عومەر فەتاح لە داخى كۆسرەت و بەرهەم تەركى یەكێتى كردوە
Wednesday, 25/03/2009, 12:00
لە ئەنجامى ئەو سینارێۆیەى كە بەرهەم و كۆسرەت و ژێر بەژێر تاڵەبانى كردیان بە ناوى گۆڕانەوە تەنها زیانى بۆ عومەر فەتاح هەبوو , ئەمەى بەرامبەر بە عومەر كرا مەبەست لێى گۆڕانكارى نەبوو بەڵكو ئەو شەڕە یە كە لێپرسراوەكانى یەكێتى لبە ناوخۆیاندا ئەیكەن , ڕاستە عومەر فەتاح یەكێك بوو لە پیاوە هەرە گەندەڵەكان و یەكێك بوو لەوانەى قەڕنێك یەكێتى دوا خست و هەموو ئەو ناڕەزایەتیانەى لە سەر یەكێتیە زۆربەى بۆ عومەر فەتاح ئەگەڕایەوە , بەڵام بەڕاستى نە كۆسرەت و نەبەرهەم و نە تاڵەبانیش بەمەبەستى گۆڕان و هەنگاو نان بۆ چاكسازى ئەمەیان نەكردوە , چونكە گۆڕان بەوە ناكرێ تۆ گەندەڵێك لابەیت و لەو گەندەڵ تر بخەیتە شوێنى , لەو ڕۆژەوە كە عومەر فەتاح لە ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە و بڕیارى لابردنەكەى دەرچوە بەشدارى هیچ كۆبونەوەیەكى مەكتەبى سیاسى نەكردوە ئەوەش لەبەر ئەوەیە كە عومەر فەتاح هەست دەكات كە غەدریان لێ كردوە , هەرچى دەچێت بۆ لاى دەڵێ من كوڕم نیە تا پێویستم بە پارە بێت و دزى بكەم , دوو كچم هە یە و مێردەكانیان بە خێویان دەكەن ئیتر چ ئیشێكم بە پارە هەیە , ئەگەر دزم بۆ نامدەن بە دادگا ,كۆسرەت تەنها لەبەر ئەوەى ئەم عومەرە لەگەڵ هەولێریەكانى سەر بە كۆسرەتا خراپ بوو بۆیە عومەرى لابرد , ئەگینا بۆ هیچى تر نەبوو , وە بەرهەمیش بۆیە ئەمەى كرد و ڕازى بوو بە لابردنى عومەر تەنها بۆ ئەوە بوو ئەو كاتەى بەرهەم سەرۆك وەزیران بوو دواى ئەویش عومەر هاتە شوێنەكەى عومەر زۆر گەڕابوو گەندەڵیەك , دزییەك , كارێكى نابەجێ لەسەر بەرهەم بدۆزێتەوە , توشى كێشەى بكات , دكتۆر لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ كادرەكانى هەردوو مەڵبەندى سلێمانى ئەمەى ووتبوو ((من كە چومە بەغدا و كاك عومەر هاتە شوێنەكەم , ئەم كاك عومەرە تەنورى بۆ داخستم , كون بە كون ئەگەڕا تا خاڵێكم لە سەر بدۆزێتەوە بەڵام بۆى نەكرا , ئەوەى لە بەغداد پێیان كردم و ئەو تەنورەى بۆیان داخستم كەم نەبوو)) , كەواتە ئەمە ئەسڵى گۆڕانەكەیە نەك بۆ گۆِانكارى بۆ یەكێتى , بۆ میللەتەكە و چاككردنى وەزعى حكومەت و یەكێتى , ئێستاش عومەر ئەمانەى بیستوە بۆیە لە یەكێتى تۆراوە و تەنانەت بە چونەكەى مام جەلالیش عومەر فەتاح دڵى نەهاتەوە شوێنى خۆى و نەگەڕایەوە ناو مەكتەبى سیاسى و بەنیازیش نیە , كەواتە كێشەى یەكێتى تەنها كێشەى ڕیفۆرم نیە , بەڵكو ستافەگەندەڵەكەى تاڵەبانى لە ناو خۆشیاندا هەر شەڕیانە شەیتان لە بەینتاندا بێت , زوو وتیان تاڵەبانى ڕۆژێك دێت ئەم دڕكە لە ژێر پێى كۆسرەت دەردەهێنێ , ئەوا سمێڵى پێ تاشى و ئاوێنەكەشى دایە دەستى , كەواتە یەكێتى بەس كێشەى ڕیفۆرمى نیە , بەڵكو كێشەى گەندەڵەكانیشى هەیە لەناو خۆیاندا , ئەم تاڵەبانیە خەڵەفاوە وەزعى یەكێتى واتێك داوە هەمووى داوە بە سەر یەكدا و چارەسەر كردنیشى زۆر مەحاڵە , باشترین چارەسەریش ئەوەیە تاڵەبانى پیرە پیاوى خەڵەفاو و بێ ئەقڵ لە یەكێتى دەربكرێت , تا ئەو بمێنێ دوور نیە هەموومان دەست بدەینە یەخەى یەكتر و دارو پەردوى یەكێتى بە سەر یەكدا بدەین , ئەمەش بۆ ئەوەیە تاڵەبانى وەكو خائین مەلا مستەفا سەروەت و سامانى یەكێتى بەرێت و ئاشبەتاڵێكمان پێ بكات , بۆ ئەبێت كادرەكانى یەكێتى ئەوەندە بێ دەنگ و بێ هەڵویست بن , ئاوا ببینن حیزبەكەیان بە دەستى سەرۆك و مەكتەبى سیاسیەكەیان هەڵبوەشێ كەچى وەكو مریشكى كڕ كەوتو لە پێناوى موچەیەكى زەلیلیدا نەوێرن هەڵویستێك وەربگرن , سبەینێ تێك شكاندنى ئەم حیزبە تێك شكاندنى هەمویانە پێش ئەوان , ئیتر بۆ ئەبێت چاو بنوقێنین و نەوێرن هەڵویست وەربگرن , ڕۆژى هەڵویست وەرگرتنە , ڕۆژى دواكەوتن نیە , كە لە دەست چوو ئەو كاتە بەكەس چاك ناكرێ و ئاخێكمان لە كیس ئەچێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست