نامەیەكى زۆر بەپەلە بۆ سەرۆكى حكومەتى هەرێم ، وەزیرى خوێندنى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ،سەرۆكى زانكۆى سلێمانى.....

Tuesday, 21/09/2010, 12:00




بەڕێزان ماوەیەكە وەك كارێكى نوێ و هەنگاوێكى پیرۆز لە كارەكانى وەزیرى نوێى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى كابینەى نوێى حكومەتى هەرێم لابردنى ئەو ڕاگرانە بوو كە ماوەى چوار ساڵ و زیاترە كار ئەكەن وەك ڕاگر، بێگومان ئەم جۆرە كارانە وەك هەنگاوێكى باش ئەژمار ئەكرێت بۆ ئەو دەزگایە، ئومێدم وایە سەرجەم وەزارەتەكانى حكومەت هەستن بەم كارە..... هەروەها پێویستە وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەم بیرۆكەیە بۆ بەڕێوەبەرەكانیش بەكار بێنێت بەتایبەتى لە ناو زانكۆى سلێمانى دا چونكە زۆرێك لە بەرێوەبەرەكان جگە لەوەى ماوەى چوار ساڵ زیاترە كار ئەكەن لەو پۆستانەدا زۆرێك لە فەرمانبەران و كارمەندەكانیش گیرۆدە بون بەدەستیانەوە.. بەڕێزان ئەوەى مەبەستمە لێرەدا باسى بكەم ئەوەیە كە دواى خانەنشینكردنى ڕاگرەكان ڕاستەوخۆ یاریدەدەرى ڕاگرەكان بونەتە ڕاگر بەوەكالەت ،وە لە هەموو كۆلێجێك كۆمەڵێك كەس cv خۆیان پێشكەش كردوە تا ببنە ڕاگر بێگومان یەكێك لەوانەى cv یان پێشكەش كردوە یاریدەدەرى ڕاگرەكانن و دەنگۆى ئەوەش هەیە چانسى یەكەمیان هەبێت تا ببنە ڕاگر........ بەڕێزان ئەوەى گرنگە ئێوە بیزانن ئەوەیە كە كەسى شیاو هەڵبژێرن بۆ ئەو پۆستە بێگومان كەسى شیاو پێویستە كەسێك بێت لە هەموو ڕویەكەوە شایەنى وەرگرتنى ئەو پۆستە بێت، ئێستا لە كۆلێجى زانستى زانكۆى سلێمانى {دكتۆر بەختیار قادر عزیز} وەك ڕاگر كار ئەكات و زۆرێك لەفەرمانبەرەكانى بێزارو هەراسان كردووە بە كارە ناشایستەكانى بەجۆرێك كە هەندێك لە فەرمانبەرەكان قسەى ئەوە كەن ئەگەر خودا نەكردە ئەو كەسە ببێتە ڕاگر ئەوا هەوڵ ئەدەن خۆیان لە كۆلێجە بگوازنەوە بۆ شوێنكى دى لەبەر ئەوەى كارەكانى ئەم بەڕێزە لە چوارچێوەى هەموو یاساو ڕێسایەك چۆتە دەرەوەو كەس نازانێت ئەوەى كە ئەم پیادەى ئەكات ناوى چییەو لە كوێوە سەرچاوەى گرتووە.... بۆ نمونە:- فەرمانبەرێك لە جەژندا باپیرى مردووە و دواى جەژن داواى ڕۆژێك مۆلەتى كردووە بەڵام دكتۆر پێى وتووە ئەگەر وەفاتنامەى باپیرەت نەهێنیت غیابت ئەدەم !!!! یەكێكى دى بە نیازى عەمرە داواى مۆڵەتى 15 ڕۆژى كربوو جەنابى دكتۆر پێى وتووە باشە تۆ ئەوەندە پارەت هەیە بچیت بۆ عەمرە ؟ تۆ ئەبێت شەو و ڕۆژى 200 دۆلار بدەیت بە ئوتێل ، ئایا تۆ ئەوەندەت پارە هەیە ئەم كارە ئەكەیت ؟ تۆ ئەبێت ئێستا 80 وەرەقەت هەبێت ئینجا بچیت بۆ عەمرە ؟ ئەمە بۆ ئەوەى مۆڵەتى نەداتى؟؟ فەرمانبەرێكى دى نەنكى مردبوو 2 ڕۆژ مۆڵەتى كردبوو 1 ڕۆژی بۆ كرد بە غیاب و بڕینى موچە !!!؟؟ ئەمانە و ژۆر شتى تر... لەمساڵى خوێندندا ئەو خوێندكارانەى كە كارتى كۆتایى ساڵ وەرئەگرن هەر یەكێكیان بە گوێرەى دەسەڵاتى خۆى بڕێك پارە دائەنێت بە حساب بۆ كارگوزارەكان ، بەڵام كاكى دكتۆر بە ئارەزوى خۆى دابەشى كرد بەسەر ئەو كەسانەدا كە خۆى گەرەكێتى... هەروەها هەندێك جار بۆ چەند دەقیقەیەك دواكەوتن لە واژۆى ئامادەبووون، قسەى ڕەق و ناخۆش بەرامبەر فەرمانبەر ئەكات ، بەڵام براكەى خۆى كە لە بەشى ئەنتەرنێتى كۆلێجەكە دەوام ئەكات و لە كارگەى چیمەنتۆى سەرچنارەوە بە گواستنەوە هاتووە لە سەرەتادا 1 مانگ هەر بۆ خۆشى دەوانى نەكردوو كەسیش نەیتوانى قسەیەك بكات بەرامبەرى، وە ئێستاش ڕۆژانە تەنها چەند كاتژمێرێكى كەم دەوام ئەكات و كەسیش نییە پێى بڵێ بۆ؟؟؟. لەمانەش سەیرتر ئەوەیە كە چەند فەرمانبەرێك لەبەر ئەوەى زۆر گوناهن و دوانیوەڕوان كارى تر ئەكەن و دەوامى تریان هەیە هەر لە كاتژمێر 1 یان 1:30 ئەڕۆنەوە بەبێ ئەوەى یەك كەس بۆى هەبێت باسیان بكات بە مەرجێ دواى بڕیارى پێدانى دەرماڵەى زانكۆیى بەبڕى لەسەدا حەفتاو پێنج بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێندنى باڵا، بڕیارى ئەوەش درا هەر فەرمانبەرێك پێویستە دەوامى تەواو بكات ، بەپێچەوانەوە دەرماڵەى زانكۆیى بۆ ئەژمار ناكرێت بەڵام ئەمان لە سایەى كاكى دكتۆرەوە موچەو دەرماڵەى تەواو وەرئەگرن!!؟؟ ....... بۆیە داواكارم لە بەڕێز سەرۆكى حكومەت ، بەڕێز وەزیرى خوێندنى باڵا ، بەڕێز سەرۆكى زانكۆ ....... لەم كارە ناشایستانەى ئەم دكتۆرە بكۆڵنەوەو چارەسەرى بكەن ، هەرەوەها لەدانانى ڕاگرەكانیشدا ڕەچاوى زۆر شت بكەن چونكە تەنها هەڵسەنگاندنى زانستى بەس نییە بۆ ئەوەى پلەیەكى گرنگى وەك ڕاگرى پێ دابنرێت ... تكام وایە لیژنەیەك دروست بكەن و سەرجەم كۆلێجەكان بگەڕێن و گەشتێكى مەیدانى و نهێنى بكەن و قسەى هەندێك لەفەرمانبەرەكان وەربكرن سەبارەت بەو كەسانەى كە cv یان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەى ببنە ڕاگر، چونكە دڵنیام دانانى كەسى خراپ و ناشایستە ئەبێتە هۆى ناشرینكردنى حكومەت........

 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە