کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حیزبی دیموکرات لە خەباتی ئارپـیـچی-هـاوێـشتن بەرەو بـەردهـاوێـشتن

Wednesday, 13/11/2013, 12:00

2518 بینراوە





خەبات وتیکۆشان خۆی بە واتای دەستکەوت و پێشوەچەنە بەڵام ئەگەرسەیرێکی مێژوی حیزبی دیموکراتی ئێران بکەین دەبینین هەر لە سەرەتای دروستبونیەوە تا ئێستا هەردەم لە پاشوەچون بووە و هیچ کاتێک پێشوەچونی بە خۆیەوە نەبینیوە.
سەیربکەن خەباتی حیزبی دیموکرات لە کوێوە دەستی پێکرد و ئێستا لەکوێیە؟ حیزبی دیموکراتی ئیران لە مهابادەوە دروست بوە و بە جێگای ئەوەی پەل داکێشێتە نێو هەموو شارە کوردنشینەکان و بە ڕێکخستنی تۆکمە و بەهێز لە هەر گوند و شارێک خۆی جێگا بکاتەوە و گەل هۆشیار بکاتەوە کەچی بینیمان رۆژ لە دوای رۆژ پاشەکشە لەدوای پاشەکشە لە ئەم شار بۆ ئەو شار خۆی گواستەوە و لە خاک و زێدی خۆیشی دەربەدەر بوو و کەوتە سەرسنورەکان و دوای ماوەیەک لەوێش ڕاونراو دەرکرا، ئێستا لە شاری کاکی بە کاکی کۆیە لە چەند خانووی قوڕیدا خۆیان مۆڵداوە و دەستەوئەژنۆ ڕاوەستاون و چاوەڕوانی کەرەمی خودا دەکەن ڕزگاریان بکات.
ئەگەر سەیری ئەو هێزە بکەین کە پێش لە ڕاپەرینی ئێران و سەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران کە حیزبی دیموکرات خاوەنی بوو؛ دەبینین بە هەزاران مرۆڤی کورد لە ڕیزەکانیان بوون و خۆیان لە سەنگەرەکانیان جێگیر کردبوو، بەڵام ئێستاش دەبینین کە بە هەردوو باڵی حیزبی پارچەکراوەوە چوار هۆدە جێگای هەموویان دەکاتەوە.
جاران بە مەودای سەدان کیلۆمەتر پێشمەرگە بەڕێدەکەوت و ڕێگای نەدەدا جاش و بەکرێگیراو بە ئاسانی ژیان بکات و" بای لێدەکردن بە دەواری شڕ" کەچی ئێستا جاشەکان بە ئاسانی دێنە سەر سەربازگەکانیان و لەسەر هەر ڕێگا و نێوبازاڕێکدا بە ئاسانی دەست لە پێشمەرگە دەکەنەوە و شەهیدیان دەکەن..
سیاسەتی ئەم حیزبە کاتێک واتای خۆی لەدەستدا کە سەربەخۆیی سیاسیی بڕیاردانی خۆی لە دەستدا و نەیتوانی لە سەرپێی خۆی ڕاوەستە بکات و باوەڕی بە هێزی خۆی نەکرد و پشتبەستوو بە حیزبیکی دیکە هەنگاوی نا، مردنی هیواکان بە حیزب لەلایەن گەلەوە ئەوکاتە کۆتای هات کە بە دەیان ڕۆڵەی کورد لە سێدارە دەدرێت و شەهید دەکرێت بە دەیانی دیکە زیندانی دەکرێت و دەیانی دیکەش ماڵیان وێران دەکرێت، بە جێگای ئەوەی تفەنگەکانیان گریز کاری بکرێت بۆ تۆڵە ڕقی کورد بە هێزی خۆیان خاڵی بکەن، کەچی یەکتر پارچەدەکەن و مەقەڕ و تفەنگ و شەهیدیش بەش دەکەن.
ئاشبەتاڵی حیزبی دیموکرات ئەوکاتەبوو کە قەبوڵیان کرد چالاکیەکانیان ڕاگرن وبە هیچ شێوەیەک کارێک نەکەن کۆماری ئیسلامی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیز بکەن، بۆیە پتر لە دەیان ساڵە ئەم بەڵێنەیان پێکهێناوە و هیچ چالاکیەکیان نەکردوە ، بەڵگە هەیە کە حیزبی دیموکرات ئیمزای داوە بە حکومەتی هەرێم بە مەرجێک ڕێگایان پێدەدرێت و خەرجیان دەکێشرێت؛ کە هیچ کار و هەڵسوکەوتێک نەکەن کە بەرژەوەندیەکانی حکومەتی هەرێم لە گەڵ کۆماری ئیسلامی پشێوی تێ بخات، هەر بۆیەشە کاتێک پرسیار دەکەین؛ ئەرێ کاکی حیزبی دیموکرات بۆ دانیشتون بێ چالاکی، دەڵێن ئیمە لەبەر بەرژەوەندیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆمان خانەنشین کردوە.
ئەدی پرسیار لێرەدایە؛ حیزبی دیموکرات ڕۆژانە لە تیڤیەکەی خۆیدا هاوار دەکات کە کۆماری ئیسلامی لە هەموو گوندەکان پادگان و مەقەرات دروست دەکات لەبەر بەرژەوەندی باشوری کوردستان ناتوانێت فیشەکێک بەڕووی ڕژێمی ئێران دا بتەقێنێت کەچی لە هەولێر کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران حکومەتی هەرێم ڕێگای داوەو ئەرکی پاراستنیشی لە ئەستۆیە، بەردبارانی دەکەن!!!! ئایا ئەمە بە واتای ئەوەیە کە خەباتی چەک کۆتایی نەهاتووە بەڵکوو هێزی هەڵگرتنی نەماوە؟ یان ئەوەی لە حیزبی کلاسیک چالاکی کلاسیکی زیاتر لێ ناوەشێتەوە؟
پرسیاریکی دیکە کە جێگای کردنە ئەوەیە ئەرێ لە وڵاتانی ئەوروپایی کە ئاسانتر دەتوانرێت هێرشبکرێتە سەر نـێـردگەکانی کۆماری ئیسلامی؛ بۆچی هیچ کاتێک مەتەقی ئەندامانی ئەو حیزبە دەرنەهاتوە و چالاکیان دەرنەخستووە لە کاتێکیشدا هیچ جۆرە ئیمزایەکیش نەکراوە کە چالاکی نەکەن؟ ئەرێ بە لارکردنی چەند تابلۆیەک و شکاندنی چەند پەنجەرەیەک دەتوانرێت گورزێکی وەهابێت لە کۆماری ئیسلامی شایەنی تۆڵەی شەهیدەکانمان بێت؟ بە گوڕکردنی خەبات وجێگرتن لە سەنگەر و زرمەی ئارپیچی تۆڵەی شەهید دەکرێتەوە و رۆحی شاد دەبێت نەک بەرد لە پەنجەرەگرتن و تەنەکە لارکردن.
ئەگەر هاتوو لە هەموو شوێنەکان خەباتتان گەرم کرد، واتە لە رۆژهەڵات گرمەی چەکتان بێت و لە دەرەوەی وڵاتیش گەل بخرۆشێنن ئەوا لە بەشەکانی دیکەی کوردستانیش شوێنگە و مەکۆکانی کۆماری ئیسلامی بکەن بە دۆزەخ بۆیان جێگای ڕێزە، بەڵام کاتێک سەنگەر خاڵیە و پەتی سێدارە لە گەردنی لاوان دایە و کوانی خەبات سارد و سڕە؛ بێڕێزیە بەجێگای تۆڵەی شەهید تابلۆ لار بکرێت و پەنجەرە بشکێنرێت.




(دەنگدراوە: 0)