پشتگیریی له‌ڕاپه‌ڕین داکۆکییهلهئازادی
Sunday, 27/03/2011, 12:00
به‌درێژایی مێژووی کۆن و نوێی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، هه‌رچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئازادی خواز بۆ ئازادی کورد و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سه‌ریهه‌ڵدابێت ، ڕۆڵهبهشهرهفهکانی میلله‌ته‌که‌مان ، به‌سه‌ر و ماڵ و هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه، هاوکاری و به‌شدارییان تێداکردووه. له‌و پێناوه‌شدا پاکترین و باشترین و ئازاترین ڕۆله‌کانی بوونهتهکۆچی قوربانی و میلله‌ته‌که‌مان ڕووبه‌ڕووی کاره‌ساتی گه‌وره‌وگرانی وه‌ک ئه‌نفال و ژه‌هر باران و کاولکردنی هه‌زاران گوند و شار و شارۆچکه‌ی بۆته‌وه، کهدهبووایهههرگیزاوههرگیز لهبیرنهچوونایهتهوه . دهبوایهلهدوای ڕاپه‌رین و روخانی سهدامهوهحیزبهکانی کورد ، کهلهتهڕ ئه‌خۆن و له‌وشک ئه‌نون ، ده‌ستییان بخستایهتهناو ده‌ستی یه‌کتر و شه‌و بخه‌نه‌سه‌ر ڕۆژ، بۆ چاره‌سه‌رکردنی برینهقووڵهکانی ناخی میلله‌ته‌که‌مان و دانانی چاره‌سه‌ری له‌بار و گونجاو بۆ ڕێگرتن لهدووبارهنهبوونهوهی کاره‌ساتی نوێ . که‌چی ئه‌وه‌ی سهیرهئهو دوو حیزبهلهپێناوی پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و ساماندا کهوتنهشهڕهپهڕۆ و زۆر گهوجانهئامبازی یه‌کتریی بوونه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ خوێنی کوردیان به‌ده‌ستی کورد ڕژاندهوه و میللهتهکڵۆڵهکهمانیان تووشی نائومێدی کرده‌وه . پاشان سه‌رکردایه‌تی ئه‌و دوو حیزبه‌و به‌پاره دزراوی میلله‌ت کهوتنهبههێزکردنی ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری و دروستکردنی میلیشیای سه‌ر به‌خۆیان ، به‌مه‌ش توانییان حیزب له‌خۆیاندا بتوێننه‌وه‌و حیزبه‌کانیان بکه‌ن به‌حیزبی بنه‌ماڵه‌ی ناوه‌رۆک به‌تاڵ و چی‌یان بیه‌وێت بیکه‌ن ، ئه‌وه‌بوو ئه‌و دوو سه‌رۆکی حیزبه وه‌ک دوو په‌ڵه‌هه‌وری تاڵ و تاریک ، له‌نێو خۆیاندا ڕێکه‌وتن ، یه‌کێکیان به‌گۆچانێکه‌وه پۆستی سه‌رۆک کۆمار و ئه‌وی تریان به‌قسه‌ی زله‌وه پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمی بۆخۆی قۆرخکرد و توانییان به‌پاره‌ی دزراوی ئه‌و میلله‌ته خێر نه‌دیوه، که‌سانی بێ‌ویژدان و خۆفرۆش له‌خۆیان کۆبکه‌نه‌وه‌و په‌رله‌مانێکی کارتۆنی و حکومه‌تی بێ توانا دابمه‌زرێنن .. ئه‌رێ به‌راست پهرلهمانهکارتۆنییهکهی جێگای وێنهکێشانهو ئه‌و حکومه‌تانه‌ی هه‌تا ئێستا دروستبوون ، به‌قه‌د باڵای تێکۆشان و قوربانییهزۆرهکانی میلله‌ته‌که‌مانه. یان دوو دامه‌زراوی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ن و یه‌خسیر کراون بۆ سوودی تایبه‌تی خۆیان ، که هه‌تا ئێستاش نهیانتوانیوهنان و کار و ئارامی و ژیانێکی پڕ له‌به‌ختیاری بۆ خه‌ڵکی ڕه‌شوڕووت ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن ... به‌کورتی له‌دوای نه‌مانی سه‌دامه‌وه، ئه‌و دوو بنهماڵهیهبوون به‌خاوه‌نی کوردستان و خه‌ون و ئاوات و ره‌نجی چه‌ندین ساڵه‌ی میلله‌ته‌که‌مانیان له‌ناوبرد و جگهلهههڵپهی پله‌و پۆست و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان ، هیچی تر له‌به‌رنامه‌یاندا نه‌ما . ئه‌وه‌تا کاکه مه‌سعود وا بهکورسییهکهیهوهنووساوه، لهئێستاوهمژدهی ئه‌وه‌مان ئه‌داتێ کهکورهزا ساواکه‌ی که‌رکوکمان بۆ رزگار ئه‌کات . واتهدوای خۆی و مه‌سرور ، به‌خه‌یاڵی خاوی خۆی کوره‌زاکه‌ی بۆ ئاماده‌کردووین ببێت بهسهرۆکمان . باشهباشتر نه‌بوو خۆی سه‌روه‌ری رزگارکردنی ئه‌و ناوچانهبگریتهئهستۆ و شانازییه‌کی گه‌وره‌و یادگارێکی مه‌زن و جوان له‌مێژووی خۆی و سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌یدا تۆمار بکات و لهئێستاشهوهئهو ئهرکهقورسهبهو منداڵهنهسپێرێت ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هێزهتهپلهسورهکانی زرێڤانیش بنێرێت بۆ سه‌رکوتکردنی ڕۆڵهئازا و به‌جه‌رگه‌کانی سلێمانیی ، بچوونایهبستێکی شارهدیرینهکهی که‌رکوکیان له‌ژێرده‌ستیی داگیرکه‌راندا رزگاربکردایه، ئاخر تهپلهسوورهکان چۆن ئه‌توانن سلێمانی بێده‌نگ بکه‌ن ... سلێمانی ، ئه‌و سلێمانییه قاره‌مانه‌یه ، که مه‌کۆی مه‌ردان و لانکه‌ی ڕاپه‌رین و به‌رخۆدان و بیری تازه‌یه‌و له‌مێژووی پرشکۆی خۆیدا و به‌سنگی ڕووته‌وه، نهکۆی له‌دیکتاتۆری دڕنده‌ی وه‌ک سه‌دام کردووه، نه‌سه‌ری به‌رزیشی بۆ هیچ زۆردار و زاڵمێکی گرگنیش دانه‌واندووه‌و نه‌هیچ هێزێکی بێ سنووریش توانیویه‌تی ڕامی بکات . ئه‌وه‌تا ڕۆله‌کانی به‌ده‌ستی خائینان خڵتانی خوێن ئه‌کرێن ، که‌چیی وه‌ک داری گۆیژ ڕه‌گوڕیشه‌یان به‌ناخی سه‌رای ئازادی‌دا داکوتاوه و داوی هه‌ق و مافی خوراوی میلله‌ت ئه‌که‌ن ، ئهوانهپشکۆی سوری دانهمرکاوهن و ئاوێنه‌یه‌کی باڵانمای هه‌موو خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستانن . گابه‌ردی گهورهگهورهن و خوا یاربێت له‌چیا به‌رزه‌کانی گاره‌و ئه‌زمڕ و سه‌فین و قه‌ڵا دیرینهکهی کوردانه‌وه سه‌ره‌وژێر ئه‌بنه‌وه و هیچ هێزێکی سته‌مکاریش ناتوانێت به‌ریان پیێ بگرێت ، چونکهئهوانه گوزارشت له‌خواستی ڕه‌وای خۆیان و خه‌ڵکی هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تان ئه‌که‌ن و بێ بژێوی شپرزه‌ی کردوون و هه‌ندێکیان شێوی شه‌ویان نییه، نهچڵکاوخۆری حیزبن و نه‌پاره‌و پۆستیش له‌خشته‌یان ئه‌بات . بۆیهپێویستهههموو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف و به‌ویژدان له‌هه‌موو شوێنێکی ئه‌م دنیایه‌دا ، پشیگیریی ته‌واوی ڕۆڵه‌کانی سه‌رای ئازادی و ناوچه‌کانی تری وڵاته‌که‌مان بکه‌ن ، چونکهپشتگیریی له‌داوای ڕه‌وا و ڕاستی ئه‌وان ، پشتگیرییهلهئازادی و سه‌ربه‌ستی و یه‌کسانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی خوراوی میلله‌ته‌که‌مان . بێگومان ئه‌بێت ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی ، که‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ڕاپه‌رینه مه‌زنه ئه‌که‌ن ، چه‌ند شتێکیان له‌به‌رچاو بێت ، به‌هیچ جۆرێک خۆیان نهبهستنهوهبههێج حیزبێکی کوردستانییه‌وه، چونکه ئه‌وان هه‌موو له‌به‌ره‌بابی یه‌ک دایک و باوکن . پاشان پێویستهههڵوهشاندنهوهی حکومه‌ت و په‌رله‌مان داوای سه‌ره‌کی بن و خه‌باتییان بۆ دانانی ده‌ستورێکی هه‌میشه‌یی بێت ، ده‌ستورێک گه‌ل سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت و هه‌موو که‌سێکیش به‌رامبه‌ر به‌یاسا یه‌کسان بن و هیچ که‌سێکیش چه‌ند گه‌وره‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت نه‌توانێت له‌یاسا لابدات و ڕێگا نه‌دات سه‌رۆک تا مردن سه‌رۆکمان بێت و کهمردیش نه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر سنگمان دابنیشن و وه‌ک ئه‌سپێی کراسهکۆن له‌کۆڵمان نه‌بنه‌وه. تکایهوریا بن ، ده‌سه‌ڵات له‌خشته‌تان نه‌بات ، چونکه‌ئه‌و ده‌سه‌ڵاته لووت به‌رزه فێره، له‌قسه‌ی خۆیان زیاتر ، گویێ له‌قسه‌ی که‌س ناگرن و به‌پاره‌و ته‌پکه‌ی پۆست و پایه چه‌ندین شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان و نووسه‌رانی ته‌ڕ ده‌ست و رۆشنبیریان له‌خشته‌بردووه. ئیتر بۆ پێشه‌وه به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن له‌ژێر سایه‌و هێزی له‌بن نه‌هاتووی خۆتان و خوای گه‌وره‌دا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست