کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هاواریك له زانكۆی سه‌لاحه‌دین- تكایه‌ فریای زانكۆ بكه‌وه ن پیش ئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت

Thursday, 05/07/2012, 12:00


دكتور محمد

نامه‌یه‌كی كراوه‌ بۆ به‌رێز دكتور ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆ سه‌ رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین


زانكۆی سه‌لاحه‌دین مه‌لبه‌ندی زانست و معریفیه‌ ،كۆمه‌لگاش به‌ چاوى ئومێده‌وه‌ سه‌یری ئه‌م ناوه‌نده‌ زانستیه‌ ده‌كات ،به‌ تایبه‌ت له‌ دوای هاتنی به‌رێز تان وه‌ ك سه‌رۆكی زانكۆ ، به‌وه‌ ناسراوه‌ن كه‌ راستگۆ و ده‌ست پاك و چاو نه‌ترس، جیاوازی ناكه‌یت له‌ نیوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ، وه‌ك یه‌ك سه‌یری هه‌موو مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌یت ، ریگا نادات حیزبه‌كان ده‌ست له‌ ناوه‌ندی زانكۆ وه‌ربده‌ن، به‌و زه‌قیه‌ی پێشتر هه‌بوو .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیگای هه‌لوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ ، ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ند كه‌سانێك له‌ زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ گشتی و كۆلێژی ئه‌ندازیاری به‌ تایبه‌تی په‌یدابوون خه‌ریكن له‌ جیاتی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پۆست دابه‌ش ده‌كه‌ن و پۆست ده‌به‌خشنه‌وه‌ ، سی ڤی وه‌رده‌گرن و بریاری له‌ سه‌ر كار لادانی راگر و یاریده‌ری سه‌رۆكی زانكۆكان ده‌ده‌ن ،بریار ده‌ده‌ن كی له‌ شوێنی خۆی بهێلیته‌وه‌ ، كی بگۆرن به‌ قسه‌ى خۆیان به‌ ناوى به‌رپرسی مامۆستایانی زانكۆ و په‌یمانگاكان لێدوان ده‌ده‌ن له‌ زۆربه‌ی كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین ، په‌شیویه‌كی زۆریان دروست كردووه‌ به‌ تایبه‌تی ئه‌وه‌ى جیگای نیگه‌رانیه‌ بۆ ئێمه‌ وه‌ك مامۆستایان زانكۆ به‌ گشتی و ماموستایانی كۆلیژی ئه‌ندازیاری به‌ تایبه‌تی ده‌ست تیوه‌ردانی د. ئیدریس عزت چیچانیه‌ كه‌ ناوبراو ماموستایه‌ له‌ زانكۆی سۆران نه‌ك زانكۆی سه‌لاحه‌ددین وه‌ هه‌روه‌ها تاكو ئیستاش له‌ شقه‌كانی كۆلیژی ئه‌ندازیاری نیشته‌جیه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رینمایه‌كانه‌ ،هه‌رچه‌نده‌ ناوبراو خانووی دىی نوی زانكۆی وه‌رگرتووه‌ بۆچی له‌ م شوقه‌یه‌ نیشته‌جێكراوه‌ ، ئایا ئیوه‌ ئاگادارن؟ وه‌ نازانم زانكۆی سۆران چۆن تفرغ جامعی بۆمامۆستایه‌ك خه‌رج ده‌كات كه‌ زۆربه‌ی كات له‌ هه‌ولێره‌، ئایا چه‌ند ده‌رسی له‌ سۆران هه‌یه‌؟

ئه‌وه‌ى به‌لای ئێمه‌ جی هه‌له‌وه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ د. ئیدریس چیچانی به‌ چ مافێك كۆبونه‌وه‌ له‌ ناو كۆلێژ له‌ گه‌ڵ مامۆستایان كۆلێژی ئه‌ندازیاری ده‌كات ، به‌ بێ ئاگاداری وره‌زامه‌ندی راگرایه‌تی كۆلێژ، وه‌ بریاری لادانی به‌ریوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌ندازیاری ده‌دات و دانانی د.دلشاد خزر ده‌دات، وه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ش بریار ده‌دات له‌ ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیك ده‌بێت به‌ راگری كۆلێژ ، پۆست ده‌به‌خشیته‌وه‌ و هه‌ندیك كه‌س ده‌كات به‌ ده‌سته‌ راست وه‌ واده‌كه‌م و واده‌بم ، خه‌ریكی دروست كردنی كتله‌ وكتله‌ بازیه‌ ...هتد

چه‌ندین كیشه‌وگرفتی بۆدروست كردووین وه‌ رۆژانه‌ش به‌ ناوى پارتی تهدیدی مامۆستایان ده‌كات و ده‌یان ترسێنێت ، دوو ساله‌ خه‌ریكی دزی كردنه‌ به‌ رۆژی روناك له‌ به‌ر چاوی هه‌موو مامۆستایانی به‌ هینانی ئامیریك كه‌ به‌ دوو فته‌ر دولار كریویانه‌ له‌ ناو كولێژ بۆخۆیان تجاره‌تی پێ ده‌كه‌ن كه‌ ته‌نها سالی رابردوو 18 دفته‌ر دولاریان قازانج كردووه‌ ، هه‌ر چه‌نده‌ پێشتریش جاریكی تر له‌ كۆلێژ ده‌ركران جیهازه‌كه‌یان برد بۆپه‌یمانگاى ته‌كنیكی هه‌ولیر ، لای د. ستار عوسمان كه‌ ئه‌ویش شریكه‌ له‌ گه‌لیان به‌لام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م جیهازه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى كولیژی ئه‌ندازیاری كه‌س ئیشی پێ ناكات ئه‌و گرنگیه‌ی نیه‌كه‌س ئیشیان ناداتی ، بۆیه‌ ئیستاش جاریكی تر گه‌راندیانه‌وه‌ بۆ كۆلێژی ئه‌ندازیاری كه‌ گوایه‌ 50 50 ریك كه‌وتوون له‌ كه‌ڵ زانكۆ نوسراوی كاركردنیان بۆ كراوه‌ له‌ لایه‌ن د. شمال موختار به‌ واسته‌ى لیژنه‌ی ناوچه‌ی زانكۆ (لیژنه‌ی ناوچه‌ی ئاسۆ)ی پارتی دیموكراتی كوردستان ،ناوى كولیژی ئه‌ندازیاری و نووسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌ندازیاری به‌ كارده‌هینن بۆ وه‌رگرتن و فحس كردنی بۆری پلاستیكی و جۆره‌كانی تری ، هه‌ر بۆیه‌ ده‌یانویست د.دلشاد بكات به‌ به‌ریوه‌به‌ری نووسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌ندازیاری بۆ ئه‌وه‌ى چی بوویت بۆ بیكات ، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ول ده‌دات هه‌ندیك له‌ مامۆستایان هان بدات له‌ دژی به‌ریوه‌به‌ری ئیستای نووسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌ندازیاری بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌ بن پاڵی ، به‌لام پرسیار ئایا زانكۆ 2 دفتر دۆلاری نه‌بوو ئامیریك بكریت و نه‌بێت به‌ شریك 50 به‌ 50 كه‌ چی ئیستا نوسینكه‌ى راویژكاری نزیكه‌ی 200000 دۆلاری هه‌یه‌ یان جه‌نابی د. شمال موختار و ناوچه‌ى زانكۆ به‌شیان تیدا هه‌یه‌؟ ئه‌گه‌ر نا بۆچی بێ هه‌لویستن؟

بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك مامۆستایانی كۆلیژی ئه‌ندازیاری سكالا وداواكاری خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێزتان ده‌كه‌ین كه‌ رێگا نه‌ده‌یت د. ئیدریس عزت چیچانی به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك ده‌ست بخاته‌ ناو كاوباری راگرایه‌تی كۆلێژی ئه‌ندازیلری و نووسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌ندازیاری وه‌ هه‌موو ئه‌و كارانه‌ى كه‌ به‌ ناوی نووسینگه‌ی راوێژكاری ئه‌ندازیاری وئامێره‌كانی كولیژی ئه‌ندازیاری ئه‌نجامیان داون له‌ ده‌ره‌وه‌ كۆلیژ بۆبه‌رژه‌وه‌ندی خودی د.ئیدریس عزت چیچانی چه‌ند كه‌سانی تربووه‌ ، هه‌موومامۆستایان باش ده‌زانن ، هیوادارم به‌رێزتان لیكولینه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ بكه‌یت و راستیه‌كان روون بكرێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند قازانجیان كردووه‌ له‌ به‌كارهینانی ئامیره‌كانی كولیژی ئه‌ندازیاری سالی رابردوو وه‌ ئه‌م سالیش چه‌ند ده‌سكه‌وتی بووه‌ ؟

ئه‌و كاته‌ ئیوه‌ی به‌ریز و ماموستایان باش ده‌زانن ده‌ست خستنه‌ ناو كاروباره‌كانی كۆلیژی ئه‌ندازیاری له‌ لایه‌ن د. ئیدریس عزت چیچانی و چه‌ند مامۆستایه‌كى تر بۆ گیرفانه‌كانیانه‌ یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پارتی و كۆلیژی ئه‌ندازیاریه‌ ؟

به‌ هیوای به‌ دواداچونیكی به‌ په‌له‌ بۆ ئه‌م كاره‌ بكرێت تا له‌ مه‌ زیاتر دره‌نگ نه‌بێت .





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە