کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازێك بۆ گشت دڵسۆزان و خەمخۆرانى هەڵەبجەى شەهید

Friday, 24/04/2009, 12:00


لە پێناوى بنبڕكردنى گەندەڵى و خراپ بەكارهێنانى پۆست و پلەو پایەى حكومى ,لە پێناوى ئاشكرا بوونى گەندەڵیەكانى شارەوانى هەڵەبجەى شەهید ,لە پێناوى خزمەت كردن بە هەڵەبجە و هەڵەبجەیەكان,ئاگادارتان ئەكەینەوە كەوا دیوانى چاودێرى دارایى "ڕەقابەى مالیە) ئێستا لە هەڵەبجەى شەهیدە و خەریكى تاوتوێكردنى گەندەڵیەكانى شارەوانییە.

بۆیە لێرەوە داوا لە هەمووخەمخۆرێكى هەڵەبجە دەكەین كە هەر بەڵگەو زانیاریەكى لەلایە سەبارەت بە گەندەڵى و كەمتەرخەمى و خزمخزمێنە و هەرجۆرێكیترى گەندەڵى كە لە شارەوانى هەڵەبجەدا ڕویداوە و دەیزانێت باسەردانى نوێنەرانى دیوانى چاودێرى بكات كە ئێستا لە بیناى شارەوانى هەڵەبجەن و خەریكى ڕووماڵكردنى گەندەڵیەكانى شارەوانین و ئامادەن پێشوازى بكەن لە هەركەسێك كە گەندەڵیەكى شارەوانیان بۆ ئاشكرا بكات,ئاشكرا كردنى گەندەڵیە گەورەترین خزمەتە بە هەڵەبجە.
من بەشە بەحاڵى خۆم سەردانى ئەو بەڕێزانەم كردووە و ئەوەى زانیوومە لەبارەى گەندەڵیەكانى شارەوانیەوە پێشكەشى ئەو لیژنەیەم كردووە,بۆیە داواكارم لە خەڵكى هەڵەبجە هاوكارى ئەو لیژنەیە بكەن و زانیاریان پێبدەن,ئەگەر خۆیان پێیان ناكرێت ئەوا زانیاریەكانیان بە بەڵگەوە بگەیەننە دەستى من لەم ڕێگایانەوە:
ئیمەیڵ:[email protected]
تەلەفون 07701507514
یان پەیوەندى بكات بە هەر ڕۆژنامەنووسێكیترى" یانەى ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجەى شەهید"ەوە

لێرەشەوە دەڵێم ئەگەر هەر كەسێكى هەڵەبجەیەیى ئامادە نەبوو هاوكارى ئەو لیژنەیەى دیوانى چاودێرى و دارایی بكات ئەوا پێویستە گومانى بخرێتەسەر و بەكەسێكى ترسنۆك و هەلپەرست و گەندەڵ سەیر بكرێت و چیتر باوەڕ بە قسەكانى نەكرێت كە ئەگەر باسى گەندەڵى كردو ڕەخنەى گرت.

-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە