محەمەد ئەمین بارزانى پەردە لەسەر كێشەى نێوان مەسروربارزانى و وەیسى براى هەڵدەماڵێت!
Sunday, 12/09/2010, 12:00
ئەوەى لاى گشت خوێنەران زانراوە، ئەو كێشە و كوتلە بازیەى نێوان مەسرور بارزانى و نێچیرەڤان بارزانى یە، كە بەئاستێك زەقبۆتەوە لە گشت ناوەندەكان ئاماژەیى بۆكراوە!
ئەوەى ئەمڕۆ جێگایى هێمابۆكردنە ، كێشەیى نێوان كوڕانى مەسعود بارزانیە، بەتایبەتى لە نێوان مەسرور بارزانى تیرۆرست و وەیسى براى و بە جۆرێك كێشەكەیان تەقیوەتەوە، كە ئەندامانى بنەماڵەیى بارزانى بە ئاشكراو بێ پەردە باسى دەكەن و، تا ئەوەى خودى مەسعود بەم كێشەیەى زانیوە!
ئەوەتا شێخ سالار ئەندامى فەرماندەیى لەشكرى كوردستان كە بە(فەلەك) ناسراوەو، بەرپرسى دارایى فەلەكەو لەناو وەزارەتى كاروبارى پێشمەرگە دەوام دەكات، كە ڕۆژێك پێش حەژنى ڕەمەزان، محەمەد ئەمین بارزانى جێگریى بەڕێوەبەرى گشتى هەواڵگرى لە فەلەك و جێگریى محەمەد قازى، بە ئاشكرا باسى لەوە كردووە، كە داوایى خانەنشینى كردووە، بە هۆیى كێشەیى نێوان كوڕانى بارزانى یەوە!
وەك محەمەد ئەمین باسیكردووە، تەكەتول و كوتلە بازى ئەندامانى بنەماڵەیى بارزانیشى گرتۆتەوەو، بەوەى بە ئاشكرا وەیسى كوڕە ناوەنجى مهسعود دژایەتى بە ئاشكرایى مەسرۆرى براى دەكات و، گەیشتۆتە ئەوەى تا ئێستا 3 جار وەیسە پەلامارى دەمانچەیى داوە تەقە لە مەسرۆر بكات!
جێگریى هەواڵگرى گشتى ئەوەشى نەشاردۆتەوە، كە مەسرور زیاد لە پێویست سەروەت و سامانى بۆخۆیى بردوەو، نزیكەى 23 كۆمپانیایى زەبەلاحى فرۆكەوانى و گەشتیارى و ئاوەدانى و بازرگانى و تەلارسازى هەیەو، تا ئەوەى پشكى لەسەدا 60 كۆمپانیاى گەیاندنى رێبەرو نەورۆز و ئاریانێت و تارینێتى داگیركردووەو، ئەوەشى دركاندووە، كە سەروەرى ساڵح بێداوى سەرپەرشتى كاروبارەكانى كردووە!
خوێنەرانى ئازیزى كوردستانپۆست.....تەماشاكەن
دزیى و تاڵانى و بردنى سامانى گشتى چۆن بۆتە، تەماح و بەرژەوەندى پارێزى نێوان كوڕانى مەسعود و نەوەكانیان.
بەپێویستى دەزانین ئێوەى خوێنەرانیش لە ڕێگەى وتەكانى شێخ سالارەوە، بە محەمەد ئەمین بارزانى تان بناسێنین!
محەمەد ئەمین بارزانى سووکترین مرۆى نێو بارزانیەكانەو، لەسەر دزیى و خۆتێهەڵقورتاندن لە قسەكانى كامەران موفتى جێگریى مەسرۆر بارزانى بۆ ماوەى 2 مانگ تەجمید كراو ترۆ كراو، هەروەكو شێخ سالار باسى كرد، گەندەڵترین مرۆیى نێو بارزانیەكانەو، مانگانە خۆراكى 50 پێشمەرگە لە فەلەك وەردەگرێت و 6 پاسەوانى هەیەو، لە 4 لیوایى سەر بە فەلەك خۆراك و بودجەى 25 كەس وەردەگرێت و، هەر لیوایەك پەنا دیوارى تیا نەبێت، ئەوا مانگانە كێشەى مووچە بڕینیان بۆ درۆست دەكات و، زیاتر لە 80 پەنا دیوار مووچە وەردەگرێت و، 2 وەنەوشەیى لەماڵەوە ڕاگرتووەو، بە مۆنیكایەكى مۆدێل كۆن هاتوچۆ دەكات!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست