هەنگاوەکانی دوای پشتگیری کردنی نەخشەڕێگای خۆپیشاندەران لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە
Thursday, 14/04/2011, 12:00
دوای بێئومێد بوونی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەدەسەڵات لەبەدەنگەوەهاتنی داواکاری جەماوەری خۆپیشاندەرو ئەوپرۆژەیەی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە خرایە بەردەم یەکێتی وپارتی بەئومێدی دەربازبوون لەقەیرانێك کە دەرەنجامەکانی ڕوون نیە ،هەنگاوەکان بەرەو زیاتر گوشار خستنە سەر دەسەڵات لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە دەستی پێکرد هەر لەبایکۆتکردنی دانیشتنە ئاساییەکانی پەرلەمان ووەستانی گفتوگۆکانیان لەگەڵ دەسەڵات تادواجار هەرسێ لایەن بەفەرمی پشتیوانی خۆیان بۆ نەخشەڕێگای ئەنجوومەنی کاتی سەرا ڕاگەیاند کەهیوادارین وچاوەڕێی ئەوەیان لێ دەکەین کەدوای ئەم هەنگاوەیان ڕۆژانی داهاتوو ببینین بەفەرمی بچنە پاڵ جەماوەری خۆپیشاندەرو بەهەموان ببینە باعسی ڕزگاربوونمان لەم دەسەڵاتە تاڵانچیەی کەبوونەتە بەربەست لەبەردەم خواستە نەتەوەییەکانمان چونکە بەهەردوولا هێزی ڕاستەقینەی بەرەی دژ بە دەسەڵات ئەوکات بەدەرئەکەوێ ئەوکاتیش تاڵانچیان ئەوەی هەیانە لەهەڕەشەو گوڕەشە هەرگیز بۆیان ناچێتە سەر وبەدەردی دکتاتۆرە لەناوچوەکانی تر دەچن چونکە ئەو زەمەنی داپڵۆسینەی میللەت لەلایەن دەسەڵاتە دکتاتۆرەکانەوە تازە بەسەر چوو بۆیە چاوسورکردنەوەکانی دەسەڵات هەمووی دەچێتە خانەی تاکتیکی دەسەڵاتەوەبەئامانجی ترساندنی هەموولایەك٠
ئەوەی لێرە بەدواوە چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکەین لەئۆپۆزسیۆن خستنە گەڕی هەوڵەکانیانە بەئاراستەی گواستنەوەی خۆپیشاندانەکانە بۆ تەواوی ناوچەکانی تری کوردستان تا لایەك لەلایەنەکانی تاڵانکاران ئەو خۆپیشاندانە جەماوەریانەیە نەخاتە قاڵبی ناڕەزایی بەشێک لەمیللەت دژ بەلایەنێکی شەریکی دەسەڵات ولەدوورەوەو بەبێ خەمی لەچاوەڕوانی ئەنجامەکانیدانەبێ بە وئاراستەیەی کەخۆشی دەیەوێ وپیلانگێڕی بۆ بکات .هیواداریشین ئەم هەنگاوەی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن وەك کارتی فشارێك نەبێ کەبەکاری بهێنن دژ بەدەسەڵات بۆ زیاتر مل دانیان بۆ داواکاریەکانیان جیا لەداواکاری جەماوەر بەڵکو ئەمە لەهەست کردن بەو ڕاستیە بێت کە دەسەڵات هیچ نیەتێکی چاکسازی نیە ونایەوێ دەستبەرداری تاڵانکاری زیاتر بێت٠ئەرکی ئەنجوومەنی کاتی سەراشە هەوڵەکانی بخاتە گەڕو پەیوەندی بەلایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنەوە بکاتو بەفەرمی داوای پشگیری مەیدانیان لێ بکات تاگوڕووتینێکی تازەو سووربونێکی ڕاستەقینە ببەخشێتە شەقام بۆ گەیشتن بەداواڕەواکانیان٠
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست