کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوێنه‌ری‌ تاریق هاشمی‌ سه‌ردانی‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ كردووه‌

Monday, 22/03/2010, 12:00


هه‌ریه‌كه‌ له‌ د. عه‌لا و حاجی‌ شوان نوێنه‌ری‌ لیستی‌ العراقیه‌و تاریق هاشمی‌ سه‌ردانی‌ كوردستانیان كردووه‌ وه‌ له‌گه‌ڵ حیزبه‌ كوردیه‌كاندا كۆبونه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ پێشنیارو ڕای‌ ئه‌وان له‌سه‌ر كاندیدكردنی‌ تاریق هاشمی‌ بۆ سه‌رۆكی‌ كۆمار ده‌نگ پێدانی‌ له‌به‌رامبه‌ردا نوێنه‌رانی‌ لیستی‌ العراقیه‌ ئاماده‌یی‌ خۆیان ده‌ربڕیوه‌ له‌ جێبه‌جێكردنی‌ داواكانی‌ حیزبه‌ كوردییه‌كان به‌ڵام تا ئێستا نوێنه‌رانی‌ هاشمی‌ و حیزبه‌ كوردیه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ هیچ ده‌رئه‌نجامێك.
جێگه‌ی‌ هێما بۆكردنه‌ تاریق هاشمی‌ به‌نیازه‌ سه‌ردانی‌ كوردستان بكات به‌ڵام تا ئێستا لیستی‌ العراقیه‌ له‌گه‌ڵ لیستی‌ هاوپه‌یمانی‌ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجام بۆیه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ دواخستووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە