فه‌رهاد پیرباڵ :خه‌ڵکی هه‌ولێرله‌وه تێگه‌یشتوون هه‌رخۆپێشاندانێک له‌وشاره بکرێت ده‌چێته گیرفانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌۰۰۰
Thursday, 07/04/2011, 12:00
ڕۆژنامه ڕوزه‌رده‌که‌ی خه‌بات بڵاویکرده‌وه که فه‌رهاد پیرباڵ بۆ ڕادیۆ نه‌وا گفتوگۆیه‌کی ڕاسته‌وخۆی بۆ ئه‌نجام درابوو، دیاره فه‌رهاد پیرباڵ دوای ئه‌وه‌ی که‌له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانی مه‌یدان ئازادی شاری هه‌ڵمه‌ت قوربانی ڕێگه‌ی ناده‌ن پێ بنێته ناومه‌یدانه‌که و ده‌ری ئه‌که‌ن ، له‌و ڕۆژه‌وه هێشتا برینداره‌و برینه‌که‌ی چاکنه‌بوه‌ته‌وه قه‌پ له‌داروبه‌رد ئه‌گرێ ، ؛
فه‌رهاد پیرباڵ چونکه ده‌رچوی قوتابخانه‌و ڕێبازی بارزانیه ، به‌قه‌ناعه‌تی خۆی ئه‌یتوانی به (خه‌ت مائیل) وجاسوسی بێته ناومه‌یدان ئازادی ؛
بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌وه‌ته‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌و شۆڕشی کورد داگرتوه ، جگه له نه‌هامه‌تی وماڵ وێرانی وده‌ربه‌ده‌ری و شه‌ڕی کوردکوژی و خیانه‌ت وجاسوسی هه‌مووی به‌رهه‌می قوتابخانه‌و ڕێبازی بارزانیه ،ئه‌و کاره‌ساتانه ؛
فه‌رهاد پیرباڵ:خه‌ڵکی هه‌ولێر له‌وه تێگه‌یشتون هه‌ر خۆپێشاندانێک له‌و شاره بکرێت ده‌چێته گیرفانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه ،؛
باشه بۆ فه‌رهاد پیرباڵ پێی نه‌وتین ئه‌وبه‌ربه‌سته‌ی که‌ڕێگا له خۆپێشاندان ده‌گرێت و خۆپێشاندان نه‌کرێت له‌شاری هه‌ولێر ده‌چێته گیرفانی چ به‌ره‌یه‌که‌وه ؟
باشه فه‌رهاد پیرباڵ که‌خۆی به ڕۆشه‌نه‌بیر ده‌زانێ بۆ له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی بنه‌ماڵه‌یی خێڵه‌کی کلاسیکی وکۆنه‌په‌رست لایه‌نگری ده‌کات ، ئه‌گه‌ر خۆی به ڕۆشه‌نبیرێکی عه‌به‌سی ده‌ناسێنێ ، ڕۆشه‌نبیرو ڕوناکبیر ئه‌گه‌ر له‌گۆڕان کاریه‌کان هه‌ڵوێستی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر نه‌بێت نه‌بونی باشتره ؛
فه‌رهاد پیرباڵ ده‌ڵێ خه‌ڵکی هه‌ولێر له‌وه‌ته‌ی ئه‌ردۆغان فرۆکه‌خانه‌ی تورکی ئۆن ڵاین ی کردوه‌ته‌وه خه‌ڵکی هه‌ولێر خافڵاوه‌و هه‌ربیرله‌خۆپێشاندانیش ناکاته‌وه ؛
فه‌رهاد پیرباڵ خۆڵ ئه‌کاته چاوی خه‌ڵکی و ده‌یه‌ویت ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هه‌موو گرتوه‌ته‌وه، به‌و فڕۆکه‌خانه‌یه بمانخافڵێنێ ، وه‌ئاشکرای ده‌کات که
په‌یوه‌ندی تورک له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی بازرگانی وجاشایه‌تیه ، نه‌ک نیازباشیه له پرسی کورد له باکوری کوردستان ،وه‌کو خۆیان ئیدیعای بۆده‌که‌ن ؛
فه‌رهاد پیرباڵ ده‌یسه‌ڵمێنێت و به‌ناچاری ڕاستیه‌کان ده‌درکێنێت وده‌ڵێت،ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی له سلێمانی ده‌کرێت به‌زنجیره‌یه‌ک قۆناغی جیاوازدا تێپه‌ڕیوه تاگه‌یشته ئه‌وه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ت بکرێت و هه‌ولێریش به زنجیره‌یه‌ک بیرکردنه‌وه‌دا تێپه‌ڕیوه‌و و به‌و ڕاستیه گه‌یشتون که‌خۆپیشاندان نه‌که‌ن؛
فه‌رهاد پیرباڵ ده‌زانێت،شۆڕشی گه‌نجان له‌مه‌یدان ئازادی قۆناغی باشی بڕیوه و هه‌موو فێڵ و سیناریۆی ده‌سه‌ڵات ڕۆژبه‌ژۆژپوچه‌ڵ ده‌کرێت بۆ له‌باربردنی ئه‌وشۆڕشه مه‌ده‌نی وکاریگه‌رو مودێرنه ،که‌گۆڕان خوازان شانازی پێوه‌ده‌که‌ن ؛
خۆپێشاندانی سه‌رای ئازادی زۆر کاریگه‌ری باشیده‌بێت به‌وقۆناغانه‌ی که‌پێداڕۆیشتوه وکارئاسانیه‌کی پۆزه‌تیڤانه بۆهه‌ولێردروست ده‌بێت کاتێک خۆپێشاندان بکرێت؛
فه‌رهاد پیرباڵ: له‌حاڵی حکومه‌تێکی ئینتیقالی به‌ڕه‌ڵایی دروست ده‌بێت؛
فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌وه‌نده تۆقیوه ده‌زانی شۆڕشی گه‌نجان چه‌نده کاریگه‌ره وبوڕکانێکه به‌هێزتین تیکتاتۆری ڕاده‌ماڵێ ، چاک ئه‌زانێت خۆی له‌فه‌ره‌نسا بوه‌و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسای خوێندوه‌ته‌وه ۰۰۰
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست