کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌نالی رووداو و پۆلیسی هه‌ولێر یارییەکی مەترسیدار دەکەن

Sunday, 12/01/2014, 12:00


دوای تێپه‌رینی ٢٢سال به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتیدا، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ دیار ده‌كه‌وێ كه‌ ده‌سه‌لاته‌كه‌یان هیچ مۆرال و سیمایه‌كی ده‌وله‌ت و ئیداره‌ی تێدا نییه و به‌ئاشكرا كاره‌كان تەنها له چوارچیوه‌ی سیخوری و کاری مافیایی و دزین و خیانەتی گەورەی نیشتیمانیی و نەتەوەیی و بەرژەوەندی و مانەوەی خۆیاندا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ . دادگا و یاساكانیان كردۆته‌ ئامرازێك بۆ خزمه‌تی حیزب و بنه‌ماله‌ به‌رپرسه‌كانیان، سڵ له ئاینده‌ی روداوه‌كان ناكه‌نه‌وه‌، كه‌ ئه‌و میلله‌ته‌ به‌ره‌و چی ئاینده‌یه‌كی زۆر ترسناك ده‌به‌ن
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیستا ده‌یبینن، كۆمه‌لگای كوردی بۆته‌ كۆمه‌لگایه‌كی دارماو له‌ بێ ئیراده‌ ‌گیانی قوربانیدان . هه‌رچی جوانیه‌ له‌ ره‌فتارو كه‌لتوری كوردیی و مرۆڤایه‌تی وا له‌ناوی ده‌بات . فێری دوو روویی و ده‌بل مۆرالی، درۆزنی، پۆل په‌رستی ده‌كات یه‌كێ له‌م كاره‌ قێزه‌وه‌نانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام ده‌سه‌لات و دادگا و پۆلیس په‌نای بۆده‌به‌ن، دروستكردنی سیناریۆ و تاوان داتاشینیه‌ بۆ خه‌ڵکی، کە رووی نەداوە و نەکراوە.
له‌ نمونه‌ی  وه‌ك سه‌ید ئه‌كره‌م كه‌ هه‌رماوه‌ی تۆمه‌تێكی بۆداده‌تاشن ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتی پاره‌ی برایم خه‌لیل بۆ گیرفانی نێچیرڤان بارزانیه‌!

یان سه‌یری ئه‌و سیناریۆیانه‌ بكه‌ن
١\ له‌گه‌رمه‌ی روداوه‌كانی ١٧ شوبات گوتیان قاعیده‌ هێرشی كردوته‌ سلێمانی یان ئه‌ندامانی قاعیده‌ هه‌ڵاتون، ته‌نانه‌ت چه‌ند كه‌سێكیشیان كوشت و وێنه‌كانیشیان بلاوكردووه‌.

٢\ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر جگه‌ له‌وه‌ی كامیرامانه‌كه‌یان كوشت و دۆسیه‌كه‌ی داخرا، ئەوسا نێجیر ڤان بارزانی گوتی كورد هاریكاری ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كردوه‌ كه‌چی مه‌سروری ئامۆزای گوتی هیچ كوردێك هاریكاری نه‌كردووە.

٣\ تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت و ناسینی بە تیرۆرست.
٤\ دۆسیه‌ی گیرانی سه‌نگاوی یه‌كێتی وه‌ك سه‌ره‌وه‌ریی کە یەکێتیی به‌ ئێمه‌ی ده‌فرۆشێته‌وه‌، كه‌چی سه‌نگاوی كاوه‌ كوژه‌ به‌ئا‌ره‌زوی خۆی له‌سه‌نگاو ده‌سورێته‌وه‌ و داوه‌تی ماڵانه‌. چونکە لە درۆکردندا شۆراونەتەوە و شەرمیان نەماوە، ته‌نانه‌ت دوێنی مەحمود سەنگاوی رایگه‌یاندوه‌ تا راستیه‌كان ئاشكرا نه‌بێ نایه‌مه‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌گه‌ر١٠ سالیش بخایه‌نێ. لەولاشەوە میدیای ئەهلیی و نووسەر و بەڕێوەبەرەکانیان ئەم سینارۆیە جوان دەکەن و دەچنە پاڵ قسەکانی دەسەڵات.

٥\ ده‌یان دۆسیه‌ی تیرۆری خه‌لكانی ئازادیخواز‌داخراوه‌، به‌لام كه‌ فرانسۆ حه‌ریری له‌ هه‌ولێر كوژرا به‌ماوه‌ی ٧٢ سه‌عات بكوژه‌كانیان دۆزیه‌وه‌.

له‌ نوێترین یاریپێكردنی ده‌زگای پاراستن و كه‌نال روداو، ئیستا هه‌ولی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ن ئاژاوه‌ له‌نێوان خه‌لكی باشور و رۆژاوادا دروست بكه‌ن، چیرۆكی رفاندن و سیكسپێكردنی به‌زۆره‌ملێی كچێیكی رۆژئاوایان گه‌وره‌ كردووە، به‌ ‌راده‌یه‌ك بۆته‌ برینداركردنێكی به‌رفراوانی كوردانی رۆژاوا، هەڵبەتە ئەمە مەبەستی سیاسیی لە پشتە، پارتی و دەسەڵات، بۆ خۆیان دەستدرێژی دەکەنە سەر کچ و ژنانی هەموو کورد، چ رۆژئاوا بێت، یان باشوور و رۆژئاوا، لەبەر ئەوەی پارەیان لەبەر دەستایە، کچان وەکو کەلوپەل دەکڕن و شەقامەکناین پڕکردووە لە ئافرەتی سواڵکەر، تا لەپاڵ دەستگرتنەوەدا، بۆ کاریی سێکسییش شل بن. ئەم دیارەدەیە پارتیی و یەکێتیی و بەرپرسەکانیان دروستیان کردووە.
دەزگای رووداو، دەستگایەتیی سەر بە میتە و بە پارەی نەوت, بە راوێژ و پلان و بەرنامەی تورکیا بەڕیوەدەچێت، هەرچی هەواڵ هەیە لەسەر چالاکیی کوردانی باکور لەگەڵ سیاستی تورکیادا دەگونجێنرێت، ئەوسا بڵاودەکرێتەوە، لە تورکیاوە هەندێک بەرنامەیان بۆ دادەنرێت کە لەسەری کار بکەن. زۆربەی بەرنامەکان لە تورکیا جێبەجێ دەکرێت.
لێرەدا مافی خۆشمانه‌ له‌ پۆلیس و ده‌زگای میدیایی روداو بپرسین.
ئێوه‌ ده‌لێین ئه‌و تاوانه و تاوانباره‌كانتان، بەهۆی ‌‌كامیراكانی ڤیدیۆ ی شه‌قامه‌كان ناسراونەته‌وه‌ كه‌كچه‌كه‌یان به‌زۆره‌ ملێ رفاندوه‌، ‌له‌هه‌ر ولاتێیكی تر كه‌تاوانی وا بكرێ و كامیرای تیا بێ، روداوه‌كه‌ ئه‌وه‌نده له‌ناو خه‌لك گه‌وره دەبێ و بلاودەێته‌وه‌، به‌لایه‌نی كه‌م ده‌زگا ئه‌منیه‌كان به‌شێك له‌و ڤیدیۆیه‌ بلاو ده‌كه‌نه‌وه‌. بۆ راستی ئه‌وه‌ی كه تۆمه‌تی ئه‌وه‌تان له‌یه‌خه‌ نه‌درێ درێژه‌ به‌هه‌ول دووبه‌ره‌كی له‌نێوان كوردانی رۆژاوا و باشور ده‌ده‌ن، كاتی رفاندنی كچه‌ كورده‌ رۆژائاوایه‌كه‌ بلاو بكه‌نه‌وه‌ تابرواتان پێ بكه‌ین؟
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌زگا و پۆلیسانه‌ راست ده‌كه‌ن بابچن سه‌ردان و به‌دواچونی، ئه‌و كه‌مپانه‌ بكه‌ن كه‌ كوردانی ڕۆژاوای تیایه ده‌ژین بزانن چۆن به‌رپرسه‌ ئیداری و حزبه‌كانیان، به‌پاره‌ و به‌رتیل و پله‌كانیان سود له‌ بارودۆخی خراپی ئه‌و كوردانه‌ی رۆژاوا ده‌بینن
ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ له‌نچیرڤانه‌وه‌ تا کەمترین به‌رپرسەکانیان خولیا و مێشكیان لای رابواردن و به‌تاڵكردنی غه‌ریزه‌ سیكسیه‌كانه‌ به‌پاره‌و داهاتی خه‌لك.
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نیه‌ بۆ هاتنی ئه‌و هه‌موو ئافره‌ته‌ له‌شفرۆشه‌ی له‌هه‌موو ولاتانی ترەوە روو له‌كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ زۆرینه‌ی گه‌واده‌كانیان له‌گه‌ل به‌رپرسه‌كان دۆست و هه‌وادارن
روداو و پۆلیسی هه‌ولێر له‌ئێمه‌ باشتر ده‌زانن، كه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وگه‌نجانه‌ كرودیانه‌ ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌شیان راست بێ؟ ئه‌وا له‌و ٢٢ساله‌ی ئیداره‌ی ده‌سه‌لات، ده‌یان به‌رپرسیان هه‌مان تاوانی به‌زۆره‌ملێ یان به‌سود وه‌رگرتن له‌پله‌ و پاره‌و به‌خشینی زه‌وی به‌رامبه‌ر كچانی كورد كردووه‌.
هه‌ر له‌ناو ئه‌و به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌ی پۆلیس چه‌ندین تاوانبار و سه‌رسه‌ری وه‌ك ئه‌و عه‌مید عه‌بدولخالقه‌ هه‌یه‌ كه‌هیچی كه‌متر نیه‌ له‌و ٦ گه‌نجه‌ ؟
ئه‌مه‌ وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ رۆژانه‌ به‌ به‌رچاوی هه‌مومان مافیای گاز و نه‌وت له‌ نێچیرڤان و ئاشتی هه‌ورامی و قوباد تاله‌بانی ....ده‌بینین كه‌ نه‌وتی ئه‌م ولاته‌ تالان ده‌كه‌ن كه‌چی جار جار منال و خه‌لكانێیك ده‌هێنه‌ سه‌ر تێڤكان و نیشانی ده‌ده‌ن، فه‌رده‌ ئاردیان یان ده‌به‌ نه‌وت و ١٠ هه‌زار دیناریان دزیوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە