کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شه‌وی ڕابردوو پارتی (100) ته‌نكه‌ر نه‌وتی له‌ ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل به ‌قاچاخ گه‌یانده ‌توركیا

Sunday, 08/07/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 1ی دهۆك
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رێگه‌ی مۆبایل، كه ‌ناسراوه‌ له‌لای ئێمه‌ پێی ڕاگه‌یاندین، كه ‌حه‌مید عه‌بدال به‌ریوه‌به‌ری گومرگی زاحۆ، له‌گه‌ڵ حه‌مید عه‌لی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئیبراهیم خه‌لیل، شه‌وی 7 / 7 / 2012 بۆ ماوه‌ی 5 سه‌عات له‌ یه‌كی شه‌و تا 5 به‌یانی ئاسانكاری زۆریان كرد بۆ ئه‌وه‌ی تانكه‌ره ‌نه‌وت بارهه‌ڵگره‌كان سه‌ر به‌ كۆمپانیای (عێراق ئۆیڵ)، كه ‌مولكی شه‌خسی نیچیره‌ڤان بارزانییه‌، كه ‌ژماره‌یان 100 سه‌د تانكه‌ر بوون نه‌وتی ره‌شیان له ‌زاخۆه‌وه‌ باركردووه بۆ ناو خاكی توركیایان به ‌ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل به‌ قاچاخ به‌بێ زانیاری حكومه‌تی عێراقی و یه‌كێتی نیشتیمانی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، كه‌ حه‌مید عه‌بدال پێش واده‌ی به‌ڕێكه‌وتنی ئه‌و تانكه‌رانه‌ زۆربه‌ی ئاسایش و پۆلیسه‌كانی نزیك به‌خۆی ناردۆته ‌ئه‌و شوێنه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ سه‌باح ملحیم ڕاویژكاری نیچیره‌ڤان بارزانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ‌كه ‌نێچیره‌ڤان بارزانی له ‌رۆژی یه‌كه‌می سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ دهۆك ، ئاگاداری حه‌مید عه‌بدال و حه‌مید عه‌لی به‌رپرسانی گومرگی زاخۆ و ئیبراهیم خه‌لیلی كردووه‌، ئیتر له‌مه‌ودوا شه‌وان زیاتر له ‌150 تانكه‌ر نه‌وتی ڕه‌ش ده‌نیرینه ‌ناو توركیا .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش له ‌زاری فارس كۆچه‌ر ئامۆزای ته‌مه‌ر كۆچه‌ر پارێزگاری دهۆك، ئیجرا بارزانی به‌رپرسی پرۆژه‌كانی گروپی كۆمپانیاكانی سه‌لاحه‌دین له ‌دهۆك ئه‌و دانراوه‌ بۆ ته‌سویه‌ی حساباتی ناردنه ‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ڕه‌ش به ‌قاچاخ بۆ توركیا، به‌هاوكاری عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زیر و براكانی، كه‌ دووه‌مین كۆمپانیای نارده‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتیان هه‌یه ‌و نووسینگه‌ی سه‌ره‌كیان له‌ توركیایه‌، ئه‌و سه‌فقانه جیبه‌جیده‌كه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە