ساویلكه‌یی ته‌زكیه كردنی تاوان له‌ناو كورددا جه‌وهه‌ر نامق به‌نمونه
Thursday, 27/03/2014, 12:00
ته‌زكیه كردنی تاوان و ناپاکی بۆته سیمایه‌كی گشتی له‌ناو كوردانی باشور به‌گه‌ل و حزبه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی دوای ئه‌و لێبوردنه گشتیه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ جاشەکان ، بووە دیارده‌یه‌كی زۆر نۆرمال هه‌رچی ده‌كه‌ی سزا نایگرێته‌وه . هه‌ربۆیه‌ش ئاشكرابونی فایلی ناپاكی له‌گه‌ل رژێم ، په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل میت و ئیتلاعات ...لای زۆرینه‌ی به‌رپرسان دیارده‌یه‌كی سروشتیه به‌راده‌یه‌ك ئستا بكوژی قاسملۆ ریش سپی یه‌كریزی یه‌كێتیه یان ببینن سه‌رپه‌رشتیارانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كێ بوو كه‌مال كه‌ركوكی كه ده‌سته‌كه‌ی له‌شه‌ری دیمكرات گۆج بوه ، سه‌عدی پیره‌ی فایلدار !؟.
جه‌وهه‌ر نامق چه‌ند سال له‌مه‌وبه‌ر ژه‌هر خوارد كرا یان بلێین مرد ، ئه‌وكه‌سایه‌تیه تاله‌ژیان بوو خاوه‌نی ده‌یان تاوان و ناپاكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و مرۆیی بوو بی ئەوەی رۆژێک لەرۆژان داوای ليبوردن لەگەلەکەی بکات. كه‌چی خه‌ریكه ئه‌ویشمان لێده‌كه‌نه قاره‌مان و دارێژه‌ریی چاكسازیی كوردستان ... له كاتێیكدا.
1) جه‌وهه‌ر نامق و ئازاد به‌رواری و سامیی عه‌بدولره‌حمان و كه‌مال كه‌ركوكی پیلان دارێژه‌ری كوشتنی 700 پێشمه‌رگه‌ی سه‌ره‌تایی یه‌كێتین، به‌راده‌یه‌ك ئه‌وه‌نده بێ مورال بونه به ئارپیجی بریاری كوشتنی عه‌لی عه‌سكه‌ریان داوه به‌دروشمی پیاوی گه‌وره ده‌بێ به‌چه‌كی گه‌وره بكوژرێ.
2) به‌ناوی سه‌لیمه سور كادیره‌كی چالاكی پاراستن لەدەڤەری کەرکوک ٣٠ سال زیاتر بووە.
3) یه‌كه‌م سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو به‌لام یه‌كه‌م بریاری ئه‌و په‌رله‌مانه به‌واژی ئه‌و لێدانی پ‌ك‌ك بوو كه‌چی هه‌ڤالانی پ‌ك‌ك له‌دواین ته‌مه‌نی وه‌ك ولاتپارێز و كه‌سێیكی نه‌ته‌وه‌یی له‌نه‌ورۆز تێڤێ بەخەلكیان ده ناساند دووجار به‌رێكه‌وت هه‌ردوكمان له‌نه‌ورۆز تيڤێ بوین واتا بینیم .... زگم به‌خۆمان ده‌سوتا ، وه‌ره ئێمه له‌وهه‌ولێره چه‌ند سالێك به‌هۆی دۆستایه‌تی پ‌ك‌ك شوێن و جێگانما نەیکەین من ماوەیەکی زۆر خۆم لەناو کۆمەلەی کەر و لالانی کوردستان.
شاردبۆوە، چونکە نەمان دەزانی كه‌ی ده‌گیرێین وه‌كاوه‌ی برام 40 رۆژ زیاتر گیرا
4) مه‌رسه‌دی په‌رله‌مان بوو ، له‌تۆپاباران كردنی خه‌لكی هه‌ولێر به‌گشتی و ئوردوگاكانی بنه‌سلاوه‌و داره‌توو به‌تایبه‌تی كه‌چه‌ندین شه‌هید درا.
5) كاتێ یه‌كێتی ره‌وانی مه‌سیفیان كرد سه‌رپه‌رشتی قولی گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێری ده‌كرد.
6) راسته له 31ی ئاب به‌ناوی په‌رله‌مان ئیدانه‌ی كرد، به‌لام هه‌ر له‌ژێر سایه‌ی ده‌بابه‌ی به‌عسیش دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی ده‌ست پێكرده‌وه.
به‌كورتی راسته له‌دواین ته‌مه‌نی وا خۆی نیشان ده‌دا كه هه‌ولی چاكسازی ده‌دا به‌لام له‌مێژودا تاوانی هیچ كه‌س و لایه‌نێ ته‌زكیه ناكرێ مرۆڤ جی كردبێ هه‌ر ئه‌وه لەميژویدا ده‌نوسرێته‌وه بۆیه باكه‌س خۆی نه‌كاته گالته‌جار.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست