کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


محمه‌د هه‌ركی به‌رپرسی لقی 19ی چه‌مچه‌مالی پارتی، له‌كاتی شه‌ركردندا جه‌ڵته‌ لێیده‌دات و ده‌مرێت

Wednesday, 14/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولێر
ئيواره‌ی ئه‌مرۆ سه‌عات 6 به‌كاتی هه‌ولێر، محه‌مه‌د هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی و به‌رپرسی لقی 19ی چه‌مچه‌مالی پارتی، له‌كاتيكدا له‌ناو شاری هه‌ولير به‌ ترافيك لايتێكدا ده‌يه‌ويت گوزه‌ر بكات، له‌گه‌ل پۆليسی هاتۆچو پۆليسی هيزه‌كانی ئاماده‌ ده‌بێته‌ كيشه‌، چوارده‌وری ده‌گرن و 3 له‌ پاسه‌وانه‌كانی ده‌ستگير ده‌كه‌ن ، ناچار په‌يوه‌ندی به‌ كه‌ريم شه‌نگاریيه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌ویش وه‌ڵامی ناداته‌وه‌و، دوای به‌ نائوميدی له‌گه‌ل به‌ڕيوه‌به‌ری پۆليس ده‌بێته‌ هه‌رای ، له‌ناو ئاپۆره‌ي ده‌نگه‌ ده‌نگ و هاوارکردندا جه‌لته‌ی ده‌ماغ لێی ده‌دات، به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی فرياكه‌وتنی ده‌به‌ن، دوای سه‌عاتێك گيانی له‌ ده‌ست ده‌دا و ده‌مرێت!
ئيستا ته‌رمه‌كه‌ی له‌ مزگه‌وتی سه‌لاحه‌دينه‌ و كيشه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌بوو، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردايه‌تی و مه‌كته‌بی سياسیی له‌ كه‌ريم شنگاری تووڕه‌ بوون ، دوای مردنه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی محمه‌مه‌د هه‌ركی له‌ كه‌ريم شه‌نگاری توره‌بووه‌، زياتر له‌ 15 پۆليس و ئه‌وانه‌ی له‌ كيشه‌كه‌دابوون له‌ سه‌عات 9 ی ئه‌مشه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە