کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


" كوا دیموكراسیەتو مەدەنیەتو پاراستنی ئازادی رۆژنامەگەرى لە سایەى حكومەتە سۆشیال دیموكراتەكەتان "

Sunday, 29/07/2012, 12:00



بەیاننامەى ژمارەیەك رۆژنامەنووسى گەرمیان لەبارەى هەڕەشەو جنێوەكانى مەحمود سەنگاویی بۆ رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانى

جنێوو هەڕەشەو قسەناشیرینەكانی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی، مەحمود سەنگاوی، بەرامبەر سەرنوسەرى گۆڤارى گەڕان، كاوە گەرمیانی، هەموومانی توشى شۆكو حەپەسان كرد، هەرگیز چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەكرد بەرپرسی حیزبێكی سۆشیالدیموكرات بەوجۆرە بێباكانە پەلامارى رۆژنامەنوسێك بدات، ئەوەى ئێمە لەو بەرپرسە بیستمان زۆر بەڕونی نیشانی داین كە لە سایەى چ عەقڵیەتێكی مەترسیداردا ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبرێت. بێ گومان ئەو جنێو قسەناشیرینانە رێك كوشتنەكەى سۆرانی مامەحەمەو سەردەشت عوسمانی بیرخستینەوە، ئێستا تێگەیشتین بۆچى كوشتنی رۆژنامەنوسان وەها بەئاسانی لەم وڵاتەدا تێدەپەڕێت.
ئێمە وەك بەشێك لە هاوكارانى كاوە گەرمیانی داوا لە جەلال تاڵەبانیو سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانى دەكەین، بەڕونی ئەوەمان نیشانبدەن كە ئەم "هەڕەشەو جنێودانو پەلاماردانەى مەحمود سەنگاوی" لاى ئەوان قبوڵە یان نا؟ ئایا سیاسەتی ئەوانو حكومەتەكەیانە لەسەر بڵاوبونەوەى هەواڵێك بەو جۆرەجنێو بە رۆژنامەنوسان بدرێت؟ ئەى كوا دیموكراسیەتو مەدەنیەتو پاراستنی ئازادی رۆژنامەگەرى لە سایەى حكومەتە سۆشیالدیموكراتەكەتان؟
ئەو كەسەى كە ئەم جنێوو هەڕەشانەى لێوەشاوەتەوە، كەسێكی بەرپرسى یەكێتیە، ئێستاش ئێمە چاوەڕوانین مامەڵەى یەكێتی لەگەڵ كێشەكەدا ببینین، دەمانەوێت ئەوەمان بۆ رونبكرێـتەوە كە ئەم جۆرە هەڵسوكەوتە هەڵوێستی هەموو یەكێتیە، یاخود تەنها پەیوەندی بە مەحمودسەنگاوی خۆیەوە هەیە، ئەم كێشەیە باشترین تاقیكردنەوەشە بۆ ئەوەى داواكارى گشتیو دادگاكانی گەرمیانی تیا بناسینەوە، پێویستە رۆڵى خۆیانى تیابگێڕن.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە