به پێی راپۆرتێکی جیهانی : بۆ سالی2010 مه‌سعود یه‌کێکه له‌و 105 ه که‌سێتییه جیهانییه!
Monday, 27/12/2010, 12:00
جاسقهڵهمهکان که نامه‌وێت لێره‌دا ناویان بهێنم ، ماوه‌یه‌ک بوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که هه‌قه مه‌سعود بۆ خه‌ڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی بپاولیرێت ، بێ ئه‌وه‌ی فاکته‌ره‌کانی ئه‌و پالاوتنه روون بکه‌نه‌وه ، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که کوڕی پیاویکه که خاوه‌نی قوتابخانه‌یه‌که و شه‌ڕی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست کردووه و چه‌نده‌ها درۆیی بێبنه‌مای دیکه.
پاش ئه‌و بانگه‌شه که پاره‌یه‌کی زۆری دزراو له قوتی خه‌ڵکی ته‌رخانکرا و هه‌ر زوو به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت، چونکه کرده‌وه‌کان و گۆڕانکارییه سلبییه‌کانی سه‌رده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ، که مه‌سعود خۆی نه‌خشه‌سازی بۆ ده‌کرد، هه‌موو بانگه‌شه‌کانی خسته نیو زبڵدان و سه‌لماندیان که مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی هیچ نین جگه له کۆمه‌ڵێک چه‌ته به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیان داداوه به تیرۆر و ته‌زویر و تاڵانکردن جنگیان له ژیانی خه‌لکی کوردستان گیرکردووه و ده‌یانه‌وێت خۆیان بژین و خه‌ڵکی کوردستانیش کۆیله یا تیرۆرکراوبێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی رێكخراوی (پرێس ئهمیڵم كامپینی) ناحكومی له جنێڤ به‌بۆنه‌ی کۆتایی ساڵی 2010 بڵاویکردۆته‌وه که له جیهاندا 105 رۆژنامه‌نووس تیرۆرکراون و ته‌نها له عێراق 7 رۆژنامه‌نووسه که یه‌کێکیان له‌وانه له باشوری کوردستانه، که دیاره سه‌رده‌شت عوسمانه.
سه‌رده‌شت که رۆژنامه‌نووسێکی گه‌نج و بوێر بوو به هۆی نووسینه‌کانی ده‌یویست ئه‌و ناعه‌داله‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له کوردستانیان خوڵقاندووه بیخاته بهرباسو لێکۆڵینه‌وه و هۆشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی کردبووه ئه‌رکی خۆی تا له مه‌ترسی زیاتر چنگگیرکردنی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یان ئاگادار بکاته‌وه ، به‌لام وه‌ک کاری هه‌میشه‌یان مه‌سعود به‌رگه‌ی راستییه‌کانی نه‌گرت و به نوێژی نیوه‌ڕۆ فڕاندیان و دواتر مه‌سرور تیرۆریکرد.
جا که‌سێتییه‌کی ئاوا تیرۆریستی وه‌کو مه‌سعود له نێو بکوژانی قه‌له‌مدا خۆی ببینێته‌وه چۆن قهڵهمجاشهکان زاتی ئه‌وه ده‌که‌ن پێشنیاری پهپولهبوونی ئه‌و دڕنده‌یه بکه‌ن. مه‌سعود له‌گه‌ل تیرۆریستانی قاعیده هاوپیشهیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له عێراقدا 6یان تیرۆرکردبێت ئه‌و به‌ته‌نها یه‌کێکی به‌رده‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ر ئوسامه بنلادن پیاوه‌کانی هه‌ڵسابن به تیرۆرکردن له تاریکیدا، مه‌سعود به‌ده‌ستی خۆی و به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ و له ژێر چه‌تری یاسای جه‌نگه‌ڵ و ئالای کوردستان ، ئاخر ئه‌مه چه تیرۆریستێکی مۆدرێنه!
له کۆنگره‌ی شوومی 13ی بنه‌ماڵه ، کۆمه‌لێک هونه‌رمه‌ند بۆ پارهودهستکهوتی ماددی گۆڕانیان بۆ بکوژه‌که‌ی سه‌رده‌شت ده‌گووت و شه‌وی سووریا‌ن بۆ تیرۆریستان ده‌رازانده‌وه، نابێ ئه‌وه‌یان هه‌رگیز لێ قه‌بول بکرێت ، ئه‌وانه له‌گه‌ل تیرۆریستان خۆیان کرده یه‌ک و گۆڕانیان بۆ دهستهسوورهکانی به خوێنی شه‌هید سه‌رده‌شت ده‌ووت و بۆیان هه‌لده‌په‌ڕین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست