کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە نێو مەنگوڕاندا بادانەوە عەیب نییە !؟

Wednesday, 12/03/2014, 12:00


لە رۆژی ١٦ دیسامبری ساڵی ١٩٤٦ ، مەلا مستەفای بارزانی خۆی گەیاندە شاری مهاباد و داوای لە قازی موحەممەد (شەهدی پێشەوا) کرد کە ڕەگەڵی کەوێ تا بەرەو سنورەکانی عێڕاق بڕۆن. پێشەوا ئەو کارەی قەبوڵ نەکرد (دەکرێ بڵێین هەڵنەهات و نەشی دەزانی میراتگرەکانی دوای خۆی قاچێک دەکەنە چوارقاچ و بگرە کەمپەکان هاتین)! و لە ١٧ دیسامبر بۆ خۆیو یارانی بۆ دیداری بەرپرسانی ئێرانی ملی رێگایان گرتو تا گوندی / گوێکتەپە لە ١٣ ،ک، م ، باکوری رۆژئاوای مهاباد، دابو نەریتی پێشوازی بەجێگەیی شاری مهاباد گیراوەو ئیدی / کۆمار / دوایین هەناسەی خۆی هەڵکێشاو هاتەوە بۆ باوەشی ئێران!
(ویلیام ئینگڵتۆن جونیۆر،،١٩٤٦،، و: جەنابی م ،سەمەدی) .

مەبەستی من لەو رستانەی سەروو شکاندنی کەسایەتی کەس نییە. و تاریف بۆ کەسایەتیەکی دیکە . پێشوای نەمر زۆر راستگۆیانە هەر چی هەیبوو لە پێناو گەل و کۆماردا پێشکەشی بە مێژووی کورد و نەتەوەکەی خۆی کرد. لەو سەردەمەدا ئەوەندەی لە دەست هات. بە بێ گومان بۆ داهاتوانیش دەبێتە دەستمایەی شانازی پێکردنبۆ تاکی کورد. بێ بەختی کورد هەر ئەوە نییە کە لە مێژووی خۆیدا لەسەر ساویلکەیی وسادە باوەڕی خۆی بەرانبەر بە دوژمن توشی شکست هاتووە. بێ بەختی لەوەدایە کە بەڕادەی پێویست نەیتوانیوە بە پێنوسی خۆی مێژووی خۆی بۆ نەوەکانی داهاتوو تۆمار کاتەوە. رووداوی مێژوویی کۆمار لە مهاباد نە دەستپێکێکی یەکەمی مێژوومانە بووە نە کۆتایی رووداوەکانی دوایی مێژوومانە. بەڵام رێڕەوێکی گرینگ وفەرامۆش نەکراوە بۆ ڕێگوزەرێکی مێژووی نەتەوەیەک کە سەردەمێک بەدوای، سەربەخۆیی، سەردەمێک، خودموختاری، یان فدڕاڵیو.....وێلو سەرگەردانە! لەهەمان حاڵدا ئەوداوایانە مافی رەوای کوردە، بەڵام ئەوەی کە وەکو ماف بۆ کورد رەوایە، لە لایان دوو دەسەڵاتەوە بووە. دەسەڵاتی یەکەم داگیرکارو نەیاری کوردە کە کەس چاوەڕوانی لێ ناکا هەنگوینمان بەزاردا کا.لایەنی دووهەم کە جێگەی پرسیارە ، بۆتە هۆی زامێکی چارەسەرنەکراو بۆ جەستەی خاکی کورد وەکی شێرپەنجە تەنیویە، ئەو دەسەڵاتەیە کە بەدەست زاخاوی مێشکی سەرکردەی کورد کە داوای رزگاریمان بۆ دەکاو ڕەگژ داگیرکەر دەبێ. بێ بەختی هەر لێرە کۆتایی نایە، تەواوی سەرهەڵدانەکانی کورد کە چاو لێ دەکەی زۆربەیان بە تاقە ئاقارێک هەنگاویان ناوە کە بۆتە جێگایبەد گومانی ئەو وڵاتانەی کە ویستویانە ببنە دۆست ویارمەتیمان بدەن. کە چی دوای ماوەیەک بە جێیان هێشتوین ودەست لە قاچ درێژتر لە تراویلکەی بیابانی سیاسەتدا تەنێ ماوینەوە.
پاش شەهید بونی کۆمار لە مهاباد وخۆ فیداکردنی گیانی قارەمانانی ئەو ڕێبازە کەسانێک لەسەرناوی پێشەوا و حیزبی دێمۆکڕات درێژەیان بە کارو چالاکی داو بە قسەی خۆیان بۆنە میراتگری کۆمار بەو واتایە ئەوەی کە یارانی شەهیدی کۆمار نەیانکرد ئەوان بە جێی دەگەیەنن. ئەو مرۆوانە لە چین وتوێژی جودا جودا پێک هاتبون کە تەنانەت کەست وایان تێدا بووە کە بۆ تاقە ساڵێک نەیتوانیوە بچێتە فێرگە.(سەرەڕای ئەوانەش کوردپەروەری وەکو بەڕێز ،،کەماڵ کەریمی،، کوڕی مەڕحومی ،،قاقەی کەریمی تێدایە ، کە زیندە یاد قاقە لەگەڵ باوکم سەردەمی شای تون بەتون لە زیندان پێکەوە بون ،جگە لەوەش کاتی خۆی نەمر قاقە کارو باری ژیانی هاوسەریی منی لە شاری بانە جێ بەجێ کرد، هەزاران جار روحی شاد بێ) بۆیە هەر لە کۆبونەوەی یەکەمی دوای کۆمار (کۆنگرەی٢) قازی موحەممەدیان بە کەسێکی ترسنۆک وبەزیو خۆ بەدەستەوەدەر لە قەڵەم دا. مێژووی ئەو کۆبونەوەیە هەتا سەردەمی ئەوڕۆ کە ٦٨ساڵی تێپەڕاندووە کەسانی بەڕێوەبەر خۆیان بە دێمۆکڕاتو خودموختاری خواز پێناسە کردووە ، جێ بەسەرهاتووە؟ جییان بەسەر هێناین؟ئێستێ چن؟...... دەبێتە لاپەڕەی سەدان پەڕاوی دیرۆکی .
بەڵام لە شاردنەوەو خۆ دزینەوەی ئەو رووداوانە زۆر وەستایانە هەڵسوکەوتیان کردووە. ئەو جەماعەتە هەر کات رقیان لە دەمولەوچی یەکتر بووە لێک جودا بونەوە بە بێ پرس! هەرکاتیش میزیان کەفی کردووە ئاشت بونەوە!؟ بەبێ پرس. ئەو شێوە سیاسەتە هی حیزب یانژی مرۆوی کوردپەروەر نییە. من ئەوانە بە دڵسۆزی کورد نازانم جگە لەوەش مەزنترین بێ حورمەتیان بە کورد وخاکی کوردو شەهیدی کورد کردووە. ماوەیەک لەوەی پێش چەند کەسێک بەناو دێمۆکڕات و ئەندامی ناوەندی (لایەنی ئەو کەسانەی کە وشەی ئێرانیان بۆ فریوی خەڵک لابرد ئێستاش هەر چی دەکەن لە روویان هەڵنایە لە جێی خۆی داینێنەوە!) دەستیان لەکار کێشایەوە.وناڕەزایەتیان دەربڕی .زۆری نەخایاند مەلاو کۆلکە خوێندەوارو ڕدێن سپی رازیان کردن بگەڕێنەوە سەر شوێنی کەمپەکانی خۆیان وکاری پێشوویان.
ئەگەر دوژمن گەمەمان پێ بکا و بەریشمان پێبکەنێ ناخۆش نییە. بەڵام کەسانێک کە بە بستنی کۆنگرەیەکی ٢٠٠کەسی خۆیان بە نوێنەرەی ١٠ تا ١٢ میلیون کورد لە رۆژهەڵات دەزانن ئاوا بەڕیشی خەڵک بکەنن جێگای داخو کەسەرە.(گۆیا یەک لەو کەسانە نەگەڕاوەتەوە،، من دەڵێم ئەویش دەگەڕێتەوە پەلەمان نەبێ) هەر چی حەول دەدەم قسەی دۆستان نەشکێنم و باسی ئەوانە نەکەم نابێ.چون بێ دەنگی لە حاند ئەو کەسانە دان پێدانان بە کارو ئاکاری وانە. کاتی خۆی شای ئێرانیان بۆ لابردین شۆڕشی گەلانی ئێرانیان ناو نا (تڕەماش شۆڕش) ،دیتمان دەسەڵاتی شۆڕش چی بەسەرمان هێنا .لەوەش بترازێ حیزبەکان لەوانیان خراپتر لێ کردین پاشان قاچێکیان کردە چوار قاچ ، بگرە باشورو ژیانی ئەو ٣٥ساڵە. لەناوچەی مەنگوڕایەتی دەوروبەری خۆرئاوای مهاباد عەشیرەی مەنگوڕ گوتنێکی خۆشیان هەیە کە دەڵێن :بادانەوە لە نێو مەنگوڕاندا عەیب نییە، ئێوە لەوان خراترن رۆژێ سەت جار بادەنەوە پێتان عەیب نییە.
جەعفەر کەریمی
١٢/٣/

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە