کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرۆ خه‌ڵكى سلێمانى نیه‌ تا ئاهه‌نگمان بۆ بگێرێت

Tuesday, 17/11/2009, 12:00


كاكه‌ بڵند، سایته‌ ڕوو زه‌رده‌كه‌ى مه‌لا حیكمه‌تى درۆزن ڕاست ده‌كات كه‌ سلیمانى خزمه‌تى چاك ده‌كرێت له‌سه‌ر ده‌ستى ئامۆژنه‌ هێرۆدا ئه‌وه‌ نیه‌ له‌ كه‌ناڵه‌ درۆزنه‌كه‌یانه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكى كۆكردۆته‌وه‌ یادى دامه‌زراندنى سلێمانى ده‌كاته‌وه‌ .

پێم وابێ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا بوون 3 تا 4 كه‌س خه‌ڵكى ئه‌م شاره‌ بوون وه‌ خۆى یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سانه‌ى خه‌ڵكى ئه‌م شاره‌ نیه‌ ، ماستاو چیه‌كانى یه‌كێتى ئه‌گه‌ر به‌ زه‌برى پاره‌ى دزراوى ئه‌م میلله‌ته‌ هه‌ژاره‌ و خاوه‌ن سوپایه‌ك له‌ شه‌هید نه‌بێت پیرێژن ئه‌توانیت ئه‌م لاف و گه‌زافه‌ لێبده‌یت ڕوى زه‌مانه‌كه‌تان ڕه‌شبێت له‌ جێى شێر ڕێوى ئه‌كات ڕاو .

ئه‌گه‌ر پاره‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هید و قوتى مناڵًى ڕه‌ ش و ڕووتى ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیته‌یه‌ نه‌بێت تۆ ئه‌توانى ئه‌م هه‌موو مناڵ و مه‌زنه‌ له‌خۆت كۆبكه‌یته‌وه‌ به‌ ڕاست و چه‌پدا پاره‌ ببه‌خشیته‌وه‌ . شارى سلێمانى پێویستى به‌ خزمه‌ته‌ نه‌ك ئاهه‌نگێك بۆ چه‌ند كه‌سێك و بۆ ئیعلامه‌ ڕوو زه‌رده‌كه‌تان . خانه‌واده‌كانى شه‌هیدان و كیمیا بارانى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال له‌پێشترن بۆ خزمه‌ت كردنیان ، یاخود ئێوه‌ حه‌ز به‌ زه‌لیل بوونى تاكى كورد ئه‌كه‌ن تا چاوه‌ڕوانى ده‌سته‌ چڵكنه‌كانى ئێوه‌ بن تا بێنه‌ به‌ر ده‌رگاكانتان بۆ پێدانى ئه‌و مووچه‌ كه‌مه‌ى كه‌ كردوتانه‌ به‌ منه‌ت به‌سه‌رمانه‌وه‌، له‌ باروه‌ڕه‌دا به‌ هیچ كاتێك تاكى كورد هێنده‌ نه‌فس نزم نیه‌ وه‌ك جه‌نابتان ، ده‌بێت به‌و ئاواته‌وه‌ سه‌ر بنێنه‌وه‌ ئاواته‌ خوازم به‌م زوانه‌ به‌رۆكمان به‌رده‌ن .

نازانم به‌چ ڕوویه‌كه‌وه‌ ئه‌م پیرێژنه‌ ڕواژانه‌ ئه‌م كاره‌ قێزه‌ونانه‌ ئه‌نجام ئه‌دات ، ڕه‌نگه‌ ئه‌م ژنه‌ هیچ نه‌خوێنێته‌وه‌ یاخوود له‌ گوێى گادا نووستوه‌ ، ڕۆژانه‌ چه‌ندین تاوان و دزى و درۆى ئه‌م ژنه‌ ده‌نوسرێت هه‌ر ئه‌ڵێى له‌گه‌ڵ ئه‌ویشمان نیه‌.

ڕه‌نگه‌ نازناوه‌كه‌ى ناوێكى تربێت لێى تێك چوبێت یاخود وه‌ك مێرده‌ خه‌ڵه‌فاوه‌كه‌ى وڕێنه‌ بكات تاوان به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا ببه‌خشێته‌وه‌ . گوێى مه‌ده‌رێ ئه‌ڵێن پیرى و هه‌زارعه‌یب .

ده‌ك ڕوو ڕه‌ش بن سه‌رانى كورد چۆن كوردتان كردوه‌ به‌ په‌ند..
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە