بۆ شارینەوەى حەقیقەتى برینداركردنى نێچیرڤان بارزانى لەلایەن مەسروورەوە
Wednesday, 09/01/2013, 12:00
چەند ساڵ پێش ئێستا هەواڵ و دهنگۆی تەقەكرنى مەسرور بارزانى لە نێچیرڤان بارزانى كوڕە مامى و زاواى بڵاوكرایهوە، منیش بە حوكمى نزیكیم لەو بنهماڵهیه هەر زوو زانیم شەڕ لە نێوان ئەو دوو نەیارەدا دروست بووە. بۆیه لای ئێمە زوو پەردەپۆش كرا گوایا دوو پاسەوانى ئەو كەسانە بۆتە دەمەقاڵێیان و دواتر پەنایان بۆ چەك بردوە و یەكێكیان بریندار بووە، ئیتر لهوساوه بەهۆى مەترسی و حەساسى بابەتەكە كەس نەیدەوێرا له هیچ روویهکهوه پرسیار لە سهر هیچ بكات، یان باسیش بكات واشیان لە خەڵكى خۆیان كردبو هەواڵى لەو جۆرە بە دروستكراو بزانن وەكو چۆن هەمان هەوالأ لە جهند راگهیاندنێکی ئیسرایلی و ئیتالیش بڵاوکرایهوه، دوجاریش كوردستانپۆست بڵاوى كردبوەوە، ههموو ئهمانه راست بوون، كادیرەكان تا بە پلەدارەكانیش دەگات كەس نەیدەوێرا لەسەر ئەو مەوزوعە فزە بكات.
ماوەیەك پێش ئێستا هەڤالأ نەورۆز بێژەرى پێشووى كەناڵى كوردستان و كارگێڕى لقى ئێستاى پارتى،بە هۆى پشتگوێ خستنیەوە لە لایەن پارتییەوە لێرە و لەوێ باسى لە ناكۆكیەكانى مەسرور و نێچیرڤان دەكرد و هەندێ نهێنى لە ناو كادران و ئەندامانى پارتى باس دەكرد، ئەم قسانەی هەڤالأ نەورۆز زۆر نوێ بوون بە نسبەت كادران و ئەندامانى پارتى بە تایبەت تەقەكردنى مەسرور لە نێچیرڤان، که ئەندامان و كادرانى پارتى بە سەرسوڕمانەوە گوێیان بۆ هەڤالأ دەگرت وردە وردە ئەم قسانە گەیشتنەوە مەكتەبی سیاسی و بە هۆى ئەوەى هەڤالأ نەورۆز له كوتلەى فازل میرانییە هەر زوو فازل میرانى فریاى هەڤالأ نەورۆز دەكەوێت و بانگى دەكات و پێى دەڵیت ئێمە لە تۆ باشتر ئەو شتانە دەزانین ناوێرین لە ناو خۆشمان باسی بكەین، ئێستا تۆ لەملا و ئەولا باس دەكەیت، ئایا لە ژیانى خۆت بێزاریت؟ هەر فازل میرانى تەكلیف لە سیداد بارزانى دەكات بانگى بكەن و شتێكى بۆ بكەن بۆ ئەوەى مەوزوعەكە فراوان نەبێت و رۆژەك دەنگى تەسجیل بكەن و بڵاو ببێتەوە ئەوكات هەرچیش لە هەڤالأ بكرێت دەزاندرێت بنەماڵەى بارزانى بووە، پاشان سیداد بارزانی هەڤاڵ نەورۆز كە كارگێڕى لقى پارتییە و پێشتر بێژەرى كەناڵى كوردستان بوو بانگێشت دەكات و پێى رادەگەیەندرێت ئەوەندە باسى شەڕى نێوان مەسرور و نێچیرڤان مهکه و مەوزوعى تەقەكردنى مەسرور لە نێچیرڤان كۆن بووە و زیندووى مەكەوە، لە بەرامبەریشدا هەڤاڵ نەورۆز وتوویەتى ئێوە ئاگاتان لە ئێمە نەماوە و خەریكى خۆ دەوڵەمەند كردنن، بەڵام سیداد قسەكانى هەڤالأ نەورۆز دەگەیەنێتە مەسعود بارزانى و پێى دەڵێت دەبێت كێشەى هەڤالأ نەورۆز چارەسەر بكەین، ئەگەرنا یان دهبێت ههڤاڵ نهورۆز نههێڵین، یان جارێكى تر ناتوانین برینداركردنى نێچیرڤان لە لایەن مەسرورەوە بشارینەوە.
20 رۆژ پێش ئێستا مەسعود بارزانى بۆ ئێوارە خوانێك هەڤاڵ نەورۆز داوەت دەكات و پێى دەڵێت هەر كەس چاك یا خراپى بەرامبەرمان وتبێت وەك بنەماڵەى بارزانى لە یادمان نەكردووە و لە یادیشى ناكەین، کاری باشەی تۆ لە كەموكورتى زیاتر بووە بۆیە دەتبوورین، چیت دەوێت داوا بكە، هەڤالأ نەورۆزیش دەڵێت خانوەكەم گچكەیە و سەد مەترە، مەسعود بارزانى بە سیداد دەڵێت خانوێكى گەورەى بۆ دابین بكەن، هەروەها وەنەوشەیەكى مۆدێل 2013شى بە دیاری بدەنێ پاشى ئەوەى دیارییەكان وەردەگرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست