کۆنگرەی گۆڕان هەر وەک کۆنفراسەکان دەبێت ، یان بیر و عەقلیەتی نوێ دێتە پێشەوە ؟
Thursday, 26/12/2013, 12:00
1683 بینراوە
دەمزراندنی حیزب لە بیرۆکە و چەند بنەما و پرینسب و بەرنامە و ئامانجێ دیاری بەرچاو دێتە کایەوە ، جیاوازیەکانی لە حیزبەکانی تر دەستنیشان دەکات و هەیکەلیتێکی بۆ دیاری دەکات ... کە رێباز و سیاسەت و هەڵوێست و کار و کرداری گەلالە دەکات و لە سەری دەروات ، کۆنگرە دەبەستێت بۆ ئەوەی ئەوانە هەموو داڕێژێت لە قالبێکی فەرمیدا بۆ پێڕەوکردنی لە نیوان ٢ کۆنگرەدا . گۆران لە بنەرەتدا لە چەند سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی و زۆر کادری هەمان حیزب دامەزرا و چەندین کەسی نوێ لە رۆشنبیر نوسەر و رۆژنامەنوس و سەدان گەنجی تری کە بە دوای ئەلتەرناتیڤدا دەگەران دامەزرا ، سەرەتا لە زۆربەدا بە بیر و ئامانجی جیاواز بۆ ناکۆکی لە گەل حیزبەکانی دەسەلات کۆ ببونەوە و زۆری ئەوانەی لە یەکێتیەوە هاتبوون زیاتر بەرهەلستیکردنی یەکێتیان لا مەبەست بوو . ئاراستەی فکری و پرۆگرام و بەرنامەی بنەڕەتی تا ئێستا بە تەواەوتی دیار و روون نیە ، کۆنگرەی زۆر دوا کەوت .سەرەرای ئەوەی لە ٢ هەلبژاردنی هەرێم بەشدار بوو و دەنگی بەرچاویشی هێنا .. ، لە کۆنفرانسەکانیشی لە زۆربەدا هەر ئەقلیەتی کۆن جێگیر بوو (وەک لە نوسینێک پێش کۆنفرانسەکان پێشبینێنم کردبوو) . ئێستا یەکەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت ، کە تیدا دەبێت ئاراستەی فکری ، پرۆگرام و بەرنامەی کار و هەیکەلیەت و سیاسەت و هەموو شتەکانی تری حیزبی دەستنیشان و فۆمولە بکات . خۆی ساغ بکاتەوە کە ئایا حزبێکی سۆشیال دیموکرات ، لیبرال ، دیموکراتی مەحافیز کار ، جەپێ مەیلەو مارکسزم ... یان چی نەهجێکی تری قەبوڵە و دەیگرێتە بەر . هەیکەلیەتی چۆن دەبێت ؟ سەرکردایەتی و قیادەی هەر کۆنە و تەقلیدیاکان دەبن یان گۆڕانکاری بنەرەتی بە ئاراستەی بیر و ئەقلیەتی مۆدێرنی سەردەمانە و گەنجان و رۆلێ ژنانی تێدا بە راستی دیار دەبێت ؟ سیاسەتێکی نەرم و رەوتێکی لە یەکگەێشتن و یەکترقەبوول کردن و پێکەوە ژیان هەلدەبژێرێت و پەیوەندیەکانیشێ لە سەر ئەو بنەمایە دەستنیشان دەکات ، یان هەڵوێست و سیاسەتێکی رادیکالانە دەگرێتە بەر . لە سەر مەبەستە نەتەوەیی و نیشتمانیەکان هەڵوێستێ چون دەبێت ... ئەمانە پرسیارە کە دەبێت ئەو حێزبە لە کۆنگرە حەسمیان بکات ، ئەوانەش دەستنیشانی رۆل و داهاتووی دەکەن .
یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش بریارە پاش چەند هەفتەیەک کۆنگرە ببەستێت ، کێبرکی لە نێوان ئەو دولایەنەدا دەبێت بۆ چەسپاندنی داهاتویان وەرگتنی متمانەیان یان لە دەستدانی ،ئەوەی یەکێتی قورسترە لە بەر ئاڵووزی ناوخۆی و دیار مەبونی بەرنامە و چەندین هەلەی ستراتیجی و نادروستی لە جەندین کار و بریار و هەلوێست و رەفتاری بەشیک لە کەسایەتیاکانی ... هتد ، بەڵام لە بەر بوونی کادرێکی شارەزو و بەتوانوی ززۆر لە هەموو بوارەکاندا ، بە پێی ئەو خالانەی باسم کرد و لە نوسینەکی تردا (کێ گرەوە دەباتەوە) ئاماژەم بۆ کردوە < بونی ئیمکانیاتی مادی زۆر ، پێگەی دورودرێژ لە ناو جەماوەر و مەکانەتی لە دەرەوەی هەرێم و قلاتانی تریش فرسەتی خۆ کۆکردنەوەی زۆری هەیە گەر زۆر لە قیادەکانی بە خۆدا برۆنەوە و ئامادەی لە خۆ بوردنیان هەبێت بۆ داهاتووی یەکێتی و ئەم کۆنگرە زۆر مەبەست بە بنەڕەتی بگۆڕێت ... زەمینەی فکریشی دیارا گەر پەیرەو بکرەێت کە سۆشیال دیموکراتە ، بەڵام ئیرادەی دەوێت ... کە واتە کۆنگرەی ئەو ٢ لایەنە هەموو شتەکان و داهاتوو و پەێوەندیاکانیشیان دەستنیشان دەکات و فرسەتیان بۆ تەعبئەکردنی جەماوەر