کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خەسرۆ گۆران و باندە تیرۆریستیەكەى پاراستن

Friday, 27/11/2009, 12:00


خەسرۆ گۆران باندێكى لە لایەن پاراستنەوە بۆ دابین كراوە لە گەڕەكى تەئمیم بۆ تەسفیەكردنى ئەو كەسانەى كە دژى بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی دەوەستنەوە لە شارى موسڵ، بەس ئەوەى جێى ئاماژەیە خەسرۆ گۆران ئەو باندەى بە كارهێناوە بۆ مەرامە شەخسیەكانى خۆیى و تەسفیەى ئەو كەسانەى لە ناو شارى موسڵ كردووە، كە خۆى دوژمنایەتى یاخود غەرەز شەخسى لەگەڵیاندا هەبووە، هاوكات ئەو باندە بە ئیعازى خەسرۆ گۆران جێگرى پارێزگارى موسڵ و كادرەكەى پارتى لە موسڵ دەستیان هەبووە لە رفاندنى منداڵ و گەنج و دواتر بەردانیان بە پارەیەكى زۆر.
خەسرۆ گۆران خاوەنى دوو كۆمپانیاى وەهمییە لە موسڵ و زیاتر لە سەدان ملیۆن دینارى بە ناوى پرۆژەوە خواردووە و تا ئێستا پرۆژەكانى دیار نین، سەمەرەتر لەوەش ئەوەیە كە جەنابیان موچەى 150 حیمایە بە ناوى فەوجەكەى دەخۆن و كەسیش دیارنییە، ئەمە جگە لەوەى كە ناوبراو مانگى سى هەزار دینار لە هەریەك لە حیمایەكانى دەبڕێت.
ئەوەى كە دەمێنێتەوە گەلى كوردى لێ ئاگادار بكرێتەوە ئەوەیە كە هۆكارى سەرەكى دۆڕاندنى برایەتى نەینەوا خەسرۆ گۆران بوو نەك شتى تر، ئەوەش كە ماوە بڵێین خەسرۆ گۆران بە هۆى ئەوەى كاتى حۆى جاش بووە دوو جاریش بە تەلەفۆن پەیوەندى بە جەوهەر هەركیەوە كردووە و دوپاتى هاوكارى خۆیى بۆ كردوەتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە