ڕه‌وه‌ند بارزانی 300 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ ده‌مكوتكردنی كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنەکان ته‌رخان كردووه
Wednesday, 30/05/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 سلێمانیسهرچاوهیهك له رۆژنامه‌ی هاوڵاتییه‌وه ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندین، كه دوایین سه‌ردانی كه‌مال ڕه‌ئوف سه‌رنووسه‌ری هاوڵاتی بۆ هەولێر چاوی بە ڕه‌وه‌ند بارزانی کەوتووە و پاشانیش لەگەڵ پەیامنیرێکی هاوڵاتییدا نیچیره‌ڤان بارزانی‌یان بینیوه.
به پێی سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕه‌وه‌ند بارزانی، پەیوەندییان زیاتر به 23 كه‌سایه‌تی نووسەر و رۆژنامه‌نووسی نێو كه‌ناڵه‌كانی به‌ناو ئه‌هلی و سه‌ربەخۆی سنوری سلێمانی و هه‌ولێرەوە کردووە و بینیویانن، زۆربه‌یان به به‌خشینه‌وه‌ی دۆلار به‌رێكردوه، ئه‌وانی دیكه‌ش به بینینی نێچیره‌ڤان بارزانی ده‌مكوت كراون، بە پەیمانی هاوكاریکردن و یارمەتی پارە پێدان دەمکوتیان کردوون.
هەروەها سەرچاوەکە ئەوەشی باسکرد، كه ڕه‌وه‌ند بارزانی زیاتر له 300 ده‌فته‌ر دۆلاری بۆ ئه‌و پرۆسه سیخورایه‌تییه ته‌رخان كردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی نێچیره‌ڤان بارزانی و كابینه‌كه‌ی نه‌كه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست