نهێنی تاڵەبانی و خێوەكەی ئاشەكەی گاوران
Sunday, 20/07/2014, 12:00
2642 بینراوە
ئەگێڕنەوە لە سەردەمی زێڕینی سلێمانیدا كە ئەو كات خەڵكی سادە و ساكار بوون شەوە زەنگی تاریكیان بە فتیلە وچرا بەسەر ئەبرد، بەو هۆیەشەوە خەڵكی شار دارو بەردیان لێ ببوو بە خێو و دێو و بە تایبەت شوێنە چۆڵ و بێدەنگەكان.
یەكێك لەو شوێنە ترسناكانەی شاری سلێمانی كە لە نێو خەڵكانی شاردا دەنگی دابوەوە ئاشەكەی گاوران بوو ،گوایە خەڵكی دەیان گووت ئەو شوێنە خێوی هەیە ئیدی ئەمە ببوەمایەی ترس و دڵە ڕاوكێی كەسانێكی زۆر بەبێ ئەوەی هیچ كەس ئەو خێوەی دیبێت.
لە ئێستاشدا هێرۆ و خانەوادەكەی تاڵەبانیان كردۆتە خێوەكەی ناو یەكێتی و هەرجارەی بە بەشێوازێك باس لە دەركەوتنی ئەو خێوە ئەكەن جارێك وێنەیەكی فۆتۆ شۆپی بڵاو ئەكەنەوە و ئەڵێن ئەوە مامە یەو شوكور بۆ خوا تەندروستی باشە وجاجار ێكی دی كابرایەكی ئەڵمانی بە ماسكێكی ماكیاژكراوی تاڵەبانیەوە دە هێننە سەر شاشە و ئەڵێن ئەوە تاڵەبانیەو بەشداری پرۆسەی دەنگدان ئەكات .
ئەم جارەشیان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە تاڵەبانی بەتەندروستیەكی باشەوە ئەگەڕێتەوە سلێمانی بەڵام هیچ كەس نەلە دوور و نە لە نزیك تەنانەت بوكەڵەیەكیشیان نەبینی كە گوزارشت لە جەستەی جەلال تاڵەبانی بكات .
بەڕاستی من بەزەیم بەو جەماوەرە ساویلكەیەی یەكێتیدا دێتەوە كە وەك ئەوەی هێرۆ نوشتەی چاو بەستی لێكردبن هەموو بەجارێك ئەڕژێنە سەرشەقامەكان و تادرەنگانی شەو بە قوڕگێكی پڕگریانەوە مامە مامە یانە .
لێرەدا ئەوەی ڕون ئاشكرایە نهێنی شاردنەوەی تاڵەبانی لە سەركردایەتی یەكێتی و جەماوەری فریو خواردوی ئەوحیزبە و خەڵكی و میدیاكان و كوشتنی بەناهەقی خزمەت كارو بەردەستەكانی تاڵەبانی كەهەر یەكێكیان چەند نهێنیەكی بردە گۆڕوە ،تەنها ئەوەیە كە جەلال تاڵەبانی لە جەستەیەكی بێگیان بەو لاوە هیچی تر نییە و ئەگەر لە مەو دواش كەسێك دوراو دور نیشانی خەڵكی بدەن، ئەوا هاوشێوەیەكی ماكیاژ كراوی ئەوە و سیمای ڕاستی تاڵەبانی نییە.
ئەم ژنە سەرسەختە دیارە مەبەستم هێرۆیە لەبەر پۆست و مسۆگەركردنی ترۆپكی دەسەڵات بۆ خۆی و كوڕەكانی ، ئامادە نیە مەڕاسیمێكی بە خاك سپاردنی شایستە بۆ مێردو سەركردەی دەیان ساڵەی حیزبەكەی سازبكات ،تاوەكو بۆ دوا جار بەئارامی لە گۆڕەكەیدا ڕابكشێت و چیتر بەهەوای سەر زەوی گۆڕوەو شارنەدرێت .
لەڕاستیدا هێشتنەوەی جەستەی بێ گیانی تاڵەبانی سزایەكی خوای گەورەیە و نیشانی دەسەڵات دارانی ئەدات كە مرۆڤ هەرچەند بەدەسەڵات بێت تائەو كاتەیە كەبۆ خۆی لەسەر پێیە و دواتر ئەبێتە مەخسەرەی ماڵ ومنداڵ و دەورو بەری .هەروەك چۆن خوای گەورە جەستەی فیرعەونی دوای خنكاندنی هێشتەوە تاوەكو بیكاتە پەندو عیبرەت بۆ خەڵكی .