کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی چه‌ند كۆمپانيايه‌كی(ئاسايش) داده‌مه‌زرێنيت

Saturday, 08/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ عه‌ميد دڵشاد حه‌سه‌ن نه‌جار به‌ڕێوه‌به‌ری كارگيریی و دارایی ئاسايشی گشتی هه‌ريم لە (هه‌ولێر)ه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ پارتی به‌ تايبه‌تی مه‌سرور بارزانی خه‌ريكی دامه‌زراندنی چه‌ند كۆمپانيايه‌كی (ئه‌منی__ئاسايش)ه‌، بۆ پاريزگاريكردنی هۆتيله‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ئه‌وانه‌ی پێنج ئه‌ستيره‌ن و تايبه‌تن به‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی واتە (خانزاد، شيراتۆن، رۆيالستی و ژيان) لەگەڵ كۆمپانياكانی ئه‌نته‌رنێت و گه‌ياندن و كارگه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌زگای وه‌به‌رهينانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، تا ئيستا هه‌ر يه‌كه‌ له ‌(عيسمه‌ت ئه‌رگووشی، محمه‌د سه‌ليم مزوری، سادق مزوری و هاری شووت) له‌ نيو ته‌نده‌ره‌كاندان و بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ ئه‌منيیه‌كه‌يان بۆ ده‌ربچێت، دڵشاد ئه‌وه‌شی گووتووه‌، کە پێده‌چت بۆ عيسمه‌ت ئه‌رگووشی يا هاری شووت يه‌كيان ده‌ربچێت، هه‌رچه‌نده‌ نێچيره‌ڤان بارزانی پێی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داگرتووه‌ بۆ هاری شووت به‌ريوه‌به‌ری ئيداره‌ی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌مريكيه‌كان ده‌ربچێت، كه‌ ئيستا له‌ هه‌ولير ژيان به‌سه‌ر ده‌بات و هاوسه‌ره‌كه‌ی كچێكی كۆيیه‌ و خانه‌نشينكراوه‌ كاروباری ئه‌منی و وه‌ك راويژ كاری نێچيره‌ڤان بارزانی ماوه‌ته‌وه‌ مانگانه‌ی ٢٥٠ وه‌ره‌قه‌ له‌سه‌ر ميزانيه‌ی نووسينگه‌ی نيچيره‌ڤان بۆ براوه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌يه‌كی ئه‌منی نزيك له‌ پاراستن ئه‌و راستيیه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ پاراستن به‌و بيانوانه‌وه‌ ده‌يه‌ويت زياتر له‌ ١٠٠٠ كه‌سی سه‌ربه‌ ده‌زگای پاراستن له‌ لقه‌كانی هه‌وليرو دهۆك و سۆران و ئاكرێ و بارزان بكاته‌ ئاسايشی مه‌ده‌نی و بۆكاری پيويستی خۆيشی به‌كاريان بهێنێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە