کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لوی ئه‌راگۆن ........... شاعیری فه‌ره‌نسای سه‌ربه‌خۆ

Friday, 03/06/2011, 12:00



ئیلزا ......و........چاوه‌کانی ئیلزا
ئه‌راگۆن


لوی ئه‌راگۆن ........... شاعیری فه‌ره‌نسای سه‌ربه‌خۆ
ئه‌راگۆن ئه‌ندامی لوجنه‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی شیوعی فه‌ره‌نسا بووه‌
دوای ته‌مه‌نێکی درێژ له‌خۆشه‌ویستی ، ئیلزا ده‌‌‌هینێت و ده‌بێته‌ هاوسه‌ری
زۆر به‌ وه‌فا بووه‌ له‌ژیانی هاوسه‌ری له‌ گه‌ل ئیلزا وچه‌ند دێوانێکی بۆ ی نوسیوه.‌
تا ڕۆژێک له‌ ناکاود ا ئه‌لمانیای هیتله‌ر هه‌ڵ ئه‌کوتێته‌ سه‌ر فه‌ره‌نسا و
داگیر ی ده‌کات و فه‌رمانڕه‌وایی فه‌رنسای ئه‌خاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌
بۆیه‌ داوا له‌ ئیلزا ده‌کات که‌ له‌ ناو چوار دیواردا ناتوانێت درێژی به‌ خۆشه‌ویستی بدات
هه‌ر وه‌ها له‌ ڕیزی ئه‌ندامێتی حیزبی شیوعی واز ده‌هێنێت و خۆێ ته‌رخان کرد
بۆ پشتگیری کردن له‌ شۆڕش بۆ ڕزگار کردنی وڵاته‌که‌ی وه‌ هاندانی تیپی
پشتگیریی ئه‌دات به‌ نوسینه‌کانی بۆ ڕزگار بوون.
ئه‌راگۆن ده‌ورێکی باڵای هه‌بووه‌ به‌ نوسینه‌کانی بۆ ڕزگار کردنی وڵاته‌که‌ی و ه‌
تێشکاندنی ئه‌لمانیای هیتله‌ر ، وتوانیی ئه‌نجامی جه‌نگی جیهانی دووهه‌م بگۆرێت
به‌ نوسینه‌کانی.
ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێ بیڵێم خۆشه‌ویستی ڕاسه‌قینه‌ ئه‌بێ په‌یوه‌ست بێت به‌ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه‌
به‌ تایبه‌ت کاتێک وڵات ده‌که‌وێته‌ ژێر مه‌ترسییه‌وه‌ .

ئیلزا .....چاوه‌کانی ئیلزا
ئه‌راگۆن

له‌ قوڵایی چاوه‌کانتا
کاتێک سه‌ر دائه‌نوێنم
بۆ پیاڵه‌یه‌کی .... ده‌م باده‌
واهه‌ست ده‌که‌م
هه‌موو تیشکی ڕۆژه‌کان
له‌ناو چاوه‌کانته‌‌
ده‌شکێته‌وه
هه‌موو دڵ شکاوه‌کان
تێیدا نوقم ده‌بن
له‌ قوڵایی چاوه‌کانتا
بیرو هۆشم
له‌ده‌ست دا
له‌ پشت سێبه‌ری باڵنده‌کانه‌وه
ئۆقیانووسێکی ترس هه‌یه‌
هێواش .....هێواش
تیشکێکی پاک و بێ گه‌رد
له‌ بیلبیله‌ی چاوه‌کانت
ده‌ر ئه‌که‌وێت
هاوین به‌ به‌رگی فریشته‌وه‌
سروشتی ڕووت دائه‌پۆشێت
ئاسمان ..... زیاتر
شین ده‌بێت
کاتێک له‌ سه‌ر
گوڵه‌ گه‌نمه‌کانه وه‌
شێوه‌ی ...هه‌ڵدێت
با...........خه‌مه‌کانی
ڕه‌نگی شینم لائه‌بات
به‌لام کاتێک
فرمێسکی ناو چاوه‌کانت
قه‌تیس ده‌بێت
له‌ ئاسمانیش جوانتره‌
ئاسمان
له‌ ئاست چاوه‌کانت
غیره‌ت ده‌کات
شوشه‌کان که‌ ده‌شکێن
ڕوونترن‌
ئه‌ی تیشکی تاریک و ڕوون
دایکی حه‌وت خه‌می سه‌رده‌م
حه‌وت شمشێری به‌رگ ڕه‌ش
ڕه‌نگه‌کان تێپه‌ر ده‌کات
به‌یانیان دڵ غه‌مگینه‌
له‌ نێو فرمێسکه‌وه‌
هه‌لدێت
په‌لکه‌ زێڕینه‌ ی تاریکی
زیاتر شێنه‌
کاتێک
خه‌م دای ئه‌گرێت
چاوه‌کانت له‌ خه‌مدا
دوو ڕێگا ده‌گرنه‌ به‌ر
له‌م رێگه‌وه‌‌
ئه‌گه‌ره‌کانی پاشاکان
ده‌رئه‌که‌وێت
به‌ هه‌موویان
که‌راسه‌که‌ی دایکه‌ مریه‌میان\\
گرته‌وه‌‌
زمانێک بۆ ووشه‌کانت
به‌شی مانگی یادت ده‌کات
به‌ گۆرانی خه‌مه‌کانت
ئه‌تلێمه‌وه‌
پانتایی ئاسمان که‌مه‌
بۆ ملیۆنه‌ها ئه‌ستێره
بۆیه‌‌
هه‌مووی په‌نا ده‌به‌ن
بۆ تیشکی سیحری چاوت
ئه‌و منداڵه‌ی ده‌ڕوانێته‌
وێنه‌کانت
سه‌رنجی ڕاکێش نییه‌
به‌ڵام کاتێک ده‌ڕوانێته‌
چاوه‌کانم
ڕاست بێت یاخود درۆ
بارانی خه‌ونه‌کانت
ده‌می گوڵه‌ کێویه‌کان
ده‌کاته‌وه
له‌ نا و ئه‌م گیا بۆن خۆشه‌
تیشکی چاوت شاراوه‌یه‌
مه‌له‌وه‌ره‌ وورده‌کان
ئاره‌زووی یه‌کتر ده‌که‌ن
له‌ په‌نجه‌ره‌ی ئه‌ستێره‌گه‌ڕۆکه‌کانه‌ وه‌
که‌وتمه‌ خواره‌وه‌
ڕاوچییه‌کی ده‌ریا بووم
له‌ مانگی ڕه‌زبه‌را که‌وتم
ئه‌ی به‌هه‌شتی سه‌دان جار
دیار و....... وون
تیشکی جاوه‌کانت
پیرۆ ..و....جولکوندو ....
هیند ‌‌‌‌.....ده‌گرێته‌وه‌
‌ئێواره‌یه‌ک ئاسمان که‌وته‌
سه‌ر ئه‌و به‌ردانه‌ی
چه‌ته‌کانی که‌نار ده‌ریا سوتانیان
له‌ سه‌ر ئه‌و ڕووباره‌
چاوکانی .......ئیلزا .
جوان....جوان
ئه‌دره‌وشێته‌وه‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە