لەگەڵ چین-یشدا بیكەین هەر ئێمە دەیبەینەوە
Tuesday, 03/09/2013, 12:00
1441 بینراوە
لەسەروبەندی دەستپێكی بانگەشەكەدا هەموو پارت و لایەنەكان بە شێوەیەكی فەرمی و بە وتار خوێندنەوەی سەركردەكانیان دەستیانكرد بە هەڵمەتی بانگەشە كرد و هەروەك باوە بەشاییو هەڵپەرَكیً دونیایان پرَكرد، بەڵام هەر لە سەرەتاوە هەموان تێبینی ئەوەمانكرد كە كڕو كپییەك بە پارت یەوە دیار بوو جا هەریەك لە لای خۆیەوە پرسیارێكی بۆ دروست بوبو هەرخۆشیان بە بۆچوونی خۆیان وەڵامی پرسیارەكەی خۆیانیان ئەدایەوە خەڵكانێك هەبوون ئەیان ووت لە ترسی 31ی ئابەو هەش بوو ئەیان وت هەرخۆیان براوەنو هتد...
منیش یەكێك بووم لەو كەسانەی كە بەلامەوە سەیر بوو بۆچی پارتی وا بە بێدەنگی و كش وماتی ماوەتەوە بەڵام من پرسیارەكەم ئاراستەی هاوڕێیەكی هاو پۆلەكەم كرد كە پارتیەكی سەرسەختەوە خۆی گیان فیدا دەكات لە پێناو كوردو بەقەناعەتی خۆی پارتی هەڵبژاردوە بۆ ئەوەی لەرێگەی ئەوەو ئەم گیانفیداییە بەكات بۆ كوردستان، ئەو لە وەڵامی پرسیارەكەمدا زەردەخەنەیەكی كرد ووتی كاكە ئێمە كەری خۆمان بەستاوەتەوە بانگەشەمان بۆچییە "ئێمە لەگەڵ وڵاتی چینیشدا هەڵبژاردن بكەین هەر ئێمە دەیبەینەوە" ، ئەو مەبەستی لەم قسەیە ئەوەبوو كە ئەوان تەزویر دەكەن و دەیبەنەوە، بەڵام جگە لەو راستیە ئاشكرایە كۆمەڵێك هۆكاری تر هەیە بۆ بردنەوەی پارتی كە حیزبەكانیش دەیزانن بەڵام لەبەر بەرژەوەندی خۆیان و لووشكردنی داهات و پارەی كوردستان خۆیان لەگێلی ئەدەن و خەڵكەكەیش بەلارێیا دەبەن و دەیگەوجێنن، چونكە هەموو سەركردەكانی حیزبەكان ئەوە دەزانن كە ئەمریكای زلهێزی جیهانی بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ مانەوەی پارتیدایەو راگرتنی دۆخەكە لەم ئاستەدا بۆ ئەو دوو شەشەو ئەویش نایەوێت لەدەستیا بتۆپێت، زۆر ئاشكرایە ئەو پێشكەوتنە بازرگانیەی لە هەولێر روویداوە بەدەست و عەقلًی خێڵو بنەماڵە ناكرێت بەڵكو بە هاوبەشی ئەوان لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكانی نەوت و ئەمریكایەكان كە لەكوردستان دەگەرَێن بۆ كەوڵكردن و روتانەوەی هەموو سەرمایە سروشتیەكان كورد كراوە، سەرانی ئەمریكاو وڵاتانی رۆژئاوا هەرگیز ناهێلن ئەم ترازوە تۆسقاڵێك كەلێنی تێبەكەوێت بۆ دەیان ساڵی تر هەربەمشێوەیە شەماڵ روەو پارتی دەبێت، ئیتر دەبێت ئێمەش هۆشمان بێتەوەو بزانین هەڵبژاردن واتایەكی بێماناو زەرفێكی بەتاڵە و بۆ گەمژاندنی خەڵكی كوردستانە، هاورێكەم زۆر راست دەكات تا چۆڕە نەوتێك لەكوردستان بمێنێتەوە پارتی گەر لەگەڵ چین یشدا پێشبڕكێ بكات هەر ئەوان دەیبەنەوە.