وەڵامێك بۆ وتارەكەى مەلا بەختیار
Sunday, 14/10/2012, 12:00
مەلا بەختیار یەكێكە لەو سیاسیانەى كە دەزانێ بنەماكانى دیموكراسى چیە و چۆن لە بوارى بە كردار بوندا دەردەكەوێت وە ئەو پێوەرانەش دەزانێ كە كۆمەڵگایەكى مۆدێرن و كراوەى پێ دەپێورێ ..با بزانین ئەم پیاوە خۆى سیاسیەكى دیموكراتە ..خۆ ئەگەر یەكێك لە بنەما سەرەكیەكانى بونى دیموكراتیەت بونى ئۆپۆزسیۆنى هەقیقى بێت ئەوا دەبێت چڤاتەكان ئازاد بن لە دروست كردنى حیزب و ڕێكخراو و كۆمەڵەكاندا , ئەم پیاوە كە بزوتنەوەى گۆڕان دروست بوو ئەو كات بەرپرسى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتیەكان بوو زۆرێك لەئەندامانى دەستەى باڵاى سەندیكاكانى دەركرد تەنها لەبەر ئەوەى گۆڕان بون لە كاتێكدا ئەم سەندیكایانە كاركردنە لەسەر بەرژەوەندى پیشەیى دورە لە كارى حیزبى وەك خۆى بانگەشەى بۆ دەكرد ..خۆئەگەر ئەم ئەوەندە دیموكراتە بۆ كاتێك هێرشى هەمە لایەنە كرایە سەر بزوتنەوەى گۆڕان نەیوت دیموكراتى حوكمى مێژوە وەكو ئێستا بە پێچەوانەوە عەسكەریەكانیان كەوتنە لاێدانى هەڵسوڕاوەكانى گۆڕان و دیموكراتیەكانى نمونەى مەلا بەختیار كەوتنە موچە بڕِین و دەركردنى ئەوەى بۆنى گۆرانى لێبهاتایە ..ئەگەر ئەم وتارەى بۆ كوردانى باكور هەڵویست و هوتافى نەتەوەیى بێت ئەوا بۆ ئێمە جگە لە كۆمیدیایەكى گاڵتەجاڕى هیچى تر ناكات ئیستاشى لەگەڵدا بێت زۆرێك لە ئەندامانى دەستەى باڵاى سەندیكاكان ئەم پیاوە فول دیموكراتە ناهێڵێ بچنەوە سەركارەكانى خۆیان كە نمونەمان لایە ..هەموو هەڵسوڕاوەكانى بزوتنەوەى گۆڕان ئەو ڕاستیە دەزانن كە كاتێ بە بێ چەك بەبێ پارە بەبێ پشگیریەكى ناوچەیى بەبێ میلیشیا گۆڕان داواى پراكتیزەكردنى دیموكراتیەتى دەكرد و پڕۆژەى پێ بوو تا چاوەكانى چاودێرى فرە تر و ئەكتیڤ تر بكرێ سستمێكى تەندروست بەرهەم بهێنرێ نەك ئەم مەلایە بێدەنگ بوو بەڵكو وەك یەكێك لە پایەكانى دیكتاتۆریەت و كەس پەرستى چوە سەنگەرى دژى پرۆسەى دیموكراتیەتەوە ..ئەم پیاوە شەش بستۆنەى دیموكراتیەت دواى ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بوە دەنگى زۆرێك لە خەڵك و بارى یەكێتى بەرە و سفر بونەوە دەچوو 180 پلە گەڕانەوە و بونە پیاوى دیموكراتى هەڵنەپچڕاو و لۆك... 22 ساڵە لە حیزبدا هەر خۆتانن دەیان پۆستى گەورەتان تاقى كردەوە كەچى باسى ماندیلا دەكات هەرچى كەس و كارى خۆتانە پلە و پۆست و پارە كراوەیە... كوڕەكەى دكتۆرێك بەر شەق دەدا حەرەمى نەخۆشخانە دەشكێنى و ئەبێ دكتۆرەكە داواى لێبوردن بكات ئەمەیە دیموكراتیەت ...ئەگەر گەلان هەوڵدانیان بۆ ئەم جۆرە بێت لە دیموكراتەیت كە زەردەشتى تیا تیرۆر بكرێ خۆپیشاندان بە فیشەك وەڵام بدرێتەو نەبەز و ڕێبین و ئاسۆس و كاروانەكان خەڵتانى خوێن كەن و پڕپڕبن لە گەندەڵى و نەوت دزین بە كۆیلەكردنى تاك با لە ئێستاوە بزانن ئەوە جگە لە ماكیاجێك بۆ برە و دان بە مانەوە لە پۆستەكانیاندا تا مردن و فراونتركردنى بازنەى دزێتى و گەندەڵى هیچى تر نابێت و قوڕ بەسەر ئەو گەلانە .... دەرئەنجامى ئەم وتارانە جگە لە دیموكراتیەتیەكى كارتۆنى هیچى تر نابێت ..كوردانى باكور بە قسەى شۆڕشگێڕى و باق و بریق زۆر دڵخۆش دەبن وەك دەڵێن : دەنگى دەهۆڵ لە دور خۆشە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست