کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی خه‌ون بێ، ئه‌دی ئه‌و گۆمی خوێنه‌ بۆ ؟!

Wednesday, 18/03/2009, 12:00

2373 بینراوە


دوێنێ16ی ئازاری2009، ڕۆژی ژاربارانی هه‌ڵه‌بجه، جه‌لال تاڵه‌بانی، وه‌ک جاری جاران ده‌ستی دایه‌وه‌ شه‌کر شکاندن، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێک دوای لێکردبێت، به‌و شێوه‌، ده‌ست  به‌ که‌له‌ شه‌کر شکاندن بکات. ئه‌مه‌ یه‌که‌مجاری نییه‌، که‌ تاله‌بانی ده‌ڵێ: سه‌ر‌به‌خۆی کوردستان خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌. قسه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ که‌سێک ئاگاداری  ئه‌م کابرایه‌ و بیناسێت، جێگای سه‌رسوڕمان نیه‌، چونکه‌ تاڵه‌بانی له‌ ژیانیدا گوتارێکی له‌ زار نه‌هاتۆته‌ ده‌رێ که‌ بستێ بڕی کردبێت، بۆ نموونه‌ له‌ کۆتایی2007 دا کاتێک تورکه‌ فاشسته‌کان فشاریان هێنا بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی، که‌ سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که‌ ڕاده‌ستی تورکیا بکات، تاڵه‌بانی گوتێ: پشیله‌یه‌کی کوردیش ڕاده‌ستی تورک ناکه‌ین، که‌چی هه‌ر پاش چه‌ند ڕۆژێک تاڵه‌بانی ژێوان بوه‌وه‌ و گووتی: من پشیله‌ی عێراقیم گووت، مه‌به‌ستم پشیله‌ی کورد نه‌بووه‌.
جگه‌ له‌وه‌ش جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ چین ئاتیزمێکی24 که‌راته‌، به‌ڵام له‌ سعودیه‌ سه‌لفیه‌کی24 که‌راته‌.
‌هه‌ر جه‌لال تاڵابانیش بوو گووتی: هه‌رچی قورئانه‌کان کۆیان بکه‌نه‌وه‌ و به‌ گوێدرێژێکی به‌ڕه‌ڵا بیان گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ عه‌ره‌بساتنی سعودیه‌!
تاڵه‌بانی له‌ تورکیا ده‌چێته‌ سه‌رگۆڕی ئه‌تاتورکی فاشی، له‌ تاران گۆڕی خومه‌ینی گۆربه‌گۆڕ ماچ ده‌کات.
باله‌وه‌ بگه‌ڕێین، چونکه‌ به‌ڵگه‌ نه‌ویسته‌ جه‌لالی تاڵه‌بانی دیگماگۆترین مرۆڤی سه‌ر زه‌وی خه‌جاله‌ت کردوه‌، هه‌رگیز گوتارێکی بستێ بڕی نه‌کردوه‌.
پرسیارێک یه‌خه‌مان ده‌گرێت، ئه‌ویش بۆ له‌م کاته‌دا که‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ کورده‌کانی نێو حزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان وورده‌ ورده‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نێو حزبی کوردی ده‌ته‌په‌، تاڵه‌بانی ئه‌و که‌لله‌ شه‌کرانه‌ ده‌شکێنێت؟

خوێنه‌ری هێژا
تاڵابانی ده‌بوو، له‌م‌ کاته‌ ناسکه‌ی باکوری کوردستان پشتگیری هاوزمانه‌که‌ی خۆی بکردایه‌، ئه‌و نه‌یکرد و ئێمه‌ زۆرمان له‌سه‌ری نییه‌، کورد واته‌نی (ئه‌گه‌ر گوڵنیت دڕکیش مه‌به) به‌ڵکو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، تاڵه‌بانی پشتگیری باکورییه‌کانی نه‌کرد و دژایه‌تی کردن، وه‌ک ده‌زانین 80 ساڵه‌ ئاگر و ئاسن فه‌رمانڕه‌وایه‌ له‌ تورکیای فاشیستیدا به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌کهدا ده‌یبارینێ،‌ خۆشیمان بێت یان ترشمان بێت کاریگه‌ری فاشستیان له‌سه‌ره‌، بۆیه‌ 70 په‌رله‌مانتاری کورد ده‌نگی خۆیان داوه‌ به‌ حزبه‌ فاشیه‌که‌ی تورکیا.

به‌ڵام ورده‌ وورده‌ کورده‌کان خه‌ریکه‌ ئاشنا ده‌بن به‌ دۆست و دوژمنی خۆیان، ئه‌وه‌تا ده‌بینن ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ، په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کانی نێو ئاکه‌په‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ نێو ده‌ته‌په‌.
جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ شکاندن و په‌شیمان کردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ کوردانه‌ی نێو ئاکه‌په‌، که‌ ده‌ست هه‌ڵبگرن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نێو ده‌ته‌په‌،  دێت و ئه‌و که‌لله‌ شه‌کرانه‌ ده‌شکێنێت. چونکه‌ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کانی نێو ئاکه‌په‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو ده‌ته‌په‌، ئه‌و کات ئاکه‌په‌ بانکڕووت ده‌کات، له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ئه‌و 70 په‌رله‌نتاره‌ کورده‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو ده‌ته‌په‌، ئه‌و کاته‌ ده‌ته‌په‌ ده‌بێته‌ زۆرینه‌و ده‌بێته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ووره‌ی هه‌موو کورده‌کانی دیکه‌ی باکوور و هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش.
که‌واته‌ نهێنی که‌لله‌ شه‌کردشکاندنه‌کانی تاڵه‌بانی لێره‌دا سه‌ره‌داوی خۆی ئاشکرا ده‌کات، که‌ بۆ لاواز کردنی ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کان و به‌هێز کردنی دوژمنانی کورده‌، که‌ فاشیزمه‌ تورکه‌کانن، هه‌روه‌ها ڕوخاندن و تێکشاندنی ووره‌ی کورده‌کانه‌ و له‌و لاشه‌وه‌ به‌هێز کردنی فاشیزمی تورک و به‌رزکردنه‌وه‌ی ووره‌ی فاشیزمی تورکه‌.
فاشیسته‌کانی تورک که‌ ده‌بینن که‌سایه‌تیه‌که‌ی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخراوێکی کوردیدا، پشتگیریان ده‌کات، له‌ هزری خۆیاند ا ئه‌ڵێن، که‌واته‌ ده‌سه‌ڵاتی تورک هه‌ڵه‌ نییه‌ و  ده‌بینن سه‌رکرده‌یه‌کی به‌ ناو کورد هاوده‌نگیانه‌.
له‌و لاشه‌وه‌ کورده‌ په‌رله‌مانتاره‌کانیش ده‌بینن، که‌سێکی وه‌ک جه‌لال تاله‌بانی پشتگیری له‌ فاشیه‌تی تورک ده‌کات، ئه‌وانیش له‌ بیری خۆیاندا ئه‌ڵێن، که‌واته‌ ئێمه‌ هه‌ڵه‌ین که‌ هه‌وڵبده‌ین بچینه‌ نێو ده‌ته‌په‌، ئه‌وه‌تا جه‌لال تاڵه‌بانی ‌ 40 ساڵه‌ سه‌رکرده‌یه‌ هاوده‌نگی ئاکه‌په‌ ده‌کات، بۆ ئێمه‌ دژی ئاکه‌په‌ بین؟
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ کوردانه‌ خۆیان به‌ له‌ له‌قه‌ له‌قه‌ گه‌یشتوون به‌و ئاسته‌ی که‌ ده‌ست له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی خۆیان هه‌ڵبگرن، و ده‌نگی خۆیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌یان به‌کار بهێنن، بێگوومان که‌لله‌شه‌کر شکاندنه‌کانی تاڵه‌بانی ده‌بیستن په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌.
ئه‌فسووس مرۆڤ هه‌تا ده‌چێته‌ ته‌مه‌نه‌وه‌، ڕۆژ دوای ڕۆژ سێڵه‌کانی مێشکی تێرو تێرتر وشیاری پاشه‌که‌وت ده‌کا، هه‌موو که‌سێک هه‌وڵده‌دات، له‌ دوا ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نیدا هه‌ڵوێستی مرۆڤانه ‌و قاره‌مانانه‌ بۆ خۆی تۆمار بکات، به‌ڵام ئه‌م کوڕی باشه‌ مامه‌که‌ی66، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ بووده‌ڵه‌یی سوکایه‌تی بۆ خۆی تۆمار ده‌کات.
نایشارمه‌وه‌، نزیکه‌ی 7 ساڵ پێش ئه‌مڕۆ ده‌رباره‌ی جه‌لالی تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ دوو که‌س له‌ خزمانی خۆم به‌ ئێم ئێس ماسنجه‌ر وسه‌م کرد، خزمه‌کانم لێم توڕه‌ بوون، تو‌ڕه‌بونێکی وا هه‌ستم کرد که‌ ده‌یانه‌وێت له‌ مۆنیتۆره‌که‌یانه‌وه‌ په‌لامارم بده‌ن، ‌ته‌له‌فۆنه‌که‌نیشیان گۆڕی که‌ په‌یوه‌ندییان پێوه‌ نه‌که‌م.
هه‌رچۆن بێت، ساڵ هات ساڵ چوو، ئێواره‌ی دوێنێ 16 ی 3ی2990 ، ئه‌و دوو که‌سه‌ به‌ جووته‌ ته‌له‌فۆنیان بۆ کردم و داوای لێبوردنیان کرد و ووتیان: ئێمه‌ هه‌ڵه‌ بووین.
جگه‌ له‌وه‌ش باوه‌ڕ ده‌که‌م هه‌موومان بیستمان که‌ زیاتر له‌ 3000 که‌س که‌ کاتی خۆی ده‌روێشی مامه‌ بوون، له‌ ئه‌ورپا ئه‌مڕۆ شلگیرانه‌ دژی هه‌موو بوونێکی جه‌لال تاڵه‌بانین و به‌و په‌ڕی ڕاشکاوانه‌ دژی جه‌لال ته‌ڵه‌بانی ده‌دوێن.
با له‌وه‌ش بگه‌ڕێن، به‌ بڕوا و بڕیاری ئه‌م جه‌لال تاڵه‌بانیه سه‌ده‌ها گه‌نجی خێر له‌خۆنه‌دیو و مه‌عسوم بونه‌ قوربانی، چونکه‌ عیراقیانه‌ بیریان ده‌کرده‌وه‌، واتا کوژران چونکه‌ جه‌لال تاله‌بانی ده‌یقیڕاند: ئه‌مانه‌ عێراقچییه‌ ته‌حریفیه‌کانی نێو لجنه‌ی مه‌رکه‌زین، بیانکوژن.
دیارترین نموونه‌ش کاره‌ساته‌که‌ی قڕناقه‌و پشت ئاشان که‌ نزیکه‌ی 80 که‌سی بێچه‌ک تێدا تیرۆر کرا، ته‌نها تاوانێک که‌ تاله‌بانی بۆیانی دروست کرد، عێراقی بوونی حزبی شیوعی عێراقی بوو.

ده‌ی تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ت له‌چی و ئه‌مه‌شیانت له‌چی؟
خوێنه‌ری هێژا:
ئه‌و کاره‌ساتانه‌، ئه‌و که‌لله‌ شه‌کر شکاندنه‌ی تاله‌بانی هه‌مووی ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ که‌ تاڵه‌بانی هه‌میشه‌ دڵی دوژمنی کوردانی خۆشکردوه‌ و دڵی کوردانی یه‌شاندوه‌ و هه‌میشه‌ دژی خه‌ونه‌کانی کورد هه‌نگاوی هه‌ڵهێناوه‌.
ته‌نها یه‌ک نمونه‌ی دیکه‌ کوژرانی شێرکۆی شێخ عه‌لی و جه‌مالی عه‌لی باپیر، ته‌نها دڵی جانه‌وه‌ره‌کانی به‌غداد و تاران و ئه‌نقه‌ره ‌و دیمه‌شقی خۆشکرد، دڵی کوردان شکاندو ئاوری به‌ردایه‌ جه‌رگی هه‌زاران دۆست خۆ‌شه‌ویستانی قوربانییه‌کان.
تاڵه‌بانیش وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوو، ته‌نها فرمێسکێکیشی له‌ بینای نه‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌.
ئه‌مانه‌ هه‌موو ‌ ئه‌و مقۆ مقۆیه‌ که‌ ده‌گوترا تاڵه‌بانی ده‌ستکردی دوژمنی کوردانه‌ بۆ مان بورهان ده‌که‌ن .
ئه‌گینا بۆ ئه‌م خه‌لیفه‌یه‌ی سه‌دام ڕۆژێک له‌ ڕۆژان دڵی بۆ گه‌له‌که‌ی نه‌هاته‌ ژان؟


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)