌خشێ، مه‌سعود بارزانی له‌پلانی ئه‌وه‌دایه‌ کوردستان پڕ بکات له‌فه‌له‌ستینی و ئاغێی تاڵه‌بانی خه‌ریکی دروست کردنی لۆبی عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌نه‌ له‌شاری سلێمانی.

له‌کاتێ مه‌لیك مه‌حمود له‌په‌نا به‌رده‌ قاره‌ماندا ئه‌جه‌نگێ دژی داگیرکه‌ران، هه‌ریه‌ك له‌مه‌لا مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ره‌ی جه‌لالی و مه‌لایی ئه‌که‌نه‌وه‌و بۆ زیاتر له‌ 40 ساڵ کورد هه‌رزان فرۆش قڕ ئه‌که‌ن.

له‌کاتێکدا ئۆچ ئالان له‌زینداندا مساوه‌مه‌ له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی کورد ناکا، مه‌سعود له‌شاری هه‌ولێر قه‌سابخانه‌ بۆ ئه‌ندامان و دۆستانی په‌که‌که‌ ڕائه‌گه‌یه‌نێ و زیاتر له‌ 3500 میلیشیای پارتی دژ به‌په‌که‌که‌ به‌کوشت ئه‌دا بۆ خاتری برا تورکه‌کانی.

له‌کاتێ نه‌وشیروان مسته‌فا پۆلێ له‌گه‌نجان ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان ئه‌کاو ئه‌وانیش به‌هه‌موو دڵسۆزیه‌ك هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به‌ره‌ی گه‌ل به‌هێز بکه‌ن و ماڵی دزراوی گه‌ل بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌کانی ، که‌چی جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماده‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی کارتۆنی سه‌رۆك کۆمار هه‌موو شتێك بکات و سه‌ر ئه‌کا به‌بن هه‌نگلی هه‌موو دوژمنانی گه‌لی کورد.

له‌کاتێ مه‌سعود هه‌ڕه‌شه‌ له‌کورد ئه‌کاو په‌نجه‌ی درۆ ڕائه‌وه‌شێنێ ، به‌وه‌ی ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌میلیشیا ناوبراوه‌، که‌چی ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تیه‌ قبوڵ ئه‌کا له‌لایه‌ن دوژمنانی گه‌له‌که‌مان و ڕۆژانه‌ خۆیان ئه‌تکی ڕۆمه‌تی گه‌ل ئه‌که‌ن.

بۆیه‌ نووسه‌رانی به‌سته‌ڵه‌کی نه‌یار، که‌خۆشبه‌ختانه‌ کوردستان پۆست پێشه‌نگێتی ومه‌شخه‌ڵه‌ پیرۆزه‌که‌ی هه‌ڵگرتوه‌، هه‌رده‌م جگه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانی گه‌له‌که‌مان ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نیه‌ هێڵی سووری بۆ دابنرێ و که‌وی بکرێ. هێڵی سوور لامان بریتیه‌ له‌خیانه‌ت نه‌کردن له‌کورد، خیانه‌ت نه‌کردن له‌ میله‌ت و سه‌رکرده‌ ئازاو بوێرو پاکه‌کانی، خیانه‌ت نه‌کردن له‌ بستێك خاکی داگیرکراوی. جگه‌ له‌مانه‌ شتێك بوونی نیه‌ ناوی هێڵی سوور بێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە