کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خێرەكەى عیماد بە پارەى حەرام بوو، سەرى نەگرت

Friday, 03/04/2009, 12:00

1963 بینراوە


دوایى ئەوەى لە هەڵمەتێكى چاكسازیى و گۆڕاندا كە یەكێتى كردى عومەر مورتاح بو بە قوربانى و عیمادى جاسوسە موعتەبەرەكەى ئیتلاعات خرایە شوێنەكەى , یەكسەر عیماد چوار مەڕى دا بە عەرزا لە ژێر زەمینەكەى ماڵى خۆیاندا ,ئیتر عیماد كەوتە كۆبونەوە كردن و پڕو پاگەندە كردن بۆ خۆى , بەڵام چونكە ئەم خێرە بە پارەى دزراوى ئەم میللەتە بوو بۆیە خێرەكەى سەرى نەگرت , بە هاتنەوەى مەسعودى گەورە خیانەتكار و پرس پێً نەكردنى بە گۆڕینى دزێك بە دزێكى تر توڕەو نیگەران بوە و خێرەكەى عیمادى داماویش بەتاڵ بۆتەوە , مەسعود ووتویەتى من بەو بڕیارە ڕازى نیم , من سەرۆكى ئەم كوردستانەم چۆن گۆڕانكارى دەكەن و من ئاگام لێ نیە , ئەى من چیم , من سەرۆك نیم , ئەى من برا گەورە نیم , بۆیە جەنابى سەرۆكى دزان ئەو شێوە دزییەى عومەر مورتاحى پێ خۆش بوە بۆیە ووتویەتى بە قەور باوكم نایەڵم سەر بگرێ , ئێستا عومەر مورتاحیش ماڵ و مقەڕەكەى بۆتە شوێنى ئەوانەى كە دێن و دەڵێن كاك عومەر دەستمان دامێنت واز مەهێنە و بگەڕێرەوە , هەندێك لە خزمان چوبونە لاى و پێیان ووتبوو تۆش هەندێك مەڕ بكە بە خێر تا مەسعود پەشیمان بێتەوە , عومەر مورتاح ووتویەتى مەڕى ناوێ من هێرۆ خان پشتگیریم ئەكات پێویستم بەمەڕ نیە , ئەڵێن دادە هێرۆ تەكلیفى لە مەسعود كردوە بۆ ئەوەى بڕیارەكەى كۆسرەت و بەرهەم سەرنەگرێ ڕازى نەبێت بەو گۆڕانكاریە , مەسعودیش باش ئەزانێ عومەر چۆنە بۆیە ووتویەتى مادام یەكێتى من بە سەرۆك حساب ناكەن ئەوا منیش بڕیارم دا عومەر نەگۆڕم , مەسعود جارێك ووتبوى من لە عومەرفەتاحەوە سەیرى یەكێتى دەكەم ,كەواتە ئەگەر گەورەترین دزو گەندەڵ ئاوێنەى نیشان دانى یەكێتى بێت و لەوێوە مەسعودى خائین زادە سەیرى یەكێتى پێ بكات ئەوا قەت ڕازى نابێت بە گۆڕینى ئەم پیاوە دەستەمۆیەى بۆ دۆلارێك ئەوەندەى تر ملى بۆ خوار دەكاتەوە , من تۆزێك بە زەیم بە عیماد دا دێتەوە ئەم ماوەیە شەووڕۆژ پشوى نەئەدا , كۆبونەوەى ئەكرد و بە پۆستە تازەكەیەوە خۆى با ئەدا بەڵام وا بە هیمەتى هێرۆى بلەى ئەحە ڕەش و مەسعودى ووڵات فرۆشى گەورە دز نایەڵن خەونەكەى بێتە دى , گوناحە عیماد , وەكو پێشینان ئەڵێن خێرێك بە پارەى حەڵاڵ نەكرێ ناچێتە ئاسمان و شفاعەت بۆ خاوەنەكەى ناكات , ئەم چوار مەڕەى عیمادیش بە قەد ئەو تەلارانە بەرز نابێتەوە كە بە خوێنى ئەم میللەتە بەرز كراوەتەوە , عیماد دوایى ئەوەى دەساڵِە وەزیرە , پێى خۆش بوو گۆڕانكاریەك بكات بەڵام لەوە ئەچێ سەر نەگرێً , ئەى داماو كەس نەگبەت نەبێت وەكو عیماد و كەسیش قەپات نەبێت وەكو عومەر ..

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)