نەوشیروان مستەفا گرەوەكە ئەباتەوە !!!!
Tuesday, 17/02/2009, 12:00
1178 بینراوە
ژمارەیەك كادرى مەكتەبى ڕاگەیاندن
لەوەتەى وادەى هەڵبژاردنەكانى پارلەمانى كوردستان و عراق نێزك بۆتەوە ئەو دەنگۆیە گەرمە پەیدا بووە كەكاك نەوشیروان لیستى سەربەخۆ ئیعلان دەكا، ئەم هەواڵە چەندێك ناوەندى دەسەڵات بەدەست و چەندێك ناوەندى سەركردایەتى پارتى و یەكێتى و چەندێك شەقامى كوردیى هەژاندووە ئەوەندەش ئێمەى میدیا كارى ناو ڕاگەیاندنى بنەماڵەى جەلالى هەژاندووە و بەبیستنى ئەو هەواڵە ئۆخەییمان بەبەردا هات و شوكرانەمان بژارد و سوپاسى خوداوەندمانكرد چونكە كاك نەوشیروان ئەوپیاوەیە كەدەمێكە داواى گۆڕان دەكا لەهەموو بوارەكاندا ئەو داوایەشى داواى هەموو تاكێكى كوردە بەئێمەى ئیعلامیشەوە و لەوێشەوە دەستى پێكردووە كەدەبێت گۆڕان لە ڕاگەیاندنەوە دەست پێبكات .
كاك نەوشیروان زۆرى ووت با ئیعلامى مەركەزیى بكرێتە كۆمپانیا سودى نەبوو زۆرى ووت بالەوێ كەس ئاغاودرەبەگ نەبێ تا ببێتە دەسەڵاتى چوارەم سوودى نەبوو زۆرى ووت ئیعلام كەلتوورى بەعسى تێكەوتووە و ڕۆژ نییە چەندین سەعاتى بە فشەو فیشاڵى مەسئولینەوە ئەڕوات وەك زەمانەكەى لەمەڕ سەددام سوودى نەبوو زۆرى ووت خەڵك هیلاكەو غەدریان لێمەكەن سوودى نەبوو زۆرى ووت ناحەقى مەكەن سوودى نەبوو زۆرى ووت لەو دەزگا ڕۆشنبیریەدا با گەندەڵى و فەساد نەمێنێت سوودى نەبوو زۆرى ووت بەسە خزم خزمێنە لەو شوێنە سوودى نەبوو زۆرى ووت بەسە دزى و تەكەتوول بازى سوودى نەبوو بەڵام وائەمڕۆ خۆر لە ئاسۆوە هەڵدێ و كاك نەوشیروان لیستى خۆى دەبێت ئێمەش وەكوو كارمەندانى سەتەلایتى گەلى كوردستان و ئێزگەى مەركەزیى بەڵین دەدەین دەنگ بەلیستەكەى كاك نەوشیروان بدەین بە (بهڵێ)