کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌م جاره‌ش دیاریه‌کانی سه‌رۆک جه‌لال تاله‌بنی مه‌دزن!

Wednesday, 06/05/2009, 12:00

1946 بینراوە


کۆتایی ساڵی 2004 بوو سێزده‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرین که‌ تیایاندا بوو خاوه‌نی برایه‌ک یان دوو برای شه‌هید بوون ڕوویان کرده‌ ماڵی من و شه‌هیدان به‌ زۆر ڕاپێچیان کردم بۆ مه‌ڵبه‌ندی 8ی ڕاپه‌ڕین بۆ لای به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند عارف ڕوشدی و جێگری ماڵبه‌ند مسته‌فا سه‌لیم نوێنه‌ری جه‌لال تالانی قه‌ره‌نی عه‌بدوڵڵا بۆ ئه‌وه‌ی نوسراوی داخوازی خۆیان پێشکه‌شی سه‌رۆک جه‌لال تاله‌بنی بکه‌ن که‌ هاتبۆ شارۆچکه‌ی دوکان پێشوازی له‌ داخوازی خه‌ڵک ده‌ کرد ئه‌وکاته‌ هه‌ڵبژاردن له‌ گۆڕ دابوو، جارێ هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌کێتی ناویشی نه‌بوو ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ دێرینه‌ هاوسه‌نگه‌رانه‌م و ئه‌و سێ به‌رپرسه‌ درۆزن و دز و ده‌ست بڕه‌وه‌ زۆر سه‌یر بوو ئه‌وه‌ بوو که‌ بۆچی من هیچ داخوازیه‌کم نیه‌ وه‌کو مامۆستا هه‌ژاری شاعیر فه‌رموویه‌تی: به‌پێودانگی ستالین کورد نه‌ته‌وه‌ نیه‌ بۆیه‌ سه‌یر نیه‌ که‌ به‌ پێودانگی به‌رپرسانی جه‌لال تالانی و کاک کۆسره‌تیش ئێمه‌ کورد و شۆڕش گێڕ نه‌بووین که‌واته‌ مافی داخوازی ڕه‌وای پاداشتی شۆڕش گێڕانه‌شمان نیه‌، هاوسه‌نگه‌رانی من و شه‌هیدان توڕه‌ بوون لێم و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ به‌رپرس دا نوسراوه‌یه‌کیان به‌زۆر پێم نوسی وه‌ک له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ده‌رکه‌وتووه که‌ داخوازی ڕاسته‌وخۆی هاوسه‌ر و چوار منداڵی شه‌هیدی 20 ساڵ خه‌بات گێڕ (عه‌لی محمد امین) ناسراو به‌ عه‌لیه‌ سوه‌ره‌ دۆڵه‌ گۆمی بوو. به‌ڵێ منیان کرده‌ نوێنه‌ر و نوسراوم بردنه‌ شارۆچکه‌ی دوکان، کاک بارزانی ئه‌حمه‌د کورده‌ لێی وه‌رگرتم و دوای هه‌فته‌یه‌ک گه‌ڕانه‌وه‌ مه‌ڵبه‌ندی 8ی ڕاپه‌ڕین بۆ لای ئه‌و سێ به‌رپرسه‌. من که‌ باش شاره‌زای ئه‌و درۆزنانه‌ بووم به‌و خه‌ڵکه‌م وتبوو تکایه‌ با نوسراوه‌کان له‌به‌ریان بگرینه‌وه‌ به‌ درۆکانی به‌رپرسان فریو مه‌خۆن کاتێک له‌ ژوورێکی مه‌ڵبه‌ند دا کۆکراینه‌وه‌ مسته‌فا سه‌لیم وه‌ک چه‌واشه‌ کاریه‌ک نوسراوی خه‌تی سووری سه‌رۆک جه‌لال تالانیی نیشانمان دا، که‌ نیشانه‌ی جێبه‌جێ کردنیان بوو به‌ڵام نه‌ی هێشت که‌س بیینێت، وتی ئه‌و داخوازیانه‌ جێ به‌جێ کراون هه‌ر یه‌که‌ی 500 دۆلاریش دیاری جه‌لال تالانیی بۆ هاتووه‌، منیش هه‌ر له‌ وتووێژ کردن دا بووم له‌گه‌ڵ هه‌رسێک به‌رپرس دا سوور بووم له‌سه‌ر له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی نوسراوه‌که‌ی سه‌رۆک جه‌لال تالانی و خه‌ڵکه‌که‌ که‌ ئاوڕم دایه‌وه‌ دوای خۆم وه‌کو بسمیلای له‌ جندۆکان بکه‌ی ، له‌ خۆشی ئه‌و 500 دۆلاره‌ هیچ که‌سم ب ده‌وره‌وه‌ نه‌مابوو. هه‌رسێک به‌رپرس‌ ده‌ستیان کرد به‌ سوێند خواردن که‌ ناپاکیتان له‌گه‌ڵ دا ناکه‌ین، زه‌وی شه‌یدانه‌ی شه‌هید عه‌لیان پێ کڕینه‌وه‌ به‌ قه‌رز خانومان دروست کرد به‌ قه‌رز پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌مان وه‌رگرت هه‌ر به‌ قه‌رز، هاوکاری سه‌رۆک جه‌لال تالانییش که‌ 11 هه‌زار دۆلار بوو بۆ کڕینه‌وه‌ی پارچه‌ زه‌وی شه‌هیدانه‌ که‌ به‌ 500 دۆلار فرۆشرابوو، هه‌رسێک به‌ر پرس دزیان و دابه‌شیان کرد به‌سه‌ر خۆیان دا ته‌نانه‌ت نه‌یان هێشت شه‌هیده‌که‌ش له‌ڕیزی شه‌یدانی 76 دا بندرێت که‌ موچه‌که‌یان 5000 هه‌زار دینای سویسری بوو نوسراوه‌که‌ی سه‌رۆک جه‌لال تالانی و خه‌ڵکه‌که‌شیان شارده‌وه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر داگرت، له‌ ماوه‌ی ئه‌و پێنج ساڵه‌ش دا 13 هه‌زار دۆلاریان له‌ موچه‌که‌ش زه‌ره‌ر لێمان دا سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو هاتوو چۆی پاره‌ خه‌رج کردن له‌ درۆی به‌رپرساندا که‌ گوایه‌ نوسراوه‌که‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌وه‌ به‌ سه‌رۆک جه‌لال تالانی که‌ تا ئێستاش هه‌ر نه‌گه‌یشت، ئێمه‌ش خانوه‌که‌شمان چوو ئه‌وه‌ی به‌ کوێره‌وه‌ریشمان په‌یدا ده‌کرد له‌ده‌ستمان چوو تا ئێستاش 15 هه‌زار دۆلار قه‌رزدار ماوین به‌ پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌که‌شه‌وه‌. مامۆستا هه‌ژاری شاعیر فه‌رموویه‌تی: ئێرانی و درۆ ته‌واوکه‌ری یه‌کترین. مه‌به‌ستی سه‌رانی تورک و فارسی چه‌پ و کۆمه‌نیست و شۆڤێنیست بووه‌، منیش له‌مێژه‌ وتوومه‌ به‌رپرسانی جه‌لال تالانی به‌هه‌موو باڵه‌کانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ درۆ دا ته‌واوکه‌ری یه‌کترین، هه‌ر له‌ ساڵی 1991 ه‌وه‌ بۆ ئێستا هێرش و په‌لامار و گه‌مارۆی ده‌روونی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی یان کردۆته‌ ڕه‌مز و دروشمی هه‌ڵکوتانه‌ سه‌ر ماڵی من و شه‌هیدان چونکه‌ من جه‌لالی و کۆسره‌تی نه‌بووم و دژی دزی و تاڵان و گرتن و کوشتن و ڕاوه‌دونان و بێ سه‌ر و شوێن کردنی کوردان بووم ئینجا هه‌ر هێزێکی گه‌له‌ گورگی خۆماڵی به‌ناوی کورد و جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی گه‌لی کورده‌وه‌ کردوویه‌تی که‌ ڕووی ڕه‌شی سه‌رانی داگیرکه‌ری کوردستانیان سپی کردۆته‌وه‌ ، شایه‌نی باسه‌ به‌شێکیش له‌ هه‌ردوو باڵ له‌ ساڵی 2005 ه‌وه‌ بوونه‌ باڵی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا که‌ هاوشێوه‌ی هه‌ردوو باڵن له‌ بێ ڕێزی کردن ه‌ سه‌روه‌ریه‌کانی ئێمه‌ له‌کاتێک دا هه‌ردوو شه‌هید و من ته‌نیا کورد و کوردستانی و کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان بووین و دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد کوردستان خۆران بووین، نه‌ دۆڕا و نه‌گۆڕاوی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانین، هه‌رگیز له‌ ڕابردووی خۆشمان په‌شیمان نین پێمان وایه‌ ئه‌و قیامه‌ته‌ی که‌ ئاینه‌ ئاسمانیه‌کان باسی ده‌که‌ن وه‌کو جیهانێکی تر له‌وێش که‌ کورد و کوردستانی و کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردسان نه‌بین ڕه‌وشت و ناموسی به‌رزی نه‌ته‌وایه‌تی و مرۆڤایه‌تی و ئاینیمان تێدا نیه‌.

6/5/2009 ڕانیه‌
[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)