ململانێ ناوخۆیه كانی یه كێتی له غیابی تاڵه بانیدابه ره و كوێ؟؟؟
Friday, 12/04/2013, 12:00
یه كێتی نیشتیمانی كوردستان له هه ر كات و له هه رقۆناغێكیدا ئه گه رچی رووبه رووی ململانێ و دۆخی سه ختی ناوخۆیی بۆته وه به ڵام هه بوونی تاڵه بانی وه ك سكرتێر و كه سایه تی یه كه می ئه و حیزبه هه میشه رۆڵی به رچاوو یه كلاكه ره وه ی هه بووه له ئیداره دان و كپ كردنه وه ی ململانێ و كێشه ناوخۆیه كان و ئاراسته ی سیاسی ئه و حیزبه ی كردوه به ڵام داوی نه خۆش كه وتنی تاڵه بانی كه ماوه ی زیاتر له 100 رۆژه دووركه وتۆته وه له كاری سیاسی و هه یمه نه ی به سه رحیزبه كه یه وه نه ماوه یه كێتی یان باشتر بڵێین باڵه كانی ناویه كێتی له ئاسته جیاوه زه كان به گشتی و ئاستی مه كته بی سیاسی به تایبه تی رووبه رووی ململانێی توند بوه ته وه وه هه ریكه یان به مه زه نده و به خواست و لۆژیكی خۆی و هه ر رۆژه و به شێوازێك بۆچوونی ئه و حیزبه ده خه نه روو ..
كاتێك كه تاڵه بانی له گه ڵ بزووتنه وه ی گۆران نزیك بوویه وه و پێكه وه گه شتنه رێكه وتن له سه رچه ندخاڵێكی گرنگ خه ڵكی كوردستان به گشتی و كه سانی روشنبیر و سیاسه كه نی كوردستان به تایبه تی پێشبینی ئه وه یان ئه كرد كه ئه م رێكه وتنه ئه بێته هۆی گۆرانی ریشه یی له نه خشه ی سیاسی و ئیداری له هه رێمی كوردستان و هاوكێشه سیاسیه كانیش گۆرانكاری به خۆیانه وه ده بینن به لام دوای تاله بانی هه مووئه و چاوه روانی و ئومێدانه هه رزوو ته مو مژی له سه رنیشت به تایبه ت كاتێك یه كێتی هاوشانی پارتی كه وته سه ردانی كردنی لایه نه كانی ئۆپۆزسیۆن بۆئه وه ی قایلیان بكه ن تاله ده ره وه ی یاساو به ئتفاقی سیاسی جارێكی تر مه سعودبارزانی بكرێته وه به سه رۆكی هه رێم به تایبه ت كاتێك كه سه رۆكی هه رێم له رووی یاساییه وه ناتوانێت جارێكی تر ببێته وه به سه رۆكی هه رێم جوونكه دوو خول سه رۆك بوه ئه م كاره ی به رسانی یه كێتی له ناوكادرو ئه ندام و لایه نگرانیاندا قسه و باسی جۆراوجۆر و جیاوازی لێكه وته وه و بوه هۆی سه رهه ڵدانی ململانێی تووند به شێوه یه كی ئاشكرا كه هه ریه كه یان ئه یانه وێت یه كێتی به ویست و به رژه وه ندی خۆیان ئاراسته بكه ن و به كاری بهێنن بۆیه ئه و دۆخه ی كه له ئێستادا به هۆی ململانێی باڵه كانیه وه تێی كه وتوه به ره و ته قینه وه ئه چێت به تایبه ت به شێكی زۆر له كادرو ئه ندامانی ئه و حیزبه رازی نابن جارێكی تر یه كێتی وه ك حیزبێك بچێته وه ژێرباڵی پارتی و له ژێر سێبه ری پارتیدا بمێنێته وه وه به شێكیشیان به تایبه ت مه كته بی سیاسی ئه یانه وێت بۆده ست خستنی هه ندێك ئیمتیازی ماددی و پۆست و پله و پایه بۆخۆیان ئه یانه وێت جارێكی تر یه كێتی هه رله ژێر سێبه ری پارتیدا بمێنێته وه و به هه مانی بارودۆخی پێشوو درێژه به هاوپه یماێتیه كه یان بده ن هه مووئه مانه وای كردوه كه یه كێتی به ره و ململانێیه كی توندی ناوخۆی بچێت و ده ر ئه نجامه كانیشی له كاتی هه ڵبژردنه كاندا زۆر به روونی ده رده كه وێت
یه كێتی زیاتر بچوك تر ده كاته وه به تایبه ت به رامبه رحیزبه هاوپه یمانه كه ی كه پارتی یه و وه ئه بێته هۆی زیاتر له ده سدانی متمانه ی جه ماوه ر ه كه یان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست