کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆچی ئەمریكا ناتوانێ شەڕی داعش بكات؟

Monday, 23/06/2014, 12:00

1710 بینراوە






ماوەى چەند ڕۆژێكە بەرپرسانى ئیدارەى ئۆباما لەڕێی لێدوانەكانیانەوە بەجۆرێ باسی بەرەنگاربوونەوەى هێزە چەكدارەكانى داعش دەكەن بەوەى ئەمریكا بەتەنیا ناتوانێ شەڕی داعش بكات.

ئەو لێدوانە یان ئەوپەڕی خەتەرناكى بارودۆخەكەیە كە ڕەنگە تێوەگلان و شەڕی دەستەویەخەى كۆڵان بەكۆڵان و گەڕەك بەگەڕەك وا بەئاسانى نەكرێ و هەواڵگری ئەمریكا ئەو ڕاپۆرتانەى لەلایە كە ئەو گرووپانەى لە هاوپەیمانیەتێك كۆبوونەتەوە و پەلاماری ناوچە سوننەنشینەكان دەدەن، ئەمەش ڕەنگە بۆ هەر پێكدادانێكى ناو شار و شەڕی ئەو خانوو و ئەو خانوو زەحمەت بكات بۆ هەر دەست پێشخەری و ئامادەگیەكى ئەمریكا تا ئەو ئەركە لەئەستۆ بگرێ، ڕەنگە نەتوانێ وا بەئاسانى ئامانجەكانى بپێكێ و لەحاڵەتى هەر قوربانیەكیدا كە دوای ئەوەى ئەوەى ئیدارەى ئەمریكا سوپاكەى لەئێراق كشاندەوە، بڕیاری گەڕانەوە فشارێكى زۆر لەناوەخۆیی ئەمریكا دەرهەق بە خودی ئۆباما دروست دەكات لەكاتێكدا كە دەڵێن: ئەمریكا لەو بارودۆخە بەرپرس نیە، خۆ دزینەوە لەو بەرپرساریەتیە سەرەڕای ئەوەى داعش بە مەترسی دەزاندرێ، بەمەیش سیاسەتى ئەمریكا دووچاری قەیرانێك دێ كە متمانەی سەنگ و هێزى خۆی لەدەست بدات و بارودۆخەكە بەجۆرێ پەرە بسەنێ دواجار هەر تەقەڵایەك بدرێ، نەتوانن وا بەئاسانى چارەسەری ئەو كێشەیە بكەن كە بۆ ئەمریكا ئەو گروپە مەترسیەكى گەورەیە بۆ ناوچە و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دنیا، كەواتە حیكمەت لەو چاودێرییە چیە كە ئەمریكا بێ ئەوەى خۆی یەكلایی بكاتەوە تەنها و تەنها ئاماژە بەوە دەكات كە دەبێ ئێراقیەكان كۆكبن و بەیەكگرتوویی بەرەنگاری ئەو شاڵاوە ببنەوە كە ڕۆژ بەڕۆژ لەلایەن داعشەوە بەرفراوان دەبێ و سوپای داڕووخاوى ئێراقی لە بەرگرییەكى كەم هیچی پێ ناكرێ؟

ئەگەر ئەمە دیوی یەكەمى ڕووداوەكانبێ، هیچ بەدوور نازاندرێ لەو چاودێری و بێدەنگیەى ئەمریكا تەماشاكردنى ڕووداوەكان ئەگەر بگاتە مریشكە ڕەشە و لەهەر دەستوەردانێكى ئێران ئەوە بەدەرفەت بزانێ بۆ بەدەستهێنانى ڕای نێودەوڵەتى و هەڕەشە و گوشارەكانى خۆی چڕ بكاتەوە بۆ وەشاندنى گورزێكى سەربازی و لێدانى كوورە ناوكیەكەى ئێران و كۆتایهێنان بەو ڕژێمەى ئەمریكا لەسەرەتای هەشتاكانەوە بەدوژمنى خۆی دەزانێ و نەیتوانیوە گورزى كەمەركێشی لێ بدات، ئەو بۆچوونانە گریمانەیەكن لەداهاتوودا وەڵامەكانیانمان دەست دەكەوێ.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)