کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌رهاد پیرباڵ ده‌مێکه‌ له‌ هه‌ولێر ناسراوه‌

Thursday, 06/08/2009, 12:00


 له‌ هه‌ولێر له‌ ناو باره‌گه‌که‌ی گۆڤاری (نما) که‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن (ئازاد جوندیانی)یه‌وه‌ له‌رووی ماددیه‌وه‌ پشتیوانی ده‌کرا، دوا به‌ دوای ئه‌وه‌ی موه‌لیده‌یه‌کی گه‌وره‌ی چه‌ند ده‌فته‌ری له‌لایه‌ن سکرتارییه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌ پێبه‌خشرا، ئه‌م موه‌لیده‌یه‌ بچووککراوه‌یه‌ بوو به‌ موه‌لیده‌یه‌کی چه‌ند سه‌د دۆلاری، پاره‌که‌ی دیکه‌ی حه‌په‌لوش کرا، هه‌ندێک ده‌بێژن کرا به‌ خانوو له‌ ره‌واندز له‌لایه‌ن ئیسماعیل کورده‌وه‌، هه‌ندێکی دیکه‌ش ده‌ڵێن کرا به‌ مۆنیکایه‌کی ناسک و نازدار! با له‌وه‌ گه‌ڕێین بێینه‌ سه‌ر دکتۆر فه‌رهاد ئه‌و شه‌وه‌ی که‌ شیڕه‌ شیڕی بوو له‌ناو ئه‌و دانیشتنه‌ که‌ خه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ دابه‌ش ده‌کرا به‌بۆنه‌ی نووسین و پشتیوانیان له‌و گۆڤاره‌، له‌وێدا فه‌رهاد به‌ پێخواسییه‌وه‌ به‌ جوله‌ی ناشازی کۆمیدیه‌وه‌ وا خۆی نیشان ده‌دا، دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌یه‌ که‌ له‌ زانکۆدا مه‌حرومیان کردووه‌ له‌ ده‌رس گوتنه‌وه‌و په‌روه‌رده‌کردنی شۆڕشگێڕییه‌وه‌! ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌ خۆی کۆده‌کردوه‌ به‌ مه‌رامی ئه‌وه‌ی بیانکاته‌ پاروویه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات!
 
 با له‌وه‌ش گه‌ڕێین ره‌نگه‌ بڵێن ئه‌م هه‌ولێرییه‌ بوختان به‌و قوڕبه‌سه‌ره‌ ده‌کا!
 
 با بێینه‌ سه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی ئیمزا کۆکردنه‌وه‌یه‌ که‌ وه‌کو هه‌ڵوێست نواندن بوو به‌رامبه‌ر به‌ ده‌ستگیرکردنی به‌ڕێز ئۆجه‌لان، له‌وێدا دکتۆر سه‌رکرده‌ی کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا بوو، له‌وکاته‌دا پارتی شایلۆغانی بوو به‌ ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی هه‌زار ناوو ناتۆره‌یان بۆ به‌ڕێز ئۆجه‌لان له‌ گۆڤارو رۆژنامه‌و میدیاکانی خۆیان هه‌ڵبه‌ست. ئه‌وکاته‌ زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ ماڵوێرانکران و ده‌ستگیر کران ته‌نها دکتۆر فه‌رهاد نه‌بێ وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوو!
 
 فه‌رهاد پیرباڵ چ وه‌فایه‌کی بۆ سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌دی براده‌ری دێرینی به‌غداو سه‌رکێشییه‌کانیان هه‌بوو، هه‌ر ئه‌و فه‌رهاده‌ شانازی به‌وه‌ ده‌کرد ده‌یگوت من شۆڕشێکم کردووه‌ له‌و کاته‌ی شه‌وانه‌ به‌ دزی له‌ پیرباڵی باوکم (دزی)م ده‌کرد! ده‌مدا سه‌روه‌ر ئه‌حمه‌د تا له‌گه‌ڵ (به‌یان) بچن له‌ به‌غدا به‌یه‌که‌وه‌ رابوێرن!
 
 فه‌رهاد پیرباڵ هه‌میشه‌ شانازی به‌ هه‌ندێ شته‌وه‌ ده‌کا، وه‌کو گۆره‌وی له‌به‌ر نه‌کردن! نازانێت که‌ له‌ دنیادا نه‌ک گۆره‌وی به‌ڵکو خه‌ڵک زۆر به‌سانایی به‌ پێخواسی ده‌گه‌ڕێن!
 
 فه‌رهاد پیرباڵ پێی وابوو له‌ ناو زانکۆی کورستان رچه‌شکێنه‌! که‌چی وه‌کو هه‌ر مامۆستایه‌کی دی له‌ ناو زانکۆدا حه‌زی له‌ کچه‌ قوتابی کردووه‌و دواتر بۆته‌ هاوسه‌ری!
 
 فه‌رهاد پیرباڵ سه‌یروسه‌مه‌رترین پیاوی هه‌زه‌لی هاوڕێی بووه‌، ئه‌ویش (که‌مال مه‌عروف)ه‌ که‌ له‌ سویدو فه‌ره‌نسا به‌یه‌که‌وه‌ بوونه‌، ئه‌گه‌ر سه‌ربرده‌ی ئه‌و که‌ماله‌ له‌ گه‌نده‌ڵی له‌ ناو زانکۆدا بگێڕدرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌ ناو گه‌نده‌ڵی ئه‌و که‌ماله‌ سه‌رت سوڕ ده‌مێنێ که‌ هه‌ر به‌ دوای کچه‌ خوێندکاره‌کانی زانکۆوه‌ بووه‌! چه‌ندین جاریش له‌سه‌ر ئه‌و به‌زمه‌ ده‌رکراوه‌و دواتر به‌رێکه‌وت له‌ ناو تاکسی نه‌فه‌راتی هێلی کۆیه......ژن ده‌هێنێ!
 
 فه‌رهاد پیرباڵ هه‌ولێر باش ده‌یناسن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای لێکرد به‌ده‌م گۆرانییه‌وه‌ رابکا به‌ره‌و ئه‌و شوێنه‌ دوورانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێره‌وه‌ گۆرانی ست فاتیمه‌ بڵێته‌وه‌!
 
 تکام وایه‌ له‌ هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان مه‌سه‌له‌ی ناوچه‌گه‌ری نه‌که‌نه‌ خویه‌ک و نه‌که‌ونه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه‌، فه‌رهادیش یه‌کێکه‌ له‌و نموونانه‌ی وه‌کو کۆنه‌ شیوعییه‌کانی ناو پارتی و کۆنه‌ نووسه‌ره‌کانی چیرۆکی زه‌مه‌نی شاخی یه‌کێتی، چونکه‌ کاتێک قۆناغه‌کان گۆڕانێک به‌ خۆوه‌ ده‌گرن هه‌ندێ له‌و نموونانه‌ به‌ ته‌واوی بۆ خه‌ڵکی ساده‌و گه‌نج و لاوانی که‌م ئه‌زموونی ناو ئه‌و دیارده‌ قێزه‌وه‌نانه‌ روون ده‌بێته‌وه‌!
 
 
 
 تێبێنی: هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که‌مپینیان بۆ جه‌نابی دکتۆر کردووه‌ له‌ دوو حاڵه‌تدا له‌گه‌ڵیدا یه‌ک ده‌گرنه‌وه‌، یان ئه‌وه‌تا سه‌ر به‌و دامو ده‌زگایانه‌ی ده‌سه‌ڵاتن! یانێش ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌و کۆنه‌ نووسه‌رانه‌ ده‌چن ده‌ترسن ئه‌وانیش وه‌ک میرابۆ به‌ر له‌عنه‌تی مێژوو بکه‌ون! هه‌رچه‌نده‌ من له‌گه‌ڵ سووتاندنی هیچ کتێبێکدا نیم، ده‌بوو ئه‌و گه‌نجانه‌ بیریان بۆ شتی دیکه‌ بچووبا! به‌ڵام له‌وه‌ش گه‌ڕێ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی که‌م ئه‌زموون بوو پاش 18 ساڵ هه‌ڵه‌و ئاشووب! قه‌یدی چییه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ش چه‌ند کتێبۆکه‌یه‌کیان سووتاند که‌م ئه‌زموون بوون! که‌ هیوام وایه‌ گه‌نجه‌کان له‌و بێئه‌زموونییه‌ بڕ بکه‌ن هه‌نگاوی له‌و ئه‌زموونانه‌ دوور مه‌وداتر بهاوێن.
 
 ببوورن شۆخی ده‌که‌م نابێت هیچ کتێبێک بسووتێندرێت. له‌بری ئه‌وه‌ به‌دوای رووماڵکردنی نووسین و ژیانی ئه‌وانه‌ بگه‌ڕێن بیکه‌نه‌ دۆکێمێنێت و پێشکه‌شی کتێبخانه‌ی کوردی بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌مه‌ کارێکه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که‌ زه‌مه‌نی نووسینه‌وه‌ی مێژووی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رچووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە