کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پاڤێڵ تاڵەبانى گرانترین زنجیرە هۆتێلى لەلایەن ئیدارەى گشتى یەکێتیەوە لە لەندەن بۆ کڕدراوە

Wednesday, 26/03/2014, 12:00

2180 بینراوە


هەموو مرۆڤێکى هەرێمى کوردستان لەو راستیە تاڵە تەواو دڵنیابۆتەوە کە ئەوانەى ئەمڕۆ حوکمڕانى هەرێمى کوردستان دەکەن (گروپێکى بنەماڵەگەرى مافیایى چەتەى رێکخراون) کە نزیکەى چارەکە سەدەیەکە سامانى سەر زەوى و ژێر زەوى وڵاتەکەمان بەئاشکرا و بەنهێنى دەدزن، خۆیان ناوناوە حیزب و حکومەت، ئەوە ئێمە نین بێ بنەما تاوانێکى لەوجۆرە بخەینە ئەستۆى ئەو دەسەڵاتە گەندەڵ و پیسخۆرە، بەڵکە تەنانەت دەوڵەتە بیانیە رۆژئاواییە پێشکەوتوەکانیش پێشتر گەیشتونەتە ئەو راستیە حاشاهەڵنەگرەى کە ئەو دوو حیزبە دەسەڵاتدارەى کوردستان مافیا و بنەماڵەن و هیچى تر ، بۆ راست و دروستى خوێنەرى بەرێز ئەتوانێت تەماشاى ئەم لینکە بکات : http://lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=24542

ئەمە بێ لەو سەدان بەڵگەنامانەى ترى ویکلیکس کە ئاماژەى رووندەدەن بە قۆرخکارى و گەندەڵى و دیکتاتۆرى و تیرۆرى یەکێتى و پارتى لە هەرێمى کوردستاندا، کەس نییە نەزانێت کۆرەک تیلکۆم خاوەنەکەى سیروانى براى نیچیرڤان بارزانیە و هاوشانى سەدان پرۆژەى بازرگانى وەک زنجیرە مۆڵەکانى هەولێر و دهۆک و سلێمانى .. ئەمە بێ لەوەى خاوەنى هێڵى ئاسمانى زاگرۆس مەلا مستەفاى کوڕە بچوکى مەسعودە و سەدان و سەدان پرۆژەى بازرگانى رەشى ترى هەردوو بنەماڵە
رۆژى نەورۆز هیرۆى برایم ئەحمەد کاتێک بە یاوەرى مەلا بەختیار (لەگەڵ ئەوەى بەناو کارگێرى م.س یە کەچى لەپشت هێرۆوە ئەتووت پاسەوانێکى بێنرخە وەستاوە) لەگەڵ سەعدى ئەحمەد پیرە چوون بۆ ئامەد لەسەر زاریەوە میدیاکان بڵاویانکردەوە کە لە فڕۆکەخانە ئەو زاتە مەزنە فەرمویەتى کە دڵى نایە سلێمانى جێبهێڵێ ... ئەى بێگومان دڵى نایە سلێمانى جێبهێڵى کە خۆى و بنەماڵەکەى بوونەتە بکوژ و ببڕ و موڵکدارى ئەو شارە و هەموو سامان و پرۆژەکانى.

بەهەرحاڵ تەوەرەى سەرەکى ئەم بابەتە گرنگە کڕینى زنجیرە هۆتێلى پاڤیلۆنى ئەوروپیە hotel pavilion nainital کە بنکەى سەرەکى لە لەندەنى پایتەختى بریتانیایە بە پارەى ئیدارى گشتى و سەرپەرشتى شەخسى پیسترین کەسایەتیی پیسخۆری کوردستان و نۆکەرى بنەماڵە (دلێرى سەید مەجید) ، ئەمیش بە کردنەوەى نوێترین بارەگاى ئەم هۆتێلە لەندەن ماوەیەکى کوورت بەرلەئیستا بە ئامادەبوونى پاڤێل تاڵەبانى و هاوسەرەکەى و شانازیى خوشکى هیرۆ و دلێرى سەىد مەجید و چەندین بازرگان و سەرمایەدارى بیانى و عەرەبى بووە.
هۆتێلەکە پێنج ئەستێرەیە و ناونیشانى نوێترین باڵەخانەى لە لەندەن بریتیە لە :

34-36 Sussex Gardens، Paddington، London، United Kingdom

شەخسى پاڤێڵ زۆرترین کاتەکانى خۆى لە بارەگاى ئەم هۆتێلە نوێیە دەباتە سەر و لەوێوە سەرپەرشتى کارگێڕى و دارایى لقەکانى تریشى لە ئەوروپا دەکات ، ژمێریارى سەرەکى داهاتەکانى ئەم زنجیرە هۆتیلە واتە Financial Accountant کۆمپانیایەکى ئینگلیزى بەناوبانگە ، بە وتەى چەند ژمێریارێکى بانکى شمال لە سلێمانى لەگەڵ وتەى شوانەى ئیدارەى گشتى لاى زیاتر لە چەند بەرپرسێکى کۆمپانیایى نۆکان و پشتڕاستکردنەوەى چەند هاورێیەکى دانیشتووى لەندەن (کە سەرچاوەى سەرەکى ئەم هەواڵە گرنگە بوون بۆمان) ئیدارەى گشتى بەفەرمانى دلێرى سەید مەجید زیاتر لە چوارسەد ملیۆن دۆلارى بەچەند قۆناغێک حەواڵەى بانکى co-operative bank کردووە کە دوا سەنتى ئەم پارەیە داهاتى نەوتى بەتاڵانبراوى خاکى کوردستانە .
ئەم جەردەیى و بەهەدەردانى سامانى میللەتە لەکاتێکدایە کە بەدوو مانگ جارێک مووچەخۆرە کرێچیەکانى سلێمانى کرێکانیان وەردەگرن و حکومەتە گەندەڵکە ئەشیکات بە منەت بەسەریانەوە ، لەکاتێکدایە شارى سلێمانى بۆتە مۆڵگەى تەلار و باڵەخانەى قەشەنگى بەرپرسە چڵێسەکان کەبەتەنها بۆ خزمەتى خۆیانە و ئەشێ هاوڵاتیە ئاساییەکەى ئەو شارە کە زۆرینە بێدەنگەکەن تاکو مردن ئەو دیو دەرگاکەى نەبینن .
هێرۆی برایم ئەحمەد نەیهێشت کۆنگرە ببەسترێ .. نەیهێشت مەکتەبى دارایى و راگەیاندن و رێکخستن و پەیوەندییەکانى دەرەوە و ژوورى هەڵبژاردن لەژێردەستى باڵەکەى بچێتە دەرەوە ، هێرۆ بەم دزى و بەتاڵانبردنەى قووتى خەڵکى گەرەکێتى خۆى و کوڕەکانى زۆرترین سامان لەدەرەوەى هەرێم کەڵەکە بکەن پێش ئەوەى تاڵەبانى هاوسەرى لەتابوتێکى تەختەدا بهێنرێتەوە بۆ کوردستان ، لەولاشەوە هەرچى دکتۆر بەرهەم و کۆسرەت رەسولە بەهیچ جۆرێ راستگۆنین لەو شانۆگەریە بێنرخانەى پێشکەشى دەکەن لە میدیا ئەهلیەکانەوە (لەبەر ئەوەى راگەیاندنى حیزبەکەى خۆیان لێقەدەغەکەکراوە) ، لەبەرئەوەى دکتۆر بەرهەم کۆسرەت بۆخۆیان بەشێکن لەو گەندەڵیە مەزنانەى سەردەمێکە لەم وڵاتە دەگوزەرێ ، بۆ هەر براکەى دکتۆر بەرهەم نیە لایەکى بازرگانى جگەرەى کوردوستانى پاوانکردووە ؟! ، بۆ هەر کۆسرەت نیە بنەماڵە و کوڕەکانى کردووە بە ئــــــال کۆسرەت و تێوەگلاون لە هەزار و یەک بازرگانى رەشى وڵاتدا ، بۆ نموونە باسلێوەکردنى بەرهەم ساڵح لەوەى کە پێویستە موڵکەکانى یەکێتى بگەڕێتەوە بۆ سەر مەکتەبى دارایى یەکێتى بەتایبەتى پاش ئەوەبوو کە هەواڵى کڕینى ئەم زنجیرە هۆتێلەى لە لەندەن بۆ بنەماڵەى تاڵەبانى پێگەیشتبوو ، هەربۆیە کێچ کەوتبووە کەوڵى و نەشیدەوێرا راستیەکە بدرکێنێ چونکە بۆخۆى سەدان دۆسیەیى گەندەڵى لاى نەیارەکانى هەیە و ئەترسێ ئاشکرابکرێ .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)