هاوشێوه‌بوونی 11ی سپته‌مبه‌ر و 1ی شوبات
Sunday, 05/02/2012, 12:00
له11ی سپتامبه‌ری 2001دا ڕووداوێکی سه‌رسام ڕوویدا ، ئه‌و ڕووداوه‌ش بریتی بوو له‌په‌لامارێکی تیرۆریستی له‌لایه‌ن دوو که‌سی سه‌ر بهقاعیدهوهبۆسهر هه‌ردوو بینای بازرگانی ئه‌مریکا . ئه‌م ڕووداوهبیانوویهکی باش بوو بۆ ئه‌مریکا تاکو له‌ژێر ناوی " شه‌ڕ له‌دژی تیرۆر " خۆی بخزێنێته نێو ئه‌فغانستان و و عێراق و زیاتر گه‌لانی خۆرهه‌ڵاتی ناوێن دادۆشێت .
من هیچ گومانم له‌وه‌دا نییهکهتیرۆریستهکان سه‌ر بهقاعیدهبوون . به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیارهئهوهیه، چۆن دوو که‌سی سه‌ر به‌قاعیده به‌ناو سه‌دان کۆنترۆڵ و له‌یه‌ک کاتدا گهیشتنهدوو فڕگه‌ی ئه‌مریکی و دوو فڕۆکه‌یان ڕفاند و په‌لاماری دوو بینای ناوه‌ندی بازرگانیان دا و ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکی " سیئایئهی "ش هیچ ئاگاداریان نه‌بوو ؟ !
به‌باوه‌ڕی من ڕووداوهکهزۆر پێچه‌وانه‌یه، ئه‌وه‌ی پیلانه‌که‌ی داڕشت خودی " سیئایئهی " بوو ، ئه‌وه‌ی بهکارهکهش هه‌ستا ڕێکخراوی القاعیده بوو ، سودمه‌ندیش له‌و ڕووداوه‌دا خودی ئه‌مریکا بوو چونکهههم زیاتر گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی دادۆشی و هه‌م ئاژاوه‌ی زیاتریشی خسته‌نێو گه‌لانه‌وه.
" سیئایئهی " ئه‌و دهزگایهیهکهههموو کارێک ئه‌نجام ده‌دات بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا ، له‌و پێناوه‌شدا خۆی دهگهیهنێتهههموو جیهان و له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کیش چه‌ند بازرگانێک به‌کرێ ده‌گرێت بۆ سه‌رخستنی کاره‌کانی خۆی . باشترین بازرگان‌یش له‌نێو به‌رپرسانی لایهنهئیسلامیهکان و به‌تایبه‌ت " القاعیده " په‌یدا ده‌بێت ، که‌بۆ پڕکردنی گیرفانیان هانا ده‌به‌نه‌به‌ر فریودانی کهسهگهمژهکان . ئاسانترین و هه‌رزانترین گوته‌ش بۆ فریوانی کهسهگهمژهکان " الجیهاد و فی سبیل الله "یه.
له1ی شوباتی 2004دا ڕووداوێکی هاوشێوه‌ی 11ی سپته‌مبه‌ر ڕوویدا ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نهلهئهمریکا بوو و نه" سیئایئهی "ش پیلانه‌که‌ی داڕشتبوو ، به‌ڵکو ئه‌مجاره‌یان له‌باشووری کوردستان و له‌شاری هه‌ولێری دێرین ئه‌نجام درا . دوو تیرۆریست به‌نێو سه‌دان زاڵگه‌ی پارتیدا خۆیان گه‌یانده هه‌ولێری دێرین ، ڕوویان کردهدوو جێگه‌ی جیاواز ، دوو ناوه‌ندی جیاوازیان ته‌قانده‌وه.
تۆ بڵێی پاراستنێک کهههناسهدانی مرۆڤه‌کانی کۆنترۆڵ کردووه‌به‌ڵام ئاگاداری ئه‌م ڕووداوهنهبێت ؟ ئه‌ی چۆنهلهڕووداوێکی وه‌هادا که‌ده‌یان به‌رپرسی باڵا کوژران به‌ڵام یه‌ک به‌رزانی و یه‌ک کۆنهپارتی نه‌کوژران ؟
به‌باوه‌ڕی من ڕووداوی 1ی شوبات شانۆیه‌کی سه‌رکه‌وتوو بوو ، ئه‌وه‌ی سیناریۆکه‌ی به‌ڕێوه‌برد خودی " پاراستن " بوو . بۆ ئه‌م سیناریۆیه‌ش گیرفانی یه‌کێک له بازرگانه‌کانی القاعیده‌یان پڕ کردووه، کاکی بازرگان‌یش ده‌ستێک هی خۆی نه‌بێت ماری پێ ده‌گرێت .
ده‌زگاکانی (سیئایئهی) و (پاراستن) لهپیشهدا هاوشێوه‌ن ، پیشه‌یان تیرۆر و بهرژهوهندییهبهڵام له‌ئه‌رکدا پێچه‌وانه‌ن . ئه‌رکی " سیئایئهی " تیرۆری گه‌لانی جیهان و به‌بنه‌ماگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکایه، به‌ڵام ئه‌رکی " پاراستن " تیرۆری که‌سایه‌تی کورد و به‌بنه‌ماگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه.
ئه‌وانه‌ی له‌لقی دووی پارتی کوژران هیچیان پارتی نه‌بوون ، به‌ڵکو سه‌رجه‌میان بریتی بوون له‌به‌رپرسانی " حیزبی سۆسیالیست و پارتی گه‌ل و پاسۆک " که‌له‌گه‌ڵ پارتیدا یه‌کیان گرتبوو . ئه‌و کهسانهببوونهکۆسپێک له‌به‌رده‌م بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا ، چونکهیهکێک له‌مه‌رجه‌کانی یه‌کگرتنیان دوورخستنه‌وه‌ی پارتی بوو لهبنهماڵهپهرستی و ئاڵوگۆڕکردنی ده‌سه‌ڵات . کاریگه‌رترین که‌سیش له‌و به‌رپرسانه" سامی عبدالڕه‌حمان و سه‌عد عه‌بدوڵا " بوون ، بۆ چه‌واشه‌کردنی ڕووداوه‌که‌ش دوو که‌سی بێ ئاگا له‌سیاسه‌تیان هێنایه‌پێش ، ئه‌و دوو که‌سه‌ش" به‌یانی کچی سامی عبدالرحمان و چناری کچی سه‌عد عه‌بدوڵا " بوون که‌نه‌یان ده‌زانی به‌ر و پشتی سیاسه‌ت کوێوهکهوتووه.
به‌باوه‌ڕی من ئه‌وه‌ی پیلانی 1ی شوباتی داڕشت خودی " پاراستن " بوو ، ئه‌وه‌ی پیلانه‌که‌ی ڕاپه‌ڕاند القاعیدهبوو ، ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی ئه‌نجامدا دوو تیرۆریستهگهمژهکهبوون ، سودمه‌ندی سه‌ره‌کیش بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوو ، چونکهههم له‌و بهرپرسانهڕزگاریان بوو که‌وه‌کو کۆسپ ده‌بینران و هه‌م میراتی هه‌ر سێ حیزبیش " سۆسیالیست و گه‌ل و پاسۆک " بۆ بنهماڵهمایهوه.
له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بپرسێت و بڵێت :- ئه‌ی بۆچی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌کێتی نیشتمانیش کرایه‌ئامانج ؟
په‌لاماردانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌ی پیلانهکهبوو ، تاکو هه‌ست نه‌کرێت که‌ده‌ستی پاراستن له‌و ڕووداوه‌دا هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت له‌ڕابردوودا پیلانی له‌و جۆره له‌لایه‌ن یهکێتیشهوهداڕێژراوه.
بۆ نموونهلهساڵی 1993دا یه‌کێتی ده‌یویست سه‌رکوتی " بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران و عه‌شیره‌تی میراوده‌لی " بکات له‌ناوچه‌ی پشده‌ر ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش تاڵه‌بانی فه‌رمانیدا به‌بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران که په‌لاماری میراوده‌لیه‌کان بده‌ن ، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا په‌لاماری ئه‌و میراودهلیانهبدهن که‌له‌نێو یه‌کێتیدان و پاشان پاکتاوی ئه‌و میراودهلیانهش بکه‌ن که‌له‌نێو پارتیدا جێگه‌یان گرتووه تاکو هه‌ست نه‌کرێت که‌یه‌کێتی ئه‌م پیلانه‌ی داڕشتووه. له‌هه‌مان کاتدا خودی تاڵه‌بانی بروسکهبۆ مه‌ڵبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی یه‌کێتی ده‌نێرێت و ئاگاداریان ده‌کات که‌پاش ئه‌وه‌ی میراوده‌لیه‌کان پاکتاو کران ئه‌و کات به‌ناوی بنه‌بڕکردنی ئاژاوهوهسهرکوتی بزوتنه‌وه‌ی جوتیاران بکه‌ن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست