کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سرۆر چه‌ند بكرێگیراوێكی كوردی ڕۆژهه‌لات پاداشت ده‌كا!

Thursday, 14/07/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له‌ نزاری شێخ تاهیری نزاره‌، كه‌ ئه‌ندامی مه‌كتبی پاراستنی گشتی یه‌ له‌سه‌ری سوور،ئه‌وه‌ی دركاندووه‌، كه‌ مه‌سرۆر بارزانی به‌رپرسی ده‌زگای به‌دناوی پاراستنی بنه‌ماله‌، چه‌ند كه‌سیكی سیخورو به‌ كریگیراوی كوردی رۆژهه‌لاتی پاداشت كردووه‌، كه‌ چ به‌ زانیاری و چ به‌ نووسین و، چ به‌ پشتیوانی راسته‌و خۆ بوونه‌ته‌ قه‌له‌م سیخوری بنه‌ماڵه‌ی پاراستن و، دژ به‌ گۆران و میدیاكانی سنوری سلێمانی خۆیان یه‌كلا كردۆته‌وه‌ بۆ پشتیوانی بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تكاری بارزانی!
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌:
1. بارامی وه‌لد به‌گی
2. هیدی شاعیر و زورناژه‌نی بنه‌ماله‌
3. حسێن یه‌زدان په‌نا
4. حه‌سه‌ن دانیشڤه‌ر

پاداشت كراون ، هه‌ریكه‌یان به‌بری ٢٠٠٠٠ هه‌زار دۆلار، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ نوینه‌رایه‌تی مه‌سرۆر بارزانی تیرۆرست، نه‌زهه‌ت حالی به‌رپرسی پاراستنی پیرمام، هه‌ریه‌كه‌ له‌ خیانه‌تكارو سیخورانه‌ی له‌ هۆتیل خانزادی ٥ ئه‌ستیره‌ بینیوه‌و، دوای وه‌رگرتنی زانیاری چه‌واشه‌كاران و،به‌ڵێن نامه‌ی دلسۆزی بۆ پشتیوانی بنه‌ماله‌، هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی ١٠ رۆژ له‌كاتی جیاواز خزمه‌تكراون و، پاداشتكراون به‌بڕی ٢ ده‌فته‌ر دۆلار...!
هه‌ریه‌كه‌ له‌
بارامی وڵدبه‌گی و حسێن یه‌زدان په‌ناو هیدی شاعیر ، له‌كاتی به‌دیار خستنی و ئاشكرا كردنی ژیانی سیخورایه‌تی مه‌لا مسته‌فا، كه‌ عیرفانی قانع فه‌رد كوردی رۆژهه‌لاتی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئینگلیز و روسی له‌باره‌ی مه‌لا مسته‌فا خسته‌ روو،ئه‌وكات هه‌ریه‌كه‌ له‌ خائینانه‌ به‌ نووسین و گیرانه‌وه‌ی سیناریۆی وه‌همی و، بیره‌وه‌ری چه‌واشه‌كارانه‌ وه‌لامی عیرفانی قانع فه‌ردیان دابوه‌وه‌و، مه‌سعود بارزانی مه‌سرۆری كوری راسپاردبوو، كه‌ كارێك بكه‌ن تا خه‌لكی زیاتر سوكایه‌تی به‌ مه‌لا مسته‌فا نه‌كه‌ن!
وه‌ حه‌سه‌نی دانیشڤه‌ر كه‌ مووچه‌ی له‌سه‌ر ده‌زگای بارزانی بۆ سواڵ و سه‌ده‌قه‌ هه‌یه‌و، معته‌میدی نه‌زهه‌ت حالیشه‌، بری ٢ ده‌فته‌ر دۆلاری وه‌رگرتووه‌، هه‌فتانه‌ زانیاری حزبی دیموكراتی له‌ دیگه‌له‌و كۆیه‌ بۆ ده‌زگای پاراستن ده‌گه‌یه‌نیت!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە