هەموو کەس نابێتە کاوە و سەردەشت و سۆران
Monday, 23/12/2013, 12:00
1635 بینراوە
تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی زۆر مانا و وانەی نوێمان پێ نیشان دەدات ، کەشایستەی لەسەر وەستانە . یەکی لەو وانانە ، رای گشتی لەباشوری کوردستان وا هەنگاوی گرنگ دەهاوێژێ و خەریکە پێگەی خۆی لەبریار و کاریگەری سیاسی لەکوردستانی باشور دروست دەکات . خۆشبەختانە ئەو رای گشتیە،مۆلک و دەستەمۆی هیچ حزب وریکخراویک نیە ، تاسات و سەوادی پێ بکات . بەلکو زادەی ئاستی هوشیاری نوخبەیەکی بەرفراوانی گەنجان و ئازادیخوازنە ،کەبەپالپشت بەپێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا ، میدیاکان سەری هەلداوە . نارەزایەتی١٧ ڕۆژەی دوای تیرۆری شەهید کاوە باشترین بەلگەی ئەو شەقام و رای گشتیەیە .
ئەوەی هەستی پێ دەکرێ دینەمۆی کادیرە جالاکەکانی ئەو نارەزایەتیانە, زۆرینەیان کەسانی سەربەخۆ و گەنجن، بەلام کادیری زۆرینەی پارتە سیاسیەکانی تیایە کەلەدەرەوەی بریاری حزبەکانیان تێکەل بونە
بۆیە تازە شەقام بەهیچ هێزیک کپ ناکڕیتەوە بەپێجەوانەوە رۆژ ەلدوای رۆژ گەشەدارتر دەبێ ، ,بۆیە بۆ پارتی داد نادات گرەنتی هێمنی شەقام لەگۆران وەربگرێ ؟ گۆرانیش کەکەوتە دەسەلات ، بادلنیابێ رەخنە و نارەزایەتیەکان بەهاوبەشی بەرەو ئەوانیش دەبیتەوە . نەک دەنگدەری بەلکو جەماوەرەکەشی توشی لیکترازان دەبێتەوە
تیرۆری هەر سێ شەهیدەکەی پینوس (سۆران ، سەرەدشت ، کاوە) هیز و رقيکی ئەستور و ئەزمونێکی زۆری بەخشیە ئەونارەزایەتی و گەشەی بە خەباتی جەماوەری و رای گشتی دا . دەبێ بلیین راستە خوێنی ئەو سێ دەنگە بۆ ئیمە وبنەمالەکانیان زیانێکی گەورە بوو ، بەلام ئەگەر بەراورد بەخەباتی شاخ و دژ بەداگیرکەران بکەین بەدەیان هەزار شەهید بۆ چەند دەستەکەوتێک دەدرا ، بەلام ئیستا بەکەمترین قوربانی زۆرترین هەنگاو بۆداکۆکی لەئازادی و پاشکەشە بەجەلادان دەدرێ
لەناو ئەو نارەزایەتیانەی ئەمجارە بۆ تیرۆری کاوە گەرمیانی دروشمی ((هەمومان کاوە گەرمیانین)) بەرز دەکریتەوە ، ئەم دروشمە گەرچی تەحەدایەکی بە هیزی ئەو گروپە تیرۆریستانە یە ، کەتیرۆری دەنگە جوانەکان دەکەن . بەلام لەناوەرۆکدا شایستەی لەسەر وەستانە
چونکە هەموو کەس مافی ئەوەی نیە ئەو دروشمە بەرز بکاتەوە و ناوی خۆی لەتەک ئەو سێ شەهیدە بلێتەوە
دیارە سۆران و سەردەشت و کاوە هەریەکێکیان بەچیرۆک و و تایبەتمەندی وهاوکێشەیەکی نوێی سیاسی کەیسەکانیان ئەو دەنگ و رەنگە گەورەی وەرگرت . وەلی لەهەر سێکیان خالی هاوبەش هەیە
بوێری و پاکی و یاری لەگەل مەرگ... دەبینری، کەشەهید کاوە لە سۆران و سەردەشتیشی تێی پەراند، بەوەی ئەو کادیرەکی جەماوەری ومەیدانی دەڤەرەکەی خۆی بووە ، کە جاری واهەبوە بەتەنیا سەنگەری لەجەلادانی ناوجەکەی گرتووە . بەلام با ئاوڕیک بدەینەوە
لەناو ئەو سوپایە بەرفراوانەی لەنوسەر و ئەدیب و هونەرمەند و کەسایەتیە سیاسیە بەناو سەربەخۆکان بدەینەوە ، ئەرێ چەند کەسیان ئەو پاکی و بوێری و مەیدانی بونەی تیایە ؟
ئەرێ لەناو ئەو هەزاران کادیرو ئازادیخوازە ، چەندیان ئامادەیی قوربانیدانیان لە بەپارە بەخشین ،کات کوشتن لەخەباتکردنی شەو رۆژ بۆ جولاندن و خەبات بۆداکۆکی لەئازادی و تاوانی نەتەوەیی و ململانێ لەگەل ئەو دەسەلاتە بەخۆرایی هەیە ؟ چەندیان شەری دەستەو یەخە لەگەل ئەومافیایەنە وەک ئەو سێ شەهیدە قارەمانە و دەیان دەنگی جوانی تر لەکوردستان و ئەورپا ، بەو باروخە ناهەموارەی ژیانیان دەکەن ؟
سەیر بکەن زۆرینەی بەناو نوسەر و ئەدیب و هونەرمەندو شاعیر و گورانی بیژ و شیوەکارانە ... نمونەی کەسانی دەبل مۆرال و هەلپەرست و
ترسنۆکن . ولات وێران بێ بەبەهرەکانیان رەنگدانەوەی ئەو تاوانانە دەرنابڕن .هەموو پرتە بۆلەیان خانو زەوی وموچە وپلەی ئیداریە . بەشەکەی تریشیان بەگشتگیری رەخنە لەو دەسەلاتە دەگرێ دەیەوێ بەهەلوێستیش پێمان بفرۆشێ ؟ کەزەمەنی ئەوە بەسەر چوە بەلکو وەک ئەو سی شەهیدە دەبێ بلێی بارزانی و سەنگاوی عەدنانی حمەمینە
......
هاوکات ئەونوسەرانەی رەخنەش لەو دەسەلاتە دەگرن ، وادەزانن کاری وان تەمام شود دەبێ ، ئەگەر لەبەرنامەیەک قسە بکەن ، بابەتێک بنوسن ، سەرنجێک بدەن ئیتر کاروانی خەبات ، وەک کانیاوە خۆی دیتە دەرەوە رێجکەی خۆی دەگرێ !؟ کەزۆر جار بیردەکەمەوە دەلێم ئەوانە دەبێ هەلپەرست بن یان نەخویندەوار ؟ ئەگەرنا بیرناکەنەوە خەلکانێک لەنیشتمان ئاوا گیانی خۆیان فیدای ئازادی دەکەن ، شەری ئەو مافیاینە شەو رۆژ لەسەر بژێوی ژیانی خۆیان و مالەوە لەهەموو رویەکەوە دەکەن ، ئەوانیش دیرەک دەلێن و دەنوسن وادەزانن ئەرکە نەتەوەیی و ئازادیخوازەکەیان نوێژەکەی تەواو کرد و چاوەرێ دەکەن تایەکیکی تر تیرۆر بکریتەوە ، ئەوکات بابەتێکی تر لەسەر تیرۆر بنوسنەوە؟ ئەمە جگە لەوەی بەدەگمەنیان لەو دەنگانەش ، خاوەنی موچە ی ساختە و گەندەلی نین ، یان پەیوەندیان لەژیرەوە لەگەل بەرپرسەکان نەبێ ؟ بەپارەی خەیالی دەنوسن و پیسکەشن لەپارە بەخشینپێشکەشکردنی بۆ کارو چالاکی ؟ ئەرێ قەت ناپرسن خەبات شەرافەتمەندانە جۆن دەکڕی لەدابینکردنی پارە ، کات ، وەلانانی ترس گولەی جەلاد لەنیشتمان و سەرما و بێکاتی ئەورپا لەجولاندنی دۆسیەکان ... ئەوانیش لەمالەوە سەیرکەر بن ؟ لەوەش لاوازتر ، رەخنەکانیان لەرۆژگاری ئەمرۆ ختوکەی دەسەلاتیش نادات چونکە کەی باوی ئەوە ماوە بلیی دەسەلات یان پارتی و یەکیتی تاوانبارە لەم لاتریش بۆ رۆژنامە دەزگا سیخورەکانیان بنوسی ؟ . بۆیە ئەوەی وادەکات گولە ئاراستەی دەنگی جوان بکرێ ئەوان خاڵ لەسەر وشە دادەنین
هاوکات تیرۆری شەهید کاوە ئەو زەنگە جینایەتیەشی نێو دنیای رۆژنامەگەری پێ نیشان داین ، کەخاوەنی دەزگا و دەستەی نوسەرانی میدیاکانی دەرەوەی دەسەلات باشترین موجە و دەستکەوتی کەسیتی بۆ خۆیان و هاورییە نوسەرەکانیان دەبرنەوە ، رۆژنامەنوسە کاوەکانیش بەموچەیەکی کەم دەبێ ژیان بگوزەرێنن؟
راستی ئەمانەش ئەگەر ئەو جیاوازیە چینایەتیە بەرفراوانە نیە بابفەرمون
داهات و خەرجی و موجەکانیان شەفافانە بلاو بکەنەوە وەک بانگەشە بەرامبەر دەسەلات دەکەن؟
تا تی بگەین و بزانین ، چۆن د ەکری رۆژنامەنوس هەیە ئەمرۆ بەسەدان هەزار دۆلار نالێ پارە ؟ چۆن دەتوانی لەناو خانوی گران بەها و ژیانی شاهانە بژی وئۆتۆمۆبیلی گران بەهای هەبێ وکاوەکانیش لەناو ئەو ڤیلایانە ژیان بگوزەرێنن ؟
چۆن دەتوانن کۆمپانیا و رۆژنامە و گۆڤار بەموچەی خەیالی هەندێ لەکارمەندەکانیان دابین بکەن؟
هەست دەکەم نەوەیەکی تورە وا رۆژ لەدوای رۆژ دیتە مەیدان ، ئەو نەوەیە لەتورەیی و رەخنە لەچەکوچەکەی کوردستان پۆست نزیکە و هەر دژ بەدەسەلات نیە کەزو یان درەنگ ، ئەو دەسەڵاتە راش نەماڵێ دەیکاتە تەیرە مەعقولەکەی مەلا مەشهور؟ بەلێ ئەو نەوەیە یەکەم زەنگی خۆرئاوابونی ئەو بەناو کەلە نوسەر ورۆژنامەنوس و ئەدیب و هونەرمەندانەشی لێ دا . چونکە چیتر ئامادە نیە تەنیا رستەی بریقەداری بێ کردار یان پێجەوانەی گوتنەکانیان لێ ببینی
بەلێ ئەو رۆژە دور نیە ئەو بەناو ئەدیب و نوسەرانە خۆیان بەناو دەنگی ئەو گەنجە تێکۆشەرانە شۆر بکەنەوە تاسەیری بابەتەکانیان بکرێ.