کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌سه‌رهاتی‌ ئه‌و كچه‌ی‌ له‌ ماوه‌ی‌ 11ساڵدا په‌نجاجار فرۆشراوه‌!!

Saturday, 09/01/2010, 12:00


عیماد زه‌نگه‌نه‌  ئه‌ و رۆژه‌ی‌ داهاتی‌ سواڵكردنم بژێوی‌ رۆژانه‌م دابین نه‌كات ئه‌وه‌ په‌نا ده‌به‌مه‌ به‌ر له‌شفرۆشی‌ بۆدابینكردنی‌ خه‌رجیی‌ دوو تا سێ‌ رۆژی‌ ژیانم،هه‌رچه‌نده‌ رازیكردنییان به‌ دركاندنی‌ نهێنییه‌كانیان كارێكی‌ هێنده‌ ئاسان نییه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌م شێوه‌یه‌ باسی‌ ژیانی‌ خۆی‌ كرد : " له‌ بنه‌ره‌تدا خه‌ڵكی‌ شارۆچكه‌ی‌ خالس م ، ئه‌وه‌نده‌م له‌بیره‌ خۆم وخێزانه‌كه‌م نیششته‌جێی‌ شوققه‌كانیی‌ شاروچكه‌ی‌ خالسی‌ سه‌ر رێگای‌ به‌غداد بووین ، باوكم له‌ كۆتایی شه‌ری‌ عیراق و ئێراندا كوژرا ، دایكم هه‌وڵێكی‌ زۆری‌ دا تا مووچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ بۆ ببڕنه‌وه‌ ، دوایی‌ ساڵیك مووچه‌یه‌كی‌ كه‌مییان بۆمان بڕییه‌وه‌ ، ئه‌و كاته‌ رۆژ له‌ دوای‌ رۆژ بازاڕگران ده‌بوو ، ئێمه‌ش له‌و شوێنه‌ كرێچی‌ بووین ، دایكم ماوه‌یه‌ك له‌ بازاره‌كه‌ی‌ خالس خه‌ریكی‌ جگه‌ره‌ فرۆشتنبوو ، پاش ماوه‌یه‌ك وازی‌ له‌ جگه‌ره‌ فرۆشتن هێناو وتی‌ : له‌یه‌كێك له‌ فه‌رمانگه‌كان دامه‌زراوم ، دواتر دایكم هه‌ندێك شه‌و نه‌ده‌گه‌رایه‌ ماڵه‌وه‌ ، منیش به‌ ناچاری‌ رووم له‌ دراوسێیه‌كانمان ده‌كرد تا ئه‌و شه‌وانه‌ له‌ لایان بمێنمه‌وه‌ ، پرسیاری‌ هه‌میشه‌یی‌ هاوسێكانمان ئه‌وه‌بوو كه‌ دایكم چ كاره‌یه‌، نه‌مده‌زانی‌ چۆن وه‌ڵامییان بده‌مه‌وه‌ ،تا رۆژێك لێم پرسی‌ دایكه‌چ كارێك ده‌كه‌یت وا هه‌ندێك شه‌و ناگه‌رێیته‌وه‌ ؟ له‌ وه‌ڵامدا وتی‌ : له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ به‌غداد په‌رستارم ، ماوه‌یه‌كی‌ كه‌می‌ پێچوو ، دایكم سه‌رجه‌م كه‌ل وپه‌لی‌ ناو ماڵه‌كه‌ی‌ فرۆشت و وتی‌ له‌ به‌غدا نیشته‌جێ ده‌بین ، به‌ڵام له‌ راستییدا چووین نیشته‌جێی‌ شوققه‌یه‌كی‌ ناوچه‌یه‌ك بووین پێیده‌ڵین بوب الشام له‌ هه‌مان شوقه‌دا ئافره‌تێك و یه‌ك دوو منداڵی‌ بچووكی‌ لێبوو ، پێكه‌وه‌ ده‌ژیاین ، به‌ڵام هه‌ر له‌ دووه‌م رۆژی‌ نیشته‌جیبوونمانه‌وه‌ ره‌چاوی‌ ئه‌وه‌م كرد كه‌ دایكم و ئه‌و ئافره‌ته‌ رۆژانه‌و عه‌سرانێكی‌ دره‌نگ وپاش ئارایشتكردنێكی‌ زۆر روو له‌ به‌ غدا ده‌كه‌ن و شه‌وانیش سه‌عات دوازده‌ ده‌گه‌رانه‌وه‌ ، ماوه‌یه‌كی‌ پێچوو شه‌وانه‌ دایكم و ئه‌و ئافره‌ته‌و كۆمه‌ڵێك ژن و پیاوی‌ دیكه‌ پێكه‌وه‌ ده‌هاتن، له‌ هه‌ر بنمیچ و ژوورێكدا به‌تانییان هه‌ڵده‌واسی‌ و ئه‌و پیاو وژنانه‌ تا به‌ره‌ به‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كده‌مانه‌وه‌ و كاری‌ سێكسییان ئه‌نجام ده‌دا ، من به‌رۆژ كونی‌ بچوكم له‌و به‌تانییانه‌ ده‌كرد، تا به‌شه‌و بتوانم ته‌ماشایان بكه‌م .
رۆژێكییان كابرایه‌ك له‌گه‌ڵ دایكم به‌ر له‌كاتی‌ دیاریككراو گه‌رانه‌وه‌ ، دایكم پێی‌ وتم : ئه‌م پیاوه‌ ده‌یه‌وێت بتخوازێت ، به‌ راستی‌ زۆرم پێخۆشبوو راسته‌و خۆ رازی‌ بووم ، ئه‌وه‌نده‌ی‌ پێنه‌چوو كابرا 500 هه‌زار دیناره‌ دا به‌دایكم و ئه‌ویش 150 هه‌زاری‌ دیناری‌ پێدام ، دایكم وتی‌: ده‌توانیت ئێستا له‌ گه‌ڵیدا برۆیت ومانگانه‌ بێیت سه‌ردانی‌ منیش بكه‌یت ، بی‌ بیر كردنه‌وه‌ پێشی‌ كه‌وتم ، كه‌ گه‌یشتینه‌ به‌غداد هه‌ندێك كه‌ل وپه‌لی‌ بۆكریم و دواتر له‌ گه‌ڵیدا چووم بۆ ماڵێك ، خانوویه‌كی‌ جوان و رێك وپێك بوو ، جگه‌ له‌ ئێمه‌ كه‌سی‌ دیكه‌ی‌ تێدا نه‌بوو ، ئه‌و شه‌وه‌تا به‌یانی‌ قسه‌ی‌ خۆشی‌ بۆده‌كردم، سێ‌ جاریش سێكسی‌ له‌ گه‌ڵدا كردم ، بۆ به‌یانی‌ پێكه‌وه‌ رۆشتین له‌كۆڵانێكی‌ ته‌نگه‌ به‌ردا چووینه‌ خانویه‌كه‌وه‌، نزیكه‌ی‌ 15 ژنی‌ تێدا بوو، ئه‌و وتی‌ : ئیدی‌ تۆ لێره‌ ده‌مێنیته‌وه‌ ، ئه‌وسا زانیم كه‌ ئه‌و پیاوه‌ ده‌ڵاڵه‌ من بوومه‌ته‌ نێچیر ، به‌ ناچاری‌ له‌وێ‌مامه‌وه‌ ، رۆژانه‌ حه‌شامه‌تێك له‌ هه‌رزه‌كار و گه‌نج وپیاوی‌ پیر رووییان له‌ ماڵانی‌ ئه‌و گه‌ره‌كه‌ ده‌كرد ، ئه‌وان خۆیان ئافره‌ته‌كانییان هه‌ڵده‌بژارد،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ من له‌وانی‌ دیكه‌ منداَلتربووم له‌سه‌ره‌تاوه‌ رۆژی‌ وا هه‌بوو 10 15 جار سێكسییان له‌گه‌ڵدا كردووم ، به‌ڵام من خۆم تا راده‌یه‌ك به‌وه‌ رازی‌ بووم ، چونكه‌ سه‌ره‌رای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ 30%ییه‌ی‌ كه‌ له‌كۆی‌ كاره‌كانم وه‌رمده‌گرت، به‌خشیشی‌ چاكیشم ده‌ستده‌كه‌وت ، ئه‌و ژنانه‌ی‌ له‌وێ‌ بوون له‌سه‌ره‌تاوه‌ فێرییان كردم ،كه‌به‌رله‌ وه‌رگرتنی‌ به‌خشیش هیچ كارێكی‌ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ موشته‌رییه‌كاندا ئه‌نجام نه‌ده‌م ، بۆیه‌ كه‌بیانووم پێیان ده‌گرت ،ئه‌وان بێ‌ سێ‌ دوو به‌خشیشییان ده‌دامێ‌ ، هه‌ندێك له‌ موشته‌رییه‌كان، كه‌ ده‌یانبینی‌ منداڵم به‌زه‌ییان پێمدا ده‌هاته‌وه‌ ،بۆیه‌ پاره‌ییان ده‌دامێ‌ ‌و ده‌رۆیشتن له‌گه‌ڵ ژنێكی‌ به‌ ته‌مه‌نتردا ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامده‌دا ، ئه‌و گه‌ره‌كه‌ی‌ كه‌منی‌ لێبووم دواتر زانیم یه‌كێكه‌ له‌ گه‌ره‌كه‌كانی‌ شه‌قامی‌ سه‌عدون ، ماوه‌ی‌ یازده‌ ساڵ له‌وێ‌ مامه‌وه‌ ، ره‌نگه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و یازده‌ ساڵه‌دا زیاترله‌ په‌نجا جار فرۆشرابێتم، ئه‌وه‌ كارێكی‌ ئاسایی‌ بوو ، گه‌واده‌كان ئافره‌ته‌كانییان ئاڵوگۆر ده‌كرد و به‌یه‌كدییان ده‌فرۆشت، به‌ڵام دواتر پاش روخانی‌ سه‌ددام هه‌موو رۆژێك هه‌ره‌شه‌مان لێده‌كرا بۆیه‌ خاوه‌نه‌كانمان ده‌سبه‌ردارمان بوون ، من دوای‌ ئه‌وه‌ رووم له‌شاری‌ موسڵ كرد له‌ناو پاسه‌كه‌دا هاوكارێكی‌ خۆمم بینی‌ ،به‌ڵام كه‌ گه‌یشتینه‌ موسڵ بینیمان بارودۆخی‌ موسڵ له‌ به‌غدا خراپتره‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هاتین بۆ كه‌ركوك
له‌و رۆژه‌وه‌له‌ دایكم جیابوومه‌ته‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كترمان نه‌بینیووه‌ وناشمه‌وێ‌ بیبینم ، له‌ ژیانمدا نه‌ خزمی‌ باوك و نه‌خزمی‌ دایكم نه‌بینووه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ كچه‌ هاورێكه‌مدا كه‌ناوی‌ سه‌نا- یه‌ شه‌وانه‌ ده‌چینه‌ ماڵی‌ پیره‌ژنێك له‌ گه‌ره‌كی‌ نیدا و مانگانه‌ 150 هه‌زار دینارمان وه‌ك كرێ‌ لێده‌ستێنێت و ئه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌ ده‌زانیت كه‌ ئێمه‌ سواڵكه‌رین "

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە