هونەرمەندانی کورد خیانهتهکانی مەسعود بەرزانییان زیاتر ئاشکرا کرد
Saturday, 02/02/2013, 12:00
هەر کاتێ تاك لە فەزای تەسکی حزبایەتی و بەنەماڵەیی دەرچوو ،ئافراندن دروست دەکات . لەوەتی کوردانی رۆژئاوا لە بەر باری ناهەمواریان ئاودیوی باشور بوونە، مەسعود بەرزانی وەك ئەوەی لە هەرەمی ئیداری هەرێمی کوردستانە ، بەو بوجە زەبەلاحەی کە لەژێر دەستیایەتی تەنها توانی چەند گروپێکی چەکدار و چەك بنێرێ بۆ ئەوەی زیاتر ماڵوێرانیان بکات و بۆ ماوەیەکی ترێژتر کولتوری چەك لەناویاندا پچەسپێ ودوبەرەکێ لە ریزی بەرەی گەل دروست بکات ودرزی نێوان لایەنە جیاوازەکانیش زیاتر بقڵیشێنێ ،، برازا شیرینەکەشی نێچرەڤان بەرزانی کە بەناو سەرۆکی ئەنجومەنێکی سرف حزبی وەزیرانە ،تەنها توانی سنوریان لێدابخات تا نەهێڵێ چیتر ئەو ستەمدیدە بێنازانە زیاتر ئاودیوی باشور بن . بە مام و برازا ئەوەی دوژمن نەیکرد بەرامبەر هاوخوێن وهاوزمانانمان ئەوان کردیان .من باسی ئەوە ناکەم دەتوانرا چی بکرابایە ، یان باشتر دەسەڵاتێ کە زیاتر لە بیست دوو ساڵە ،داهاتی کوردستان قوت دەدات وبە حەقی رەوای خۆی دەزانێ ،دەیتوانی چیبکردایە .ئەگەر بەراستی خەم خۆری هاونیشتیمانی وهاو نەتەوی خۆی با ،بەڵام کێ چاوەروانە لە کەسانی وا شتی باشەو پیشتیوانی وهەمەهەنگی ،، ، بێجگە لەو کەسانەی کە هیپنۆتیزم کراون و دەرسی پارتێتی و نەتەوە پەرستێتی تەسکی پێدراوە ،دەرسێ میلیگەرای گۆشکراو بە کلتوری چەمانەوەو گەورە زانین وخێڵەکی و ئاغایەتی . دەتوانرا زۆر شتی گەورەو باشتر بکرایە ،بەڵام وەك ئەرك ئەوە ئەرکی کێ بوو ؟. کاتێ باس لە توێژی زیندوو دەکەین لە کۆمەڵگادا ،مەبەستمان ئەو توێژەیە کە لەدەرەوەی بیرکردنەوەی تەسکی باو ئەجولێتەوەو رفتار دەکەن ،ئەو توێژەی کە ناچنە ژێر باری سنوری دیاریکراوی کلتور و دەسەڵاتەوە .ئەوەی لەم رۆژانە هونەرمەندان دەستیانداێ بە دانانی لێژنەیەك بۆ کۆکردنەوەی یارمەتی وپێشنیار و هاریکاری بۆ کوردانی رۆژئاوا رووی رەشی مەسعود وبرازاکەی رەشتر کردو پیشانی هەموو کەسی دا بەتایبەتی ئەوانەی کە ئەم جوتەیان وەك فرایاد رەس و سەرۆکی هەموو کوردان دەزانی و تەنها ئەوانیان بە دڵسۆزی کورد دائەنا . کە ئەوان نەك ناتوانن بەدەم داخوازی گەلەوە بێن بەڵکو زۆر جار دژیشی دەوەستنەوە و ناهێڵن لە بازنەی بنەماڵەی خۆیان کەسێ تر هەبێ چارەنوسی کوردی لەدەستا بێ وخەبات بۆ دۆزە رەواکەی بکات . ئەم فسفس پاڵەوانانە بەدەم هیچیان نەهێشتۆتەوە . کەچی بە پێچەوانەی ئەوەی ئەیڵێن ئەجولێنەوەو ئەوەی دوژمنانی کورد لێیان داوا دەکات ئەنجامی ئەدەن ئەگەر بەتواوی دژی خەبات وجولانەوەی ئازادی خوازی کوردیش بێت .لەو هەوڵەدا ئەوەی دڵخۆشکەر بوو ،ئەوەی چاوەروان کراوبوو دڵسۆزی گەل و بەدەمەوە چونیان بوو بۆ بانگەوازی هونەرمەندان لە پێناوی گەیاندنی هاوکاری وپێشنیارەکان کە هەناسەیەکە لە ناخێکی زیندووەوە ،لە ناخێکەوەیە، لەوانەیە ببێتە هەنگاوی یەکەم بۆ بینینی ئەرکی راستی هونەرمەندان ورۆشنبیران و دۆزینەوەی ئالیەتێکی نوێی بەرەنگار بوونەوەی دەسەڵاتی سەپاوی عەشایەری و خێڵەکی لە باشوری کوردستاندا و کرانەوەیەکی تەواوە بەرووی ئازادی و دیموکراتیدا .من دڵنیام چی تر نەوەی ئەمرۆ و دڵسۆزانی گەل هونەرمەندان ورۆشنفکران قەڵەمبازێکی گەورەیان داوە .هەر نەبێ ئەیانەوێ راستگۆیانە بە ئەرکی مێژووی خۆیان هەڵبستن .خۆ ئەگەر لەم سەرەتایەدا زۆر کەم وکوری ونا سیستمی پێوە دیار بێ بەڵام برینی درێژترین رێگا بە هەنگاوێك دەست پێدەکات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست