جوێنی ده‌سه‌ڵات، چهژنانهیه!
Wednesday, 10/03/2010, 12:00
له چه‌ند ساڵی ڕابردودا، ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد تاو‌و تینێکیان دایه کۆمه‌ڵگه‌ی کورد‌و ئه‌و ته‌لیسم و ته‌له دڕکاویهیان پساند که ده‌سه‌ڵات قۆرغی کردبوو.
ده‌سه‌ڵات سنوورێکی سووری دانا بوو. که ڕه‌وا نیه دوای ئه‌و هه‌موو قوربانی و به‌رخۆدانه.، گهنچێکی ڕۆژنامه‌نووس بێت و مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و ڕاوو ڕووت و ناعه‌داله‌تی بچرپێنێ به گوێی خه‌ڵکداو دڵسۆزی به‌ئێمه‌ی چڵ په‌نجا ساڵ پێشمه‌رگه بفرۆشێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا خۆیان بۆیان هه‌یه، به سه‌گمان بشوبهێنن. منه‌تمان به‌سه‌ردا بکه‌ن و بشمان که‌ن به که‌ر!
بڕوانن له لاپه‌ڕه 15ی ، ژماره 197ی گۆڤاری سیخوڕمهدا. ئه‌م نوکتهیهیان ئاوا گێڕاوه‌ته‌وه.
له‌وه ئه‌چێ ڕاست بکا
یه‌که‌م: گه‌یشتومه‌ته قه‌ناعه‌تێکی ته‌واو که مه‌سه‌له‌که‌ی زوحاک درۆیه
دووه‌م: ئینجا ئه‌وه که‌ریش ئه‌یزانێ، به‌ڵام بۆ
یه‌که‌م: نه‌ڵێن گوایه زوحاک مار له‌سه‌ر شانی ڕواوه!
دووه‌م: با، هه‌موو ڕۆژێکیش مێشکی دوو کوردی ده‌رخوارد داون
یه‌که‌م: جا تو شه‌ره‌ف کورد به حه‌یاتی مێشکی هه‌بووه؟
دووه‌م: ها ؟!
له لاپه‌ڕه 14ی ژماره‌ی (196) دا ئه‌م نوکتهیهیان گێڕاوه‌ته‌وه.
سوعال و جه‌واب
سین سوعال: وه‌له‌و کارهباشتان نیه به‌ڵام زه‌حمه‌ت نه‌بێ فه‌رق چییه له به‌ینی که‌رێتی و شێر و خه‌تا؟
جیم جه‌واب: هه‌رچه‌نده سوئالهکهت ئیننهیهکی تیایه به‌ڵام گوێ بگره با پێت بڵێم. شێر‌و خه‌ت دوو که‌سی پێویسته به‌ڵام که‌رێتی به یه‌ک زه‌لامیش ئه‌کرێ.
به‌نده وه‌ختی ئێوه ناگرم و ئه‌م نوکتانهشتان بۆ ته‌فسیر ناکه‌م ، خۆیان ئاشکرا هاوار ئه‌که‌ن له چ زێرابێکهوه هاتوونه‌ته ده‌رێ! ئه‌وه‌نده نه‌بێ بیرتانی ئه‌خه‌مه‌وه که هه‌ردوو ژماره‌که‌ی سیخوڕمه.، پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له کۆبتاییشدا ئه‌م به‌یته شیعره‌ی ڕه‌مزی مه‌لا مارف پێشکه‌ش ئه‌که‌مه‌وه، به ئاغا بێ ئاگا کانی سیخوڕمه.، سه‌یره‌که له‌وه‌دایه ئه‌م به‌یته شیعره له هه‌مان لاپه‌ڕه‌ی ژماره 197ی نوکته‌ی یه‌که‌مدا بڵاوکراوه‌ته‌وه! ئه‌ویش ئه‌مه‌یه
ئیمڕۆ زه‌مانی بێ ئه‌ده‌بی و بێ وه‌فایی یه
ڕۆژی خراپه کردنه، عه‌سری ڕییاییه
تێبینی: بڕوانه دوو ژماره‌ی 196 و 197 ی گۆفاری سیخوڕمه. له www.khak.org
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست