کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێدیای کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ڵامی کوردستانپۆست ده‌داته‌وه‌!

Friday, 25/02/2011, 12:00


مێدیاکانی ده‌سه‌ڵات ، بۆ ترساندنی خه‌ڵک بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ له‌باوه‌شی کۆماری ئیسلامێوه‌ دوو تیرۆریست ئاودیو بوه‌ و ده‌یه‌وێت له‌ناو ئاپوره‌ی خه‌ڵکدا خۆکوژی بکه‌ن ، ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی په‌یامنێر بڵاو بۆوه‌و دوای ته‌واوی مێدیاکانی ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه‌، کوردستانپۆست زانی ئه‌مه‌ش شێوه‌یه‌که‌ له‌ یاری کردنی ده‌سه‌لات بۆیه‌ داوای له‌ کونسوڵی ئێران کرد بۆ ئه‌و درۆو بوختانه‌ ڕونکردنه‌وه‌ بدا .
مێدیای کۆماری ئیسلامی ئێران له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕدا ئاوا وه‌لامی کوردستانپۆست ده‌داته‌وه‌ ،ئێمه‌ سوپاسی هاوکارمان ده‌که‌ین که‌ ئه‌رکی وه‌رگێڕانی گرته‌ ده‌ست و زۆر به‌کورتی جه‌وهه‌ری بابه‌ته‌که‌ی بۆ وه‌رگێڕاین ، ئێمه‌ش به‌گه‌له‌که‌مه‌ن ده‌ڵێین له‌باشوری ووڵات که‌ ده‌سه‌لات په‌نا به‌به‌ر هه‌موو ئه‌و گه‌مه‌ قێزه‌ونانه‌ ده‌به‌ن ده‌بێ زۆر وریابین و بواریان پێ نه‌ده‌ین و به‌رده‌وام بونمان مانای سه‌رکه‌وتن و ڕزگار بونمان له‌ده‌ست ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که‌ ئازادیان زه‌وت کردووین .
له‌م جه‌ند ڕۆژی ڕابردوه‌دا که‌ بارو دۆخی کوردستان ئاڵۆز بوه‌ ، به‌هۆی خراپه‌کاری حیزبه‌ کوردێکانه‌وه‌ ، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش مه‌سعود بارزانی په‌نجه‌ی تاوان باری بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران راکێشاوه‌ ، به‌ڵام کۆماری ئیسلامی ئیران هیچ بایه‌خیان به‌و قسانه‌ نه‌دا ، به‌پێ ی ڕاپۆرتی په‌یامنێری (ده‌نگ وباس) ئاتونیوس هاتوه‌ له‌ڕاپۆرتێکی ساتیتی په‌یام نێر ی ئاسایشی پارتی دیمکراتی کوردستان نوسراوه‌ که‌ دوو تیرۆریست له‌ ئێرانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی لای حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان کراون و وه‌ (حه‌یده‌ر سه‌عید)که‌به‌ر پرسی ئاسایشی شاری ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ له‌وتو وێژێکدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو کردۆته‌وه‌،که‌گوایه‌ ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ جارێ ده‌ست گیر نه‌کراون له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ ،وه‌داوایان له‌خه‌ڵکی ئه‌و شوێنانه‌ ئه‌وه‌بوه‌ که‌هاوکاریان بکه‌ن .
ئه‌م هه‌واڵه‌ بوو به‌هۆی ڕه‌خنه‌ گرتنی کورده‌کان ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌پسپۆڕانی سیاسی کورد له‌ولاتی سوئید چه‌ند وتاری نوسیوه‌ و له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕ بڵاوی کردۆته‌وه‌ ،،نمونه‌ له‌(کوردستانپۆست)دا که‌ پڕ خوێنه‌ر ترین ماڵپه‌ڕی کوردیه‌ ، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌که‌یه‌تی (ئه‌م هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی په‌یام نێر به‌ته‌واوه‌تی بێ مانا یه‌ ، چونکه‌ هێزه‌کانی ئاسایشی ئێران باشترین په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌بوه‌،ته‌نانه‌ت هه‌تا ئه‌مڕۆ ووڵاتی ئێران چه‌نین تیرۆریستی ده‌ستگیر کردوه‌ بێ ئه‌وه‌ی حیزبه‌ کوردێکان هه‌ر ئاگاشیان لێ بێت .
ئه‌مه‌ش پیسان ده‌ری ده‌سه‌لاتی ئاسایشی ئێرانه‌، ئه‌م هه‌واڵه‌ لای ئێران وه‌ک په‌یامی ئاسمانی وایه‌ ، چونکه‌ ده‌ڵێن گوایه‌ ئه‌و که‌سانه‌ هاتونه‌ته‌ خاکی کوردستان بۆ ته‌قینه‌وه‌ و کاری ئاژاوه‌ گێڕی ،به‌تایبه‌ت بۆ ناو خۆپیشه‌نده‌ران ئه‌وانه‌ی دژ به‌ده‌سه‌لاتی بارزانین)، ئیستا ده‌ بێ له‌خۆمان بپرسین (بۆچی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو تیرۆریست ڕه‌وانه‌ی کوردستان بکات؟ یاخود چ پێویست یه‌کی به‌م کاره‌ هه‌یه‌)؟ به‌ڵام ئه‌م پرسیارانه‌ بێ وه‌ڵامن .
کونسوڵی ئێران له‌سلێمانی و هه‌ولێر جێگه‌ی ڕێزه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ ، شایسته‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ نی یه‌ که‌خراوه‌ته‌ پاڵی و پارتی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ ده‌کات که‌هۆکاری دروستبوونی خۆپیشاندانه‌که‌ ی سلێمانی به‌هۆی گه‌نده‌ڵی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه‌ بووه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خۆی به‌بێ تاوان نیسان بدا، به‌ڵام له‌ڕێپێوانه‌که‌دا جێگه‌ی سه‌رنج بوو ، که‌دروشمی ڕێپێوانه‌کان دژبه‌لقی چواری پارتی بووه‌ ، که‌واته‌ پێویست به‌وه‌ ناکات وولاتانی دراوسێ تاوان بار بکرێن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە